ڕانڤیر سینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕانڤیر سینگ

ڕانڤیر لەکاتی ڕێکلامکردن بۆ فیلمی گوندەی
لەدایکبوون
ڕانڤیر سینگ بھاڤنانی

(١٩٨٥-٠٧-٠٦) ٦ی تەممووزی ١٩٨٥ (تەمەن ٣٨ ساڵ)
مومبای، مەھاراشترا، ھیندستان
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠١٠-ئێستا


ڕانڤیر سینگ ناوی تەواوی (ڕانڤیر سینگ بھاڤنانی) بە ئینگلیزی: Ranveer Singh Bhavnani: لە ڕێکەوتی ٦ی تەممووزی ١٩٧٥ لە دایکبووە، لە دوای بەدەستھێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانکۆی ئیندیانا، بلومینگتۆن، گەڕایەوە بۆ ھند بۆ کاری فیلم و نواندن، لە ساڵی ٢٠١٠ سەرکەوتووبوو لە ھەڵسەنگاندنی کوڕە پاڵەوانی فیلمی کۆمیدی و ڕۆمانسی باند بەعاجە بارات بوو بە پاڵەوانی ئەو فیلمە لەگەڵ کچە ئەکتەری شەنگ ئانوشکا شارما وە فیلمەکە سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێنا لەلای ڕەخنەگران و وە لەڕووی بازرگانیشەوە.[١]

فیلمی دووەمیشی بەھەمان شێوە لەگەڵ ئانوشکا شارما دا بوو لە ساڵی ٢٠١١ بەناوی خانمان و ڕیکی بەهال لەم فیلمەدا ڕانڤیر ڕۆڵی کەسێکی ساختەچی دەگێڕێت کە ئیشی لە خشە بردنی کچانە، ھەروەھا پارێنیتی چۆپراش بەژدارە لەم فیلمەدا تا ڕادەیەک سەرکەوتووبوو لە بۆکس ئۆفیس بۆ ئەو! وە لە ساڵی ٢٠١٣ ڕۆڵی دزێکی شاراوە دەگڕێت لە فیلمی لوتێرا لەگەڵ سۆناکشی سینھا، وە ھەر لە ٢٠١٣ ڕۆڵی گەنجێک دەگێڕێت لە فیلمی ڕۆمانسی و تراجیدیا دا بە ناوی گۆڵیۆن کی ڕاسلیلا ڕام-لیلا سەرکەوتنێکی بازرگانی زۆر مەزنی بەدەستھێنا وە پاڵێورا بۆ باشترین کوڕە ئەکتەر لە فێستڤاڵی فیلم فێر.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

ڕانڤیر سینگ بھاڤنانی لە ڕێکەوتی ٦ تەممووزی ١٩٨٥ لە بۆمبای لەدایکبووە باوکی ناوی جاگیت سینگ بھاڤنانی یە و دایکی ئەنجو بھاڤنانی. وە خوشتێکی ھەیە کە لەخۆی گەورەترە بە ناوی ڕیتیکا بھاڤنانی. سینگ کوڕە مامی دایکی کچە ئەکتەری شۆخ و شەنگ سۆنام کاپوور و ڕیا کاپووری بەرھەمھێنەرە.[٢]

ڕانڤیر سینگ ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی دەستبەرداری نازناوی (بھاڤنانی) بووە، دەڵێت چونکە ناوەکەم زۆر درێژ دەبوو وە قورس دەبوو لە دەربڕیندا بۆ زمانەکانی تر، وە نازناوی سینگ نازناوێکی باوە و زوو بڵاودەبێتەوە.

