نیوەمانگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیوەمانگ
دەرھێنەربەھمەن قوبادی
بەرھەمھێنەر
  • سایمن فیێڵد
  • کیت گریفیتز
  • عەباس غەزالی
  • بەھمەن قوبادی
  • بێھرووز ھاشمیان
  • ھەدیە تەھرانی
نووسەربەھمەن قوبادی
ئەکتەران
مۆسیقاحوسێن عەلیزادە
وێنەگری سینەمایی
  • نایجڵ بلەک
  • کرایتۆن بۆن
بڵاوکردنەوە(ئەمریکا)
دەرچوون
  • ئەیلوولی ٢٠٠٦ (2006-09) (فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
    دۆنۆسیتا-سان سێباستیان)
  • ١١ی تەممووزی ٢٠٠٧ (2007-07-11) (فەڕەنسا)
ماوەی فیلم١١٤ خولەک
وڵات
زمان
داھات$٢٤٨٬٧٤٩[١]

نیوەمانگ فیلمێکی ساڵی ٢٠٠٦ی کوردییە لە دەرھێنان و نووسینی بەھمەن قوبادی. فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی وڵاتەکانی ئێران و نەمسا و فەڕەنسا و عێراقە. لەلایەن فێستیڤاڵی New Crowned Hopeەوە بەرھەمھێنراوە، کە یادکردنەوەی ٢٥٠ھەم ڕۆژی لەدایکبوونی ڤۆڵفگانگ ئامادیوس مۆتسارتە، و چیرۆکی فیلمەکەش لە مۆسیقای مردوو ناشتنی مۆتسارتەوە سەری ھەڵداوە.

چیرۆک[دەستکاری]

دەسەڵاتی سەدام نەماوە و مامۆ کە موزیکژەنێکی ناوداری کوردە، لەگەڵ کوڕەکانیدا، ھەڵدەسێت بە گەشتێک بۆ عێراق تا کۆنسێرتێک ئەنجام بدات. کۆنەھاوڕێیەکی مامۆ کە باسێک لێدەخوڕێت دێت و یەک بەدوای یەک کوڕەکانی مامۆ ھەڵدەگرێت. سەرباری ئەوەی یەکێک لە کوڕەکانی مامۆ پێشبینی ڕاستەقینەی خەڵکانی بەتەمەنی گوندەکە باس دەکات، کەچی مامۆ ھەر سوورە لەسەر ئەوەی بەردەوام بێت لەسەر گەشتەکەی. ئیتر سنوور دەبڕن و ڕووبەڕووی گرفت و سەختی دەبنەوە و سەفەرەکەیان دەبێتە مایەی ھەم گیانبازی و ھەمیش تێگەیشتن و شت بۆ دەرکەوتن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Half Moon". Box Office Mojo. Retrieved 8-10-2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]