ڕاجستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاجستان
राजस्थान
پارێزگای ڕاجستانی ھیند
پارێزگای ڕاجستانی ھیند
وڵات ھیندستان
ناوەندی پارێزگاجایپوور
گەورەترین شارجایپوور
دامەزرانتشرینی دووەم ١٩٥٦
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٤٢٬٢٦٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣٢٬١٥١ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١١)
 • سەرجەم٦٨٬٦٢١٬٠١٢
 • چڕی٢٠٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٢٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
ناوچەی کاتیUTC٠٥:٣٠+ (IST)
ISO 3166 codeIN-RJ
وێبگەwww.rajasthan.gov.in

ڕاجستان (بە ھیندی: राजस्थान) گەورەترین پارێزگای ھیندستانە کە وەکوو خاکی پادشاکان ناسراوە و لە کۆندا ڕاجپووتانای پێ دەوترا.

ویلایەتی ڕاجستان لە باکووری ڕۆژاوای ھیندە. لە ڕۆژاوای ئەم ویلایەتە پاکستان، لە باشووری ڕۆژاوای، گۆجەرات، لە باشووری ڕۆژھەڵات مادیا پرادێش، لە باکووری ڕۆژھەڵات ئۆتار پرادێش و لە باکووریشی پەنجاب، ھیند ھەڵکەوتووە.

پانتایی ڕاجستان برییتیە لە ٣٤٢،٢٣٩ کیلۆمەتر دووجار و ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری جایپوورە. بیابانی تار بەشێکی زۆری ئەم ویلایەتەی داپۆشییوە. ناوچەی ڕاجستان پێش ٢٥٠٠ ساڵ بەر لە زایینی مەسیح و پێشتریش ژیانی تێدابووە.

ھۆزەکانی بەھیل و مینا بە یەکەم دانیشتوانی ئەم ناوچەیە ناوزەد دەکرێن، ئارییەکان نزیک ١٤٠٠ ساڵ بەر لە زایین ھاتنە ڕاجستان و بە دوورخستنەوەی خەڵکانی خۆجێی بەرەو باشوور، بۆ ھەتایی خۆیان لە ڕاجستان جێگیر کرد.

پەشتوونەکان، توورکەکان، ئێرانییەکان و مەغۆلەکانیش دواتر ھاتنە ناوچەکە و لەگڵ خەڵکانی وێ تێکەڵ بوون.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیی ئینگلیزی.
  1. ^ مێژووی ڕاجستان ٥ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (بە ئینگلیزی)، بەسەرداچوونەوە: کانوونی یەکەم ٢٠٠٨.