سینگ ھەموو کات ھیوا خوازبووە ببێتە ئەکتەر، وە ھەر لە منداڵییەوە لە چەندین شانۆگەری و ھەروەھا وتوو وێژی قوتابخانەدا بەژداری کردووە، ڕانڤیر زۆر کات گرنگی بە دانس و نواندن دەدا. بەڵام بۆی دەرکەوت کە ئەوەندە ئاسان نییە ھەلت بۆ بڕەخسێت و بچیتە بۆلیوودەوە. سینگ ڕۆشت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست ھێنا لە ھونەر دا لە زانکۆی ئیندیانا، لە زانکۆ بڕیاری دا بچێتە بەشی نواندن، لە دوای تەواوکردنی خوێندن ساڵی ٢٠٠٧ گەڕایەوە بۆ بۆمبای چەند ساڵێک لە ڕێکلام کاری کرد وەکو نوسەر. پاشان بوو بە یاریدەدەری دەرھێنەر کاری دەکرد بەڵام وازی لەو کارە ھێنا دوای نواندن کەوت، بڕیاری دا کە پرۆفایلەکەی بۆ ھەموو دەرھێنەرەکان بنێرێت وە وتی دەڕۆم بۆ ھەموو جۆرە ھەڵسەنگاندنێک. وە ھیچ ھەلێکی نوێی دەست نەکەوت، ئەوە نەبێت ھەندێک جار بانگدەکرا تەنھا بۆ پاڵەوانی بۆنە لاوەکییەکان.

کارکردن[دەستکاری]

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٠ ڕانڤیر سینگ بانگرا بۆ ھەڵسەنگاندنێک لە لایەن شانۆ شارما وە کە بەڕێوبەری ھەڵبژادنی کارەکتەکانی کۆمپانکای یاش ڕاج فیلمزە، پێیان ڕاگەیاند کە ھەڵسەنگاندنێک دەکرێت بۆ فیلمێک بە ناونیشانی Band Baaja Baaraat کە لە جۆری ڕۆمانسی و کۆمیدییە، باس لە دیزاینەرانی ئاھەنگ دەکات. پاشان بەژداری کرد ھەڵسەنگاندنەکە ئەنجامدرا، ئادیتیا چۆپرا جێگری مدیری کۆمپانیای یاش ڕاج فیلمز نواندنەکانیانی بینی نواندنی ڕانڤیری زۆر بەلاوە جوان و گونجاو بوو بڕیاری دا کە ڕانڤیر ڕۆڵی بیتو شارما ببات، وە لەگەڵ ئەوەشدا مانیش شارما بەڕێوەبەری کۆمپانیای یاش ڕاج فیلمزە پێویست بوو کە ڕازی ببێت بە نواندنی ڕانڤیر لەبەرئەوە بۆ ماوەی دوو ھەفتە ڕانڤیر بانگکرا بۆ چەند ھەڵسەنگاندنێکی تر باشان بە فەرمی وەکو کورە پاڵەوانی فیلمەکە دیاری کرا لەبەرامبەر ئانوشکا شارما کە کچە پاڵەوانی فیلمەکە بوو ئەوا بوو یەکەم فیلمی پێدرا!

ئەوە بوو یەکەم فیلمی سەرکەوتوو بوو توانی خۆی بسەلمێنێت، وە توانی خەڵاتی فیلم فێر باشترین کورە ئەکتەر بۆ یەکەم دەرکەوتن بەدەستبھێنێت.

٢٠١١ تاکوو ئێستا[دەستکاری]

