نیل ئارمسترانگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیل ئارمسترانگ

لەدایکبوون (١٩٣٠-0٨-0٥) ٥ی ئابی ١٩٣٠
واپاکۆنیتا، ئۆھایۆ، ئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
مەرگ٢٥ی ئابی ٢٠١٢(٢٠١٢-٠٨-٢٥) (٨٢ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕئەمریکا ویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشەئاسمانگەڕ


نیل ئاڵدن ئارمسترانگ (بە ئینگلیزی: Neil Alden Armstrong؛ لەدایکبووی ٥ی ئابی ١٩٣٠ لە واپاکۆنەتای ئۆھایۆ – مردووی ٢٥ی ئابی ٢٠١٢ لە سنسیناتی ئۆھایۆ) ئاسمانگەڕێکی ئەمریکی بوو. یەکەم مرۆڤ بوو کە لە گەشتی ڕاسپاردەی ئاپۆلۆ١١ لە٢٠ی کانوونی دووەمی١٩٦٩، ھەنگاوی نایە سەر مانگ. ئەو ئاسمانگەڕی ناسا، فڕۆکەوانی تاقیکردنەوە، ئەندازیاری ھەوافەزا، مامۆستای زانکۆ و فڕۆکەوانی ھێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو و لە شەڕی کۆریا خزمەتی کرد. نیل ئارمسترانگ یەکەم مرۆڤ بوو کە گۆی زەوی لە فەزاوە سەیر کرد. پاش کۆتایی پێ ھاتنی جەنگ، ئارمسترانگ بوو بە ئەندامی ھێزی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پتر لە ٩٠٠ فڕینی کرد. ئەو دەرچووی زانکۆی پوردو بوو و خوێندنی باڵای خۆی لە زانکۆی کالیفۆرنیای باشووری تەواو کردبوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]