ناوەڕاستە (ئامار)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیاریکردنی ناوەڕاستە بۆ کۆمەڵێک پێدراوی تاک و جووت.

ناوەڕاستە (بە ئینگلیزی: Median) لە ئامار و ھەروەھا لە بیردۆزی ئەگەردا کاتێک ژمارەی بەھایەکان تاک بێت بەو بەھایە دەوترێت کە دەکەویