ژمێرەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئامێری ژمێرەری ئاسایی

ژمێرەر یان حاسیبە (بە ئینگلیزی: Calculator) ئامێرێکە یارمەتیی مرۆڤ دەدات بۆ جێبەجێکردنی کردارە ماتماتیکییەکان بەشێوەیەکی ئاسان. ژمێرەری گیرفانی سادەترین ژمێرەرە، لە توانای دایە کردارەکانی کۆکردنەوە، لێدەرکردن، دابەشکردن و لێکدان ئەنجام بدات. جۆری ژمێرەری زانستیش (Scientific calculator) ھەیە کە ئەم جۆرەیان لە توانای دایە زۆر کردار و ھاوکێشەی ئاڵۆزی ماتماتیکی شیکار بکات، لە نموونەی سێگۆشەزانی و بابەتە ڕێژەیییەکان و چەندانی دی. جگە لە ئامێری ژمێرەر لە جیھانی تەکنۆلۆژیادا بەھۆی نەرمامێری تایبەتەوە دەتوانرێت کردارەکانی ئامێری ژمێرەر لەناو مۆبایل و کۆمپیوتەر ئەنجام بدرێت.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]