پی کەی (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پیکەی - PK
دەرھێنەرڕاجکومار ھیرانی
بەرھەمھێنەرڤیدھو ڤینۆد چۆپرا
ڕاجکومار ھیرانی
نووسینڕاجکومار ھیرانی - ئەبھیجەت جۆشی
کاستعامر خان
ئەنوشکا شارما
سوشانت سینگ
بۆمان ئیرانی
ساورب شوکلە
سانجای دوت
مۆسیقاShantanu Moitra
دەستکاریڕاجکومار ھیرانی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەڤیندۆد چۆپڕا پرۆدەکشن
ڕاجکومار ھیرانی فیلمز
ڕێکەوتی دەرچوون١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤
ماوەی فیلم١٥٣ خولەک
وڵاتھیندستان
زمانزمانی ھیندی
تێچوون٨٥ کۆڕ - ١٣ ملیۆن دۆلار
داھات٦٤٧ کۆڕ - ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی

پیکەی فیلمێکی کۆمێدی - درامی ھیندییە. لەڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە عامر خان و ئەنوشکا شارما ڕۆڵی سەرەکیی لە فیلمەکە دەبینن. فیلمەکە لەلایەن دەرھێنەری بەناوبانگی ھیندی ڕاجکومار ھیرانی کاری دەرھێنانی بۆکراوە وە کاری نووسین لەلایەن ڕاجکومار ھیرانی و ئەبھیجەت جۆشی کراوە.[١] ھەریەکە لە ڤیندۆد چۆپڕا پرۆدەکشن و ڕاجکومار ھیرانی فیلمز کاری بڵاوکردنەوەی بۆکراوە.فیلمی پیکەی پڕداھاتترین فیلمە لە مێژووی سینەمایی ھیند (بۆلیوود).[٢][٣] فیلمەکە باس لە بوونەوەرێکی ئاسمانی دەکا کە دێتە زەوی بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام دوایی تووشی کێشە دەبێت و دەبێتە ھاوڕێی پەیامنێرێکی تیڤی و شتێکی بۆ بەدەر دەکەوێ بە ناوی "ئایین".

چیڕۆکی فیلم[٤][دەستکاری]

بوونەوەرێکی بیانیی (پیکەی - عامرخان) لە ھەسارەیەکی جیاواز بۆ توێژینەوە دێتە سەرزەوی بەھۆی دەفرە فڕیوەکان.کە دەگاتە سەرزەوی یەکەم مرۆڤی سەرزەوی دەبینێت و مرۆڤەکە مێدالیای پیکەی دەدزێت بەمەش پیکەی بۆماوەیەکی درێژ لەسەر زەوی دەمێنێتەوە ، بەھۆی ئەو مێدالیایەوە پیکەی دەیتوانی پەیام و توێژینەوەکانی بنێرێت بۆ ھەسارەکەی بەڵام لەکاتی دزرانی ئامێرەکە پیکەی نەدەیتوانی پەیامەکانی بنێرێت وە نەشی دەتوانی بگەڕێتەوە سەر ھەسارەکەی خۆی.دوای ئەو ڕووداوە پیکەی دەگەڕێت بە دوای جل چونکە لە ھەسارەکەی ئەوان جلوبەرگ لەبەر ناکرێت واتە بەڕووتین.دواتر پیکەی تووشی ڕووداوی ھاتووچۆ دەبێت دوای ئەوەی خۆی بە ئوتوومبێلی کۆمەڵەیەکی میوزیک دەکێشێ دواتر سەرۆکی کۆمەڵەکە (سانجای دووت) پیکەی لەگەڵ خۆی دەباتە گوندەکەی و لەوێ پیکەی بە ھۆی توانای دەستگرتنی ھەر کەسێک دەتوانێت زمانی ھیندی فێربێت بەڵام کەس دەستی ئەو ناگرێت چ پیاو چ ژن بۆیە سانجای دووت سەرۆکگرووپی میوزیکەکە ئەو دەباتە یانەی شەوانە و لەوێ شەو تا بەیانی دەستی ژنێک دەگرێت و فێری زمانی ھیندییەکان دەبێت و بەمەش پیکەی فێری زمانی کەسەکان دەبێت. دواتر پیکەی دەچێتە شاری دلھی بۆئەوەی بە پۆلیسەکان بڵێت کە مێدالیا گرانبەھاکەی دزراوە ، لەوێ پۆلیس گرنگی بە قسەکانی پیکەی نادەن و وێڵی دەکەن. ئینجا پیکەی دەکەوێتە دوای خەڵک و پرسیاریان لێدەکات کە چۆن بتوانێت مێدالیا گرنگەکەی بدۆزێتەوە ، ئەوانیش لەوەڵامدا دەڵێن تەنیا خودا دەتوانێت مێدالیاکەت بدۆزێتەوە یان تەنیا ئەو دەزانێت لە ئەو مێدالیای لە کوێیە؟.بەم قسەیە پیکەی باوەڕێکی تەواو پەیدا دەکات بۆیە پەنا دەباتە گشت ئاینەکان و ھەموو داواکاری و فرمانە جیاوازەکان لە گشت ئاینەکان جێبەجێ دەکات لەپێناو گەڕاندنەوەی مێدالیاکەی وە پیکەی ئاگاداری و پۆستەر چاپدەکات بۆ ئەوەی خودا بدۆزێتەوە تاکوو داوای گەڕاندنەوەی مێدالیاکەی لێبکات. بەر لەھەموو ئەو ڕووداوانە فیلمەکە لە وڵاتی بەلجیکا چەند گرتەکی گیراوە کە باس لەپەیوەندی خۆشەویستی نێوان کچە ھیندییەک و کوڕە پاکستانییەک دەکات کە جاگو (ئەنوشکا شارما) و سەرفراز یوسف (سوشانت سینگ) بەڵام بەھۆی ناڕازیبوونی دایکوباوکی کچەکە و بەھۆی قسەکانی پیاوێکی ئاینی ساختەوە ئەو پەیوەندییە تێکدەچێت..دوای توێژینەوە و دەستنەکەوتنی مێدالیاکەی بەو شێوەیە پیکەی بێئوومێد دەبێت ، دواتر پیکەی بیرۆکەی بۆ دێت بۆ ئەوەی ڕای خەڵکی بگۆڕێت لەسەر ئاینە ساختەکان و پیاوە ئاینییە ساختەکان و لەکۆتایی فیلمەکە پیکەی لەو بیرۆکەیەدا سەرکەوتوو دەبێت. بە بردنەوەی لەپیاوە ئاینییە ساختەکە لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی کە ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکار جاگوو پێشکەشی دەکات.فیلمەکە کۆتایی دێت بە گەڕانەوەی پیکەی بۆ ھەسارەکەی ئەمەش دوای ئەوە لە پڕۆگرامە تەلەفزیۆنەکە مێدالیاکەی بەدەستدەھێنێتەوە کە پیاوە ئاینییە خراپەکە لە دزەکەی کڕیبۆوە! لەدوایین دیمەنی فیلمەکە پیکەی دەگەڕێتەوە سەرزەوی و چەند کەسێکی ھاوشێوەی خۆشی دەھێنێت کە یەکێک لەوان ئەکتەری ناسراوی ھیند ڕانبیر کاپوورە.

بەشداربووان[دەستکاری]

ناوی ئەکتەر ڕۆڵەکەی
عامر خان پیکەی
ئەنوشکا شارما جاگوو
سوشانت ڕاجپوت سینگ سەرفراز یوسف
بۆمان ئیرانی جیری باجوا
ساورب شوکلە تەپاسڤی
سانجای دات بارینگن سینگ
پەریکشیت سانی باوکی جاگوو
ڕام سێتی پیاوێکی پیر
ڕیما دێبنات فولجاتیا
سەچن پاریک یاریدەردەری تاپاسڤی
ڕۆھیتاش گاود پرستگەی پۆلیس
ڕوخسار ڕەحمان پرسگەی کونسڵخانەی پاکستان
ڕانبیر کاپوور کەسایەتی ھاوشێوەی پیکەی (دەرکەوتن تایبەت)
بریجێندرا کالا بت فرۆشی پەرستگا

گۆرانییەکان[٥][دەستکاری]

  1. "Tharki Chokro" لەوتنی Swaroop Khan
  2. "Love Is a Waste of Time" لەوتنی Sonu Nigamو Shreya Ghoshal
  3. "Nanga Punga Dost" لەوتنی Shreya Ghoshal
  4. "Chaar Kadam" لەوتنی Shaan, Shreya Ghoshal
  5. "Bhagwan Hai Kahan Re Tu" لەوتنی Sonu Nigam
  6. "Dil Darbadar" لەوتنی Ankit Tiwari
  7. "PK Dance Theme"

بۆکس ئۆفیس[دەستکاری]

پیکەی بە پڕداھاتترین فیلمی مێژوویی ھیند دادەنرێت. داھاتی فیلمەکە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە لەبەرامبەر ٦٤٧ کۆڕ ھیندی.[٣] وە تەنیا لە ھیند ٣٠٠ کۆری بەدەست ھێناوە واتە لە ناو فیلمەکان لە ڕووی داھات لە ناوخۆی ھیندستانیش یەکەمە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.imdb.com/title/tt2338151/
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 30ی Januaryی 2015. Retrieved 29ی Januaryی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  3. ^ ئ ا http://www.koimoi.com/box-office/post-5th-week-pk-grosses-647-crores-worldwide-box-office-collections/
  4. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/PK_(film)#Plot
  5. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/PK_(film)#Soundtrack