ڕیخۆڵەکوێرە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕیخۆڵەکوێرە
وردەکارییەکان
ناسێنەرەکان
لاتینیCaecum
MeSHD٠٠٢٤٣٢
TA98A05.7.02.001
TA2٢٩٧٠
FMA14541

ڕیخۆڵەکوێرە یان سێکۆم (بە ئینگلیزی: Cecum) ئەندامێکی بچووکی شێوە پەنجەیییە، بە درێژیی ١٠ سم لە ڕیخۆڵە ئەستوورە جیابووەتەوە.[١] خواردن و پاشماوەی خواردنی تێدەچێت و بەردەوام خۆی پاک دەکاتەوە بۆ ناو ڕیخۆڵە ئەستوورە، بەڵام لەبەر بچووکی ھەندێک کات ناتوانێت خۆی بە باشی پاک بکاتەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی ھەوکردنی.[٢]

ھەوکردنی ڕیخۆڵەکوێرە حاڵەتێکی کتوپڕە کە دەست بەجێ پێویستی بە چارەسەرە. بە پێچەوانەوە ئەگەر بێت و پشتگوێ بخرێت، دەبێتە ھۆی تەقینی ڕیخۆڵەکوێرە و سەرەنجام ھەوکردنی دیواری ناوەوەی بۆشایی سک.

نیشانەکانی[دەستکاری]

١- نەمانی ئارەزووی (ئیشتیهای) خواردن . ٢- هەڵئاوسانی سک. ٣- هەبوونی ئازار لەلای ڕاستی خوارەوەی سک . ٤- قەبزی یان سکچوون. ٥- هەستکردن بەئازار لە کاتی کۆکە ، ڕۆیشتن و جولەی لە ناکاو. ٦- دڵ تێکەڵهاتن یان ڕشانەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Stedman, Thomas (2000). Stedman's medical dictionary. Philadelphia: Lippincott Williams & Wilkins. p. 915. ISBN 978-0-683-40007-6. OCLC 42772946. large i[ntestine], the portion of the digestive tube extending from the ileocecal valve to the anus; it comprises the cecum, colon, rectum, and anal canal
  2. ^ "The Large Intestine". VideoHelp.com.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]