ویکیپیدیا:تاگەکانی مافی بڵاوکردنەوەی وێنەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ویکیپیدیا یاساکان بۆ پاراستنی مافەکانی بڵاوکردنەوە بە توندی بەجێ دێنێت. پەڕەی پێناسەی وێنەکان تاگ لێدەدرێن بە مۆڵەتنامە و سەرچاوەی وەرگرتنی وێنەکە. ئەوە بۆ خوێنەران، ویکیپیدیەنەکان و هەروا بۆ بەرهەمهێنەران ڕوون دەکاتەوە کە دەتوانن چۆن لەو وێنە سوود وەربگرن یان ناتوانن چی لێبکەن.

ڕێنوێنییەکان[دەستکاری]

  • بۆ ئەوەی وێنەیەک بەپێی ڕێبازەکانی بەکارهێنانی وێنە لە ویکیپیدیادا، "ئازاد" بزانرێت، مۆڵەتنامەکەی دەبێ مافی هەردوو بەکارهێنانەوە و دەستکاری بۆ وێنەکە بدات.
  • ویکیپیدیا (و هەروا هەموو پڕۆژەکانی دیکەی ویکیمیدیا) زۆر بە لێهاتوویی هان دەدات کە تا ئەو ڕادەی دەکرێ وێنەی "ئازاد" بەکاربهێدرێت. کاتێ ئەوە نەکرا، هێندێ جار بەکارهێنانی وێنەی نا-ئازاد (مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراو)، بەمەرجی "بەکارهێنانی گونجاو" ڕێگە دراوە. بەکارهێنانی گونجاو، لە وڵاتە یەکگرتووکان، مافێکی بە پێ-یاسایە بۆ بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە مافی بڵاوکردنەوەیان پارێزراوە، بە مەرجی تایبەتی؛ هەڵبەت ویکیپیدیا مەرجی تایبەتیی خۆی هەیە بۆ ئەم جۆرە بەکارهێنانە.
  • بە شێوەی ئاسایی، زۆربەی وێنە ئازادەکان دەبێ باربکرێنە سەر ویکیمیدیا کامێنز لە باتی ویکیپیدیا (ئەوە ڕێگە دەدات کەو ئەو وێنە لە پڕۆژە جیاجیاکانی ویکی بەکاربهێندرێت). بۆ ئەوە دەبێ هەژمارەیەکەیت هەبە لە کامێنزدا و بۆ بارکردنی وێنە دەبێ لانیکەم ٤ ڕۆژ لە درووستبوونی هەژمارەکە تێپەڕابێت. کامێنز ڕێگە نادات بۆ "بەکارهێنانی گونجاوی" بەرهەمەکان، بەڵام بەرهەمە نا-ئازادەکان بە مەرجی تایبەتی، دەکرێ لە ویکیپیدیا بەکاربهێندرێن.
  • هەوڵ بدرێت تاگی بەکارهێنراو لەگەڵ مافی بڵاوکردنەوەی بەرهەم هاوتابێت.

لیستی تاگەکانی مافی بڵاوکردنەوەی وێنەکان[دەستکاری]

پاوانی گشتی[دەستکاری]

مافی بڵاوکردنەوەی سنووردار[دەستکاری]

وێنە نائازادەکان \ بەکارهێنانی گونجاو[دەستکاری]

بۆ خاوەنی وێنەکان[دەستکاری]

ئەگەر خاوەنی وێنەیەکی، دەتوانی بۆ بەکارھێنانی ئازاد، تەرخانی بکەی. دەتوانی چەن تاگی جیاوازی لێبدەی. ئەگەر لات باشە، دەتوانی بۆ بەکارھێنانی دووبارە یان دەستکاری مافەکەی بپارێزی.

  • بەڵگەنامەی GNU Free Documentation: (لەلایەن: Free Software Foundation) بەکارھێنەری دەبێ ئاماژە بکات کە ئەمە بەرھەمی تۆیە و ئەگەر گۆڕاکارییەکی تێدادا، یا تێکەڵی بەرھەمی خۆی کرد، بەرھەمە نوێکە لەژێر ھەمان بەڵگەنامە بڵاوبێتەوە.
  • Creative Commons: (لەلایەن: CC licenses) ئەم بەڵگەنامەیە مافی بەکارھێنانی ئازاد دەدات، تەنانەت بەکارھێنانی بازرگانی؛ بەو مەرجی کە ئاماژە بە ناوی تۆ وەک خاوەنی بەرھەم بکەن و دوای ھەرجۆرە دەستکارییەک لەژێر ھەمان بەڵگەنامە بڵاوبێتەوە.
  • Free Art license: بەڵگەنامەیەکە بۆ بەرھەمە ھونەرییەکان کە ڕێگە دەدات بۆ ھەمەجۆر بەکارھێنانێک؛ تەنھا دەبێ دوای دەستکاریکردن لەژێر ھەمان بەڵگەنامە بڵاوبێتەوە.
  • Attribution: خاوەنی ئەم مافە، ڕێگە دەدات بۆ بەکارھێنانی ھەمەجۆرەی بەرھەمەکە، تەنھا بەو مەرجی ئاماژە بکرێت بە ناوی خاوەنی بەرھەم.
  • پاوانی گشتی: خاوەنی بەرھەم ھەموو مافەکان بەخشیوە.
  • بۆ ئەو وێنانەی لە شاشەی ویکیپیدیا گیراوە دەبێ سوود لە تاگی — وەربگیرێت.