ڕێکەوتننامەی ئاماسیە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕێکەوتننامەی ئاشتیی ئاماسیە لە ساڵی ١٥٥٥ لە نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان بەسترا کە دوایی ھێنا بەو شەڕەی کە لە ساڵی ١٥٣٢ەوە لە نێوانیاندا بوو. بەھۆی ئەم ڕێکەوتننامەیەوە زۆربەی ئەو ناوچانەی ئێستا لەسەر ئێراقن خرانە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی و ئەرمەنستانیش لە نێوان دوو دەوڵەتەکەدا بەشکرا. ئەم ڕێکەوتننامە عوسمانیی گەیاند بە کەنداوی فارس.