لە دوای فیلمی ڕانڤیرباند بەعاجە بارات. ھەڵبژێردرا بۆ نواندن لە فیلمێکی فیلمێکی نوی وەکو کوڕە پاڵەوان بەناوی خانمان وه ڕیکی بەهال کە لە جۆری کۆمیدی – ڕۆمانسی بوو لە بەرھەمھێنانی ئادیتیا چۆپرا وە دەرھێنانی مانیش شارما کە ڕۆڵی کەسێکی ساختەچی گێڕا و کچانی ھەڵدەخەڵاتاند لەبەر سەروەت و سامانەکەی، بەڵام چەند کچێک ناھێڵن ئاوا بۆی بچێتە سەر پێکەوە تۆڵەی لێدەستێننەوە ئەم فیلمە لە بەژداربوونی ڕانڤیر سینگ، ئانوشکا شارما، پارێنیتی چۆپرا، دیپانیتا شارما، ئەدیتی شارما وە فیلمەکە توانی بڕی ٣٧ کرۆری ھندی واتە ٥٫٩ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبھێنێت لە بۆکس ئۆفیس. وە لە ساڵی ٢٠١٣ ڕانڤیر سینگ بەژداری لە سێیەم فیلمیدا کرد لەگەڵ کچە ئەکتەری سەرنجڕاکێش سۆناکشی سینھا دا کرد لە فیلمێکی ڕۆمانسی و تراجیدیا بە ناونیشانی Lootera لەم فیلمەدا ڕانڤیر ڕۆڵی دزێکی شاراوە دەگێڕێت واتە خۆی بە کەسێکی باش و خۆشەویست خۆی نیشان دەدات تا وای لێدێت سۆناکشی ئاشقی دەبێت. بەڵام ئەم فیلمە ھیچ باش نەبوو لە بۆکس ئۆفیس چونکە بڕی تێچوونەکەی ٢٧ کرۆر بوو ٢٨ کرۆری بە دەستھێنا!! پاشان ھەر لا ساڵی ٢٠١٣ بۆ یەکەم جار ڕانڤیر لە بەرامبەر دیپیکا پادوکۆن نواندنی کرد لە فیلمێکی ڕۆمانسی بە ناونیشانی Goliyon Ki Raasleela Ram-Leela کە سانجای لێلا بھانسالی کاری دەرھێنان و بەرھەمھێنانی کردووە، ئەم فیلمە شێوەیەکی نوێ بوو لە ڕۆمیۆ و جولێتی شیکسپیر، ئەم فیلمە سەرکەوتنێکی زۆر باشی بەدەستھێنا با تایبەتی لە ڕووی بازرگانییەوە بڕی ٢٠٢ کرۆری بەدەستھێنا کە دەکاتە ٣٢ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی. وە فیلمەکە خەڵاتێکی زۆری وەرگرت لە فێستیڤاڵەکاندا وە ھەروەھا ڕانڤیر پاڵێورا بۆ باشترین کوڕە ئەکتەر بۆ ئەو فیلمە. وە ساڵی ٢٠١٤ لە فیلمێکی نوێدا وەکو تاوانبا دەرکەوت لەگەڵ ئارجۆن کاپوور و پریانکا چۆپرا وە ئیرفان خان بەناونیشانی Gunday ھەروەھا ئەم فیلمەش سەرکەوتوو بوو لە فۆکس ئۆفیس، بەڵام ھەر لە ساڵ ٢٠١٤ بەژداری فیلمێکی تری کرد بە ناوی Kill Dil کە دەرھێنانی شاد عەلی بوو بەژداربووان ڕانڤیر سینگ، عەلی زەفەر، پارێنیتی چۆپرا، گۆڤیندا بەڵام ئەم فیلمە زۆر خراپ شکستی ھێنا لە بۆکس ئۆفیس. ساڵی ٢٠١٥ بەژداری لە فیلمێکی کۆمیدی و ڕۆمانسیدا کرد بە ناوی Dil Dhadakne Do لە دەرھێنانی زۆیا ئەختەر وە لەم فیلمەدا دووبارە لە دوای چەند ساڵێت لەگەڵ ئانوشکا شارمادا کۆبوونەوە، ئەم فیلمە لە پاڵەوانییەتی فەرحان ئەختەر، پریانکا چۆپرا، ئەنیل کاپوور، ئانوشکا شارما، ڕانڤیر سینگ، وە توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت.

کۆتا فیلمی ڕانڤیر سینگ لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ بوو ئەویش فیلمی باجیراو ماستانی بوو ” Bajirao Mastani ” کەسەرکەوتنێکی گەورەی لەبۆکس ئۆفیس بەدەستھێنا کە توانی زیاتر لە ١٨٠ کرۆر کۆبکاتەوە لەھیند وە لەدەرەوەی ھیندیش زیاتر لە ١٠٠ کرۆر. فیلمی باجیراو ماستانی زۆرترین خەڵاتەکانی ساڵیشی بەدەستھێنا و ڕانڤیر سینگیش دەستیگرت بەسەر زۆرترین خەڵاتەکانی باشترین ئەکتەر لەسەرووی ھەموویانەوە فیلم فەیر و ئیفا.

فیلمی داھاتووی ڕانڤیر لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ دەبێت بەناوی بیفکر “befikre” کە لەگەڵ خانمەئەکتەر ڤانی کاپوور دەبێت و یەکێکە لەفیلمە بەرھەمھاتووەکانی یاش ڕاج فیلمز.

فیلمۆگرافیا[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ دەرھێنەر تێبینی
٢٠١٠ Band Baaja Baaraat (رێکخەرانی ئاھەنگی ھاوسەرگیری) بیتۆو شارما مەنیش شارما باشترین فیلمی دەستپێکی پیاوان لە خەڵاتانی فیلمفەیر
٢٠١١ Ladies vs Ricky Bahl

(خانمەکان دژی ڕیکی بال)

ریکی بال مەنیش شارما
٢٠١٣ Bombay Talkies

(چەنەبازەکانی مۆمبای)

خۆی کاران جۆھەر

خۆیا ئەختار

ئەنوراگ کاشیاپ

دیباکار ئەنەرجی

دەرکەوتنی تایبەتی لە گۆرانی "Apna Bombay Talkies"
٢٠١٣ Lootera

(قۆڵبڕ)

ڤارون شیڤاستاڤ/ ئەتمانانی "ناندو" تریپاتی ڤیکرامادیتیا مۆتوان
٢٠١٣ Goliyon Ki Raasleela Ram-Leela

(چیڕۆکی خۆشەویستی گوولەکان)

رام ڕاجاری سانجای لیلا بھانسەلی پاڵێوراو بوو وەک باشترین ئەکتەری پیاو لە خەڵاتانی فیلمفەیر
٢٠١٤ Gunday

(گوندای)

بیکرام بۆس عەلی عەباس زەفەر
٢٠١٤ Finding Fanny

(دۆزینەوەی فانی)

گابۆ ھۆمی ئەدەجانیا دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠١٤ Kill Dil

(دیل بکووژە)

دێڤ شاد عەلی
٢٠١٥ Hey Bro

(سڵاو برا)

خۆی ئەجای چاندھۆک دەرکەوتنی تایبەتی لە گۆرانی "Birju"
٢٠١٥ Dil Dhadakne Do

(بێڵە دڵت لێبدا)

کەبیر میرا زۆیا ئەختار
٢٠١٥ Bajirao Mastani

(باجیراو مەستانی)

پێشوا باجیراو یەک سەنجای لیلا بھانسەلی باشتری ئەکتەری پیاو لە خەڵاتانی فیلمفەیر
٢٠١٦ Befikre

(بەبێ)

دارام گولاتی ئەدیتیا چۆپرا
٢٠١٨ Padmaavat

(پەدماڤات)

ئالاودین خیلیجی سەنجای لیلا بھانسەلی - باشترین پیاوە ئەکتەر لەلایەن ڕەخنەگران لە خەڵاتانی فیلمفەیر

- پاڵێوراوبوو وەک باشترین پیاوە ئەکتەر لە خەڵاتانی فیلمفەیر

٢٠١٨ Teefa in Trouble

(تیفا لە کێشەدایە)

خۆی ئەھسان ڕەحیم فیلمێکی پاکستانی، دەرکەوتنی تایبەتی.[٣]
٢٠١٨ Simmba

(سیمبا)

سانگرام «سیبما» بھالێراو رۆھیت شێتی
٢٠١٩ Gully Boy

(کوڕی شەقام)

موراد ئەحمەد زۆیا ئەختار
٢٠٢٠ (٨٣) کەپیل دێڤ کەبیر خاب لە وێنەگرتندایە[٤][٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Latest News, Breaking News Today - Bollywood, Cricket, Business, Politics - IndiaToday | IndiaToday". India Today (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-07.
  2. ^ "After months of prep, Ranveer Singh starrer '83 goes on floors - view pics | Bollywood News". web.archive.org. 2019-06-06. Retrieved 2022-12-07.
  3. ^ "Whoa! Ranveer Singh makes a special appearance in Ali Zafar's Pakistani film Teefa In Trouble!". Bollywood Hungama. 23 تەممووز 2018. Archived from the original on 23 July 2018. Retrieved 23 July 2018.
  4. ^ "Kabir Khan's '83 shoot begins from today: Pehla Over, Pehla Ball". The Times of India. 5 June 2019. Retrieved 6 June 2019.[بەستەری مردوو]
  5. ^ "After months of prep, Ranveer Singh starrer '83 goes on floors". Times Now News. Archived from the original on 6ی Juneی 2019. Retrieved 6 June 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)