نۆرما کروز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نۆرما کروز

نەتەوەگواتیمالایی
پیشەچالاکوانی مافەکانی مرۆڤ
ڕێکخراوی ڕزگاربووەکان
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی (٢٠٠٩)
خەڵاتی ڕێزلێنانی چیڤالیەری لیجن (٢٠١١)

نۆرما کروز چالاکوانی مافەکانی ژنانە لە گواتیمالا، بە چالاکییەکانی دژ بە توندوتیژی دژ بەژنان ناوبانگی پەیداکرد.[١] لە ئازاری ٢٠٠٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.

چالاکی[دەستکاری]

نۆرما کروز بەرگریکاری مافەکانی ژنانە کارەکانی بۆ بەرگریکردنە لەمافەکانی مرۆڤ، لەنێوانیشیاندا بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی ڕزگاربووەکان، کە ڕێکخراوێکە لە شاری گواتیمالا ستییە لە ٣ی تەممووزی ١٩٩٦ کرایەوە.[٢][٣] ڕێکخراوەکە پشتگیری دەروونی و یاسایی بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان دابین دەکات. بەپێی ڕاپۆرتی حکوومەتی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠٠٧، تەنیا ڕێکخراوەکەی نۆرما کاری لەسەر تەواوکردنی ٣٠ کەیس داوە لەسەر کووشتنی ژنان.[٤]

ڕێکخراوەکە یارمەتی ئەو دایکانەش دەدا کە منداڵەکانیان ڕفێندراون.[٥]

ھەڕەشەکان[دەستکاری]

لەوەتەی ئایاری ٢٠٠٩، نۆرما بەبەردەوامی ھەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی و کووشتنی لێدەکرێت بە کورتە نامە و تەلەفۆن؛ ھەروەھا ھەڕەشە لە خێزانەکەشی دەکرێت.[٣] وێڕای ئەوەی حکوومەتی گواتیمالا پارێزگاری لێدەکات بەڵام ھێشتا ھەڕەشەکان بەردەوامن، ئەمەش وای لە ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی کرد کە لە ساڵی ٢٠١١، کارەکانی ئەو 'کەیسی ھەرەگرنگ' بنووسێت. لە ئازاری ٢٠١١، ڕێکخراوەکەی ھێرشی کرایەسەر لەڕێگای گازی فرمێسکڕێژ، لەگەڵ ئەوەش ھیچ کەس زیانی گیانی بەرنەکەوت.[١]

خەڵات و ڕێزلێنان[دەستکاری]

لە ئازاری ٢٠٠٩، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر کارەکانی، نۆرما بە سیمبوڵی بوێری و ھیوایەک بۆ ژنانی گواتیمالا دانرا.[٤] نۆرما خەڵاتەکەی بەدەستی میشێل ئۆباما و ھیلاری کلینتۆن وەرگرت.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Pierre Kaya (28 March 2011). "Le combat d'une mère pour retrouver l'assassin de sa fille". France Soir. Retrieved 17 April 2011. ٤ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Background Information on Norma Cruz". Amnesty International. Archived from the original on 20 February 2011. Retrieved 17 April 2011. ٢٠ی شوباتی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا "NORMA CRUZ, WOMEN'S HUMAN RIGHTS DEFENDER". Amnesty International. Archived from the original on 29 April 2011. Retrieved 17 April 2011. ٢٩ی نیسانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا Mordica Simpson (11 March 2009). "2009 International Women of Courage Recipients: Norma Cruz, Guatemala". US Department of State. Retrieved 17 April 2011.
  5. ^ "Norma Cruz Fights to End the Killing of Guatemalan Women: Survivors Foundation aims to turn the rising tide of violent deaths". US Department of State. 6 March 2009. Archived from the original on 17 April 2009. Retrieved 17 April 2011. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Norma Cruz Pictures - Hillary Clinton And Michelle Obama Announce Int'l Women of Courage Award - Zimbio". web.archive.org. 2009-06-04. Retrieved 2019-08-14.