پینۆکیۆ (فیلمی ١٩٤٠)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پینۆکیۆ (١٩٤٠ فیلم)
دەرھێنەربێن شارپستین
ھامیڵتن لوسک
بیڵ ڕۆبێرتز
نۆرمان فیرگسن
جاک کیینی
ویلفرێد جاکسن
تی. ھی
بەرھەمھێنەرواڵت دیزنی
نووسینتێد سیێرس
ئۆتۆ ئینگلاندەر
وێب سمیث
ویلیام کۆترێڵ
جۆسف سابۆ
ئێردمان پێنەر
ئوروڵیۆس بتاگلیا
سەرچاوەی چیڕۆکڕۆمانی سەرکێشیەکانی پینۆکیۆ لەلایەن (کارلۆ کۆلۆدی)
کاستکلیف ئێدوارد
دیکی جۆنس
کریستیان ڕوب
مێڵ بلانس
واڵتەر کاتلێت
چارڵز جودێڵس
ئێڤێلین ڤێنەیبڵ
فرانکی دارۆ
مۆسیقالێی ھارڵاین
پاوڵ ج. سمیث
ستۆدیۆ(کان)واڵت دیزنی ئەنمەیشن ستۆودیۆس
کۆمپانیای واڵت دیزنی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەئاڕ کەی ئۆ ڕەیدیۆ پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون٧ شوباتی ١٩٤٠
ماوەی فیلم٨٨ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٬٢٨٩٬٢٤٧ دۆلار
داھات٨٤٫٢ ملیۆن دۆلار

پینۆکیۆ (ئینگلیزی: Pinocchio) فیلمێکی خەیاڵی و میوزیکی ئەنیمەیشنی ئەمریکی ساڵی (١٩٤٠)ە، کە لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنی وە بەرھەم ھێنراوە، وە سەرچاوەی ئەم چیرۆکەش لە ڕۆمانی منداڵانی ئیتاڵی سەرکەشیەکانی پینۆکیۆ لەلایەن (کارلۆ کۆلۆنی) ەوە ھاتووە، وە دووھەم فیلمی شانۆیی ئەنیمەیشن (وێنەی جوڵاو) ی کۆمپانیای واڵت دیزنی بوو، کە پێش ئەم فیلمە فیلمێکی ئەنیمەیشنی تریان بەرھەم ھێنابوو لە ساڵی (١٩٣٧) بە ناوی بەفرە سپی و حەوت کورتەباڵاکە کە سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا بوو.

ئەم فیلمە لە دەرھێنانی (بێن شارپستین، ھامیڵتن لوسک، بیڵ ڕۆبێرتز، نۆرمان فیرگسن، جاک کیینی، ویلفرێد جاکسن، تی. ھی) یە، وە لە بەرھەمھێنانی (واڵت دیزنی)یە، وە لە نووسینی (تێد سیێرس، ئۆتۆ ئینگلاندەر، وێب سمیث، ویلیام کۆترێڵ، جۆسف سابۆ، ئێردمان پێنەر، ئوروڵیۆس بتاگلیا) یە، ئەو ئەکتەرانەی بەژداریان تێدا کردووە (کاست) برییتن لە (کلیف ئێدوارد، دیکی جۆنس، کریستیان ڕوب، مێڵ بلانس، واڵتەر کاتلێت، چارڵز جودێڵس، ئێڤێلین ڤێنەیبڵ، فرانکی دارۆ)، وە میوزیکی فیلمەکەش (لێی ھارڵاین، پاوڵ ج. سمیث) ە، وە کۆمپانیای بڵاوکەرەوەکەش (ئاڕ کەی ئۆ ڕەیدیۆ پیکچەرز) ە.

ئەم فیلمە ڕێکەوتی دەرچوونی (٧ شوباتی ١٩٤٠) ە، وە ماوەی فیلمەکەش بریتیە لە (٨٨ خولەک) و زمانی فیلمەکەش زمانی ئینگلیزیە.

ئەم فیلمە بڕی ٢٬٢٨٩٬٢٤٧ دۆلاری ئەمریکی تێچووە و داھاتەکەشی ٨٤٫٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.

چیرۆکی فیلمەکە[دەستکاری]

ئەم فیلمە باس لە پیاوێکی پیر دەکات بە ناوی (گێپێتۆ) کە تەنھا لەگەڵ ماسییەک و پشیلەیەک ژیان بەسەر دەبات و حەزی بە کوڕێکە کە ھەیبێت، بۆیە دەچێت کە بۆکەڵەیەکی دارین دروست دەکات وە لەشەوێک دا ئاوات دەخوازێت کە ئەم بوکەڵەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان ببێتە کوڕێکی ڕاستی وە ھەر لەو شەوەدا فریشتەیەک گیانی پێ دەبەخشێت و پێی دەڵێت کە تۆ ڕۆژێک لە ڕۆژان ھەر دەبیت بە کوڕێکی ڕاستی، وە دواتر کە پیاوە پیرەکە کە خەبەری دەبێتەوە دەبینێت کە بوکەڵەکە گیانی تێدایە و ئاواتەکەی ھاتووەتە دی زۆر خۆشحاڵ دەبێت و ناوی دەنێت (پینۆکیۆ).