پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە مەکسیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای کۆرۆنا لە مەکسیک وەک بەشێک لەو پەتایەی کە ھەموو جیھانی گرتووەتەوە لە ساڵی ٢٠١٩وە کە لە (ھەوکردنی قورسی درێژخایەنی کۆئەندامی ھەناسە، ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢) دروست بووە.

دڵنیایی لە گەیشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مەکسیک دراوە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠ ھەرچەندە ئەنجومەنی نەتەوەیی بۆ زانست و تەکنەلۆجی لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دوو کەیسی توشبوون بە کۆرۆنای تۆمار کردووە لە ویلایەتی (نایاریت) و (تاباسکۆ)، بەلام لە ١٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا ١٬٢٥٠٬٠٤٤ کەیسی توشبوون بە کۆرۆنا و ھەروەھا ١١٣٬٩٥٣ کەیسی مردن تۆمار کراوە کە سکرتارییەتی تەندروستی پێشبینی ژمارەی توشبوانی بۆ ناوەڕاستی مانگی تەممووزی ٢٠٢٠ دا بە زیاتر لە ٢٬٨٧٥٬٧٣٤ توشبوو کردووە لە مەکسیک، لەبەر ئەوەی ژمارەی توشبوانیان بە شێوەی نموونەیەکی ژمارەیی ئاماریان بۆ کردووە [١][٢]

باکگراوند[دەستکاری]

لە ١٢ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تازە ھۆکاری دروست بوونی نەخۆشی بووە لە کۆئەندامی ھەناسەداندا لە کۆمەڵێک لەو کەسانەی کە لە شاری ووھانی ویلایەتی ھیوبەی لە چین، کە ئەمە وەک تۆمار دراوە بە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە ٣١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دا.

ڕێژەی کەیسە بکوژەکانی کۆڤید-١٩ زۆر کەمترە لە کەیسە بکوژەکانی ڤایرۆسی سارس لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بەڵام ڕێژەی تووشبون و گواستنەوەی نەخۆشییەکە زۆر زیاتر بووە لەبەر ئەوە مردنیش زیاتر بووە [٣]

کانوونی دووەمی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ٢٢ ی کانوونی دووەمی سالی ٢٠٢٠، سکرتارییەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا وتبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای تازە (کۆڤید-١٩) نابێتە ھۆی دروست کردنی مەترسی لە مەکسیک.

٤٤١ کەیسی توشبوون تۆمار کرا لە چین، تایلەند، کۆریای باشوور و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ھەروەھا پێویستی بوونی ڕاپۆتی پزیشکی بۆ ھەر گەشتیارێک لە کاتی گەشت کردندا دامەزرێنرا لە ٩ ی کانوونی دووەم.

لە ٣٠ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا پێش ڕاگەیاندنی پەتاکە لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە، حکوومەتی مەکسیک پلانێکی ئامادەکاری و وەڵام دانەوەی لە لایەن (کۆمیتەی نەتەوەیی بۆ سەلامەتی تەندروستی)ەوە دیزاین کرد، گرووپێک کە لە لایەن (سکرتارییەتی تەندروستی)ەوە سەرپەرشتی دەکران کە پێک ھاتبوون لە چەند لایەنێکی جیاوازی تەندروستی ئامانجیان ڕووبەڕوو بوونەوەی گەیشتنی ئەو پەتایە بوو، ئەم گرووپە زنجیرەیەک پیوانەی ئاگادار کردنەوەیان جێبەجێ کرد، چاکسازی کردن و تازە کردنەوەی تۆماری لیستی نەخۆشییە درمەکان لەسەر بنەمای تۆمارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی و ببن بە یەکەم وڵاتی لاتینی کە مۆدێلێکی ماتماتیکی بۆ چۆنێتی گەشە کردنی ئەو نەخۆشیانەی کە دەبنە ھۆی ھەو کردن و کاریگەرییە لاوەکییەکانی پەتاکە دروست بکەن، مۆدێلێک کە گریمانە بنچینەیییەکان یان ئامارە کۆکراوەکان لەگەل ماتماتیک بەکار بھێنێت بۆ دۆزینەوەی پێوەر بۆ نەخۆشییە جیاوازەکانی کە دەبنە ھۆی ھەوکردن و دواتر ئەم مۆدێلە یارمەتی دەر بێت لە دۆزینەوەی ڤاکسین یاخود گەشە کردنی پەتاکە لە داھاتوودا

