پیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پیت یان تیپ بریتییە لە ھێمایەک یاخود وێنەیەکی دیاریکراو کە خۆی وەک دەنگێکی زمانێکی دیاریکراو دەنوێنێت. لە شێوەزاری کوردیی سۆرانی کە بە ڕێنووسی سۆرانی عەرەبی دەنووسێت ٣٣ ھێما ھەیە بەڵام دەوترێت کە سۆرانی ٣٥ پیتی ھەیە چونکە ئەم دوو پیتە (ی، و) بە چوار پیت دەژمێردرێن لەبەر ئەوەی جارێک بە بزوێن و جارێک بە نەبزوێن دێن.