پارسییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خێزانێکی پارسی، لەئاھەنگی ھاوسەرگیری.

زەردەشتییەکانی ھیندستان و پاکستان یان پارسییەکان بە خەڵکانی پەیڕەوانی زەردەشتی دەوترێت کە لە ھیندستاندا دەژێن. زەردەشتییەکانی ھیندستان مەزنترین چینی زەردەشتییەکانن لە جیھاندا، کە لە سەردەمی دوای ئیسلام چوونەتەوە بۆ ھیندستان و لەوێ ماونەتەوە، بەھۆی ئەوەی کە لە پارسەوە(ناوی وڵاتی ئێران لەو سەردەمە) کۆچیان کردووە، بە پارسی ناسراو بوونەتەوە کە بەمانای فارسی زمان بوونییان نییە.

جەماوەر[دەستکاری]

بەپێی سەرژمێرییەکان ژمارەی پارسییەکان لە جیھان لەنێوان ٧٥ بۆ ١٠٠ ھەزار کەسە کە زۆربەیان لە ناوچەی گوجاراتی ھیندستان نیشتەجێبوون.

زەردەشتییەکانی پاکستان[دەستکاری]

زۆربەی ەردەشتییەکان لە ھیندستاندا دەژین و بەشێکی کەمیشییان کەوتوونەتە پاکستان.