شوبات و مارسی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ٢٨ ی شوباتدا وڵاتی مەکسیک بوونی سێ کەیسی پشت ڕاست کردەوە، یەکێکیان کەسێکی تەمەن ٣٥ ساڵ ڕەگەزی نێر ھەروەھا کەسێکی ٥٩ ساڵ ڕەگەزی نێر لە شاری مەکسیکۆ و ھەروەھا کەسێکی تەمەن ٤١ ساڵ لە ویلایەتی (سینالوا) کە توشبوان جیاکرانەوە لە نەخۆشخانە و ئوتێل دا، توشبووەکان گەشتیان بۆشاری (بێرگامۆ)لە ئیتالیا کردبوو بۆ ماوەی ھەفتەیەک لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا، لە ٢٩ ی شوبات چوارەم کەیسی توشبوون پشت ڕاست کرایەوە لە شاری (تۆریۆن) لە ویلایەتی (کۆواھویلا) کە ئەوێش ژنێکی تەمەن ٢٠ سال بوو کە گەشتی بۆ ئیتالیا کردبوو.

لە ١ی مارسدا کەیسی پێنجەم لە (چیاپاس) پشت ڕاست کرایەوە کە قوتابییەک بوو لە ئیتالیا گەڕابۆوە، لە ٦ی مارسدا کەیسی شەشەم پشت ڕاست کرایەوە لە ویلایەتی (مەکسیکۆ) کە ئەویش پیاوێکی تەمەن ٧١ ساڵ بوو کە لە ئیتالیا گەڕابۆوە لە ٢١ ی شوباتدا،

لە ٧ی مارسدا کەیسی حەوتەم پشت ڕاست کرایەوە لە ویلایەتی (مەکسیکۆ) کە پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵ بوو کە پێشتر بەرکەوتنی ھەبوو لەگەل کەسێک کە توشبووی پەتاکە بوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[٤][٥]

لە ١٠ ی مارسدا ھەشتەمین کەیس تۆمار کرا لە (پوێبلا) کە پیاوێکی بەڕەگەز ئەڵمانی تەمەن ٤٧ ساڵ بوو کە بە گەشتی کارکردن لە ئیتالیا گەڕابۆوە، لە ھەمان ڕۆژدا گرووپێکی سەما کردنی ٤٠ کەسی لە ئیتالیا گەڕانەوە و سەرجەمیان کەرەنتیین کران. بۆرسەی مەکسیک گەورەترین داڕمانی تۆمار کرد لە ١٠ ی مارسدا بەھۆی ترس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە بانکی مەکسیک (بانکسیکۆ) دەستی کرد بە پاڵپشتی کردنی دراوی (پێزۆ) کە دراوی وڵاتی مەکسیکە کە دابەزینی ١٤٪ی بەخۆوە بینیبوو کە یەک دۆلاری ئەمریکی یەکسان بوو بە ٢٢٬٩٢٩ پێزۆ....

لە ١١ی مارسدا کەیسی یازدەھەم تۆمار کرا لە شاری (مۆنتێری) کە پیاوێکی تەمەن ٥٧ ساڵ کە تازە لە گەشتێکی وڵاتانی ئەورووپا گەڕابۆوە و کەرەنتیین کرا، ئەو پیاوە کە بە نادیاری مایەوە ھەفتەیەک لەوەو پێش گەڕابۆوە بەرکەوتنی ھەبوو لەگەل ھەشت کەس کە ئەوانیش کەرەنتیین کرابوون لە ماڵەکانی خۆیاندا، ئەوەش پشت ڕاست کرایەوە کە پیاوەکە دانیشتووی شاری (سان پێدرۆ)یە

لە ١٢ ی مارسدا وڵاتی مەکسیک ڕایگەیاند کۆی گشتی تووشبوانی وڵاتەکە ١٥ کەسن لەگەل دوو کەیسی تر لە شارەکانی (پوێبلا) و (دۆرانگۆ)، یەک ڕۆژ دواتر سیناتۆر (ساموێل گارسیا سێپولڤێدا) حکوومەتی فیدراڵی بە شاردنەوەی ژمارەی ڕاستەقینەی توشبووان تۆمەتبار کرد

لە ١٤ ی مارسدا (فێرناندۆ پیتەرسن) وەزیری تەندروستی ویلایەتی (یالیسکۆ) پشتڕاست کردنەوە دوو کەیسی توشبوون لە نەخۆشخانەی (گوادالایارا) ڕاگەیاند و تۆمار کردنی دوو کەیسی تر لە (نوێڤۆ لیۆن)، ھەروەھا وەزیری پەروەردەی گشتی ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی لە سەرجەم قوتابخانەکاندا ڕاگەیاند و لە ھەمان ڕۆژدا وەزیری پەروەردە پشووەکانی (ئیستەر) ی ڕاگەیاندکە خۆی لە ٦ بۆ ١٧ ی مانگی چواردایە ودرێژدەکرێتەوە لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ بۆ ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ وەک ڕێگەیەکی خۆپارێزی

لە ١٧ ی مارسدا، ١١ کەیسی توشبوونی تازە ڕاگەیاندرا کە بەمەش کۆی گشتی توشبوان گەیشتە ٩٣ توشبوو، بەمەش ویلایەتی (کامپێچێ) تاکە ویلایەتە کە ھیچ کەیسێکی توشبوونی تێدا تۆمار نەکراوە، وڵاتی مەکسیک وەڵام دانەوەی بۆ بارودۆخەکە سنووردار کرد، لە ھەمان کاتدا ڕێگەی دا بە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتێکی گەورە و پاڵەوانێتی تۆپی پێی ژنان، بەمەش ڕەخنە لە سەرۆک (لۆپێز ئۆبرادۆر) گیرا بەوەی ڕەچاوی ھێشتنەوەی مەودا لەگەل چواردەوردا ناکات و دەچێتە ناو خەڵکەوە بۆ سڵاو کردن، ھەروەھا سنوورەکان دانەخرابوون و ھەروەھا بابەتێکی تر کە دەبێت ڕەچاو بکرێت تەندروستی ئەو ھەزاران کۆچبەرەیە کەلە کامپەکانی بە درێژایی سنووری نێوان مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ماونەتەوە

سەرۆکی پێشووتری کۆمسیۆنی ئەنفلۆنزا لە مەکسیک لە کاتی پەتای ئەنفلۆنزای ساڵی ٢٠٠٩ دا (ئەلیخاندرۆ ماسیاس) وتی: کێشە لە کەمی قەرەوێڵەی یەکەی چاودێری ورد و ستافی تەندروستی و ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد ھەیە لە مەکسیک . ....

لە ١٨ ی مارسدا، ٢٥ کەیسی تری توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا بەمەش کۆی گشتی گەیشتە ١١٨ کەیس و ٣١٤ کەیسی گومان لێکراو، دەسەڵاتدارانی (یالیسکۆ) پەرۆشی گرووپێکی ٤٠٠ کەسین کە بەم دواییانە لە (ڤەیل – کۆلۆرادۆ) گەڕاونەتەوە کە ٤٠ کەسیان نیشانەکانی کۆڤید-١٩ یان ھەبووە لە ھەمان ڕۆژدا، لە کاتێکدا کەلە ١٧ی مارسدا کۆی گشتی توشبووان ٩٣ کەس بووە و ویلایەتی (کامپێچێ) تاکە ویلایەت بووە کە ھیچ توشبوویەکی تێدا نەبووە..

لە ٣٠ مارسدا گۆی گشتی تووشبوان بە کۆڤید ١٩ گەیشتە ١٠٩٤ کەیس و ٢٨ کەیسی مردن لە ھەموو وڵاتی مەکسیکدا، لە ئێوارەی ھەمان ڕۆژدا باری لەناکاوی تەندروستی ڕاگەیەندرا لەلایەن وەزیر (مارسێلۆ ئیبرارد) ەوە کە سەرجەم سێکتەرەکانی وڵات پێویستە زوربەی چالاکییەکانیان بوەستێنن

مانگەکانی نیسان و ئایار[دەستکاری]

لە ١٠ ی نیسان کۆی گشتی ژمارەی مردوو گەیشتە ٢٣٣ کەس و توشبوان گەیشتە ٣٬٨٤٤ کەس کە لەلایەن دەسەڵات دارانەوە پشت ڕاست کراوەتەوە، حکوومەتی (باژاکالیفۆرنیا) کە ویلایەتێکە لە مەکسیک کێلگەیەکی گەورە کۆمپانیای (سمیثس گرووپ) کە کۆمپانیایەکی بەریتانییە، داخست بەھۆی ئەوەی ڕازی نەبوو ئامێەی ھەناسەدانی دەستکرد بە حکوومەتی مەکسیک بفرۆشێت، ھەر لە ھەمان ڕۆژدا کونسولخانەی مەکسیک لە ویلایەتە ئەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ١٨١ کەسی بە ڕەگەز مەکسیکی بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە ١٣ ی نیسان، ژمارەی توشبوان بە کۆڤید ١٩ لە وڵاتەکەدا ٥٠٠٠ کەسی تێپەڕاند و مردنیش گەیشتە ٣٣٢ کەس، ھێزی دەریاوانی مەکسیک ڕایگەیاند کە ١٠ یەکەی خۆبەخشی ھێزی دەریاوانی خۆبەخشانە تەرمی ٤٠٠٠ قوربانی کۆڤید ١٩ لە خۆیان دەگرن لە شارەکانی (مەکسیکۆ، گوێرێرۆ، یالیسکۆ، میچۆواکان، سینالوا، تاماولیپاس، ڤێراکروز) ھەروەھا ویلایەتی (سۆنۆرا) یەکەم ویلایەت بوو قەدەغەی ھاتوچۆی ڕاگەیاند

لە ٢١ ی نیساندا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ١٠٬٥٤٤ کەیس و مردنیش گەیشتە ٩٧٠ کەیس، لە ٢٣ ی نیسان ژمارەی مردوو زیاتر لە ١٬٠٠٠ کەیس (تیوانا) پێشبینی پڕبوونی تەواوی نەخۆشخانەکانی دەکرد بە گەیشتن بە کۆتایی ھەفتە

لە ١ی ئایار ژمارەی توشبوان گەیشتە ٢٠٬٠٠٠ توشبوو، دەزگای دژە گەندەڵی مەکسیک ڕایگەیاند کە (لیۆن مانوێل بارلێت) کە کوڕی (مانوێل بارلێت) کە بەڕێوەبەری گشتی (کۆمسیۆنی کارەبای فێدراڵی) وڵاتی مەکسیکە ویستویەتی بە شێوەیەکی قۆرخکاری ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد بە (پەیمانگای ئاسایشی کۆمەلایەتی) مەکسیک بفرۆشێت لە (ھایدالگۆ)، لە ٢ی ئایار ژمارەی قوربانیان گەیشتە ٢٬٠٠٠ کەیس، بە لایەنی کەمەوە چل کرێکاری بە ڕەگەز مەکسیکی گواتیمالی لە کەنەدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی (یەکێتی کرێکارانی خواردن)..

لە ٨ی ئایار بڵاوکراوەیەک لە ڕۆژنامەی (نیۆیۆرک تایمس) بڵاو کرایەوە کە تێدا دڵنیایی لەسەر ئەوەی کە حکوومەتی مەکسیک و سەرجەم حکوومەتە خۆجێیەکانی ویلایەتەکان ئەو شەپۆلی مردنەی کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە پایتەخت ڕودەدات پشت گوێ خراوە، ھەروەھا ڕەخنە لە سەرۆک (ئاندرێس مانوێل لۆپێس ئۆبرادۆر) گیراوە بەھۆی کەمیی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆناو شاردنەوەی ژمارەی ڕاستەقینەی مردن بە پەتاکە، ھەر لەو بڵاوکراوەیەدا ھاتووە بریکاری وەزیر (ھیوگۆ لۆپێز گاتێل) وتویەتی لە وڵاتی مەکسیک تەنھا %٥ ی توشبوان نیشانەکانیان پێوە دیارە و تەنھا %٥ی ئەوانەی کە نیشانەیان ھەیە پێویست دەکات بچن بۆ نەخۆشخانە و شارەزایان دەڵێن کە ئەو مۆدێلە ھەڵەیە و ھاودەنگی ھەیە لەسەر ئەوە..

زیاتر لە ١٠٠ کارمەندی تەندروستی (دکتۆر و پەرستار و ھتد) لەنێو ئەو ٣٬٥٧٣ قوربانییەی پەتاکەن لە ١٢ ی ئایار

لە نێوان ٩ بۆ ١٥ ی ئایار ١٣٬٠٠٠ کەیسی نوێ پشت ڕاست کراونەتەوە کە کۆی گشتی دەکاتە ٤٢٬٥٩٥ توشبوو لە نێوانیاندا ٤٬٤٧٧ کەیسی گیان لەدەستدان ھەبووە لە ١٥ ی ئایار..

لە ٢٢ ی ئایار ژمارەی توشبوون تەنھا لە ٢٤ کاتژمێردا گەیشتە ٢٩٧٣ کەیس

مانگەکانی حوزەیران و تەممووزی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ٢ ی حوزەیراندا ڕیژەی توشبوون بە پەتاکە بە ڕێژەی ٤٫٢٪ زیادی کرد وژنانیش ڕێژەی %٥٧ ی ٩٧٬٣٢٦ توشبووە پێک دێنن لەو کاتەدا لە وڵاتی مەکسیک..

٥١٫٢٪ی کەیسی توشبوون لە نێوان ١٨ ی ئایار بۆ ٢٣ی حوزەیران

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Government of Mexico (May 26, 2020). "Información General". Gobierno de México (بە ئیسپانی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Redacción (October 5, 2020). "Muertes por COVID-19 se disparan a 81,877 y los casos a 789,780 tras cambio en metodología". El Financiero (بە ئیسپانی).
  3. ^ "COVID-19 Seguimiento México". IIGEA (بە ئیسپانی). Retrieved July 13, 2020. ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Elsevier. "Novel Coronavirus Information Center". Elsevier Connect. Archived from the original on January 30, 2020. Retrieved March 15, 2020.
  5. ^ Reynolds, Matt (March 4, 2020). "What is coronavirus and how close is it to becoming a pandemic?". Wired UK. ISSN 1357-0978. Archived from the original on March 5, 2020. Retrieved March 5, 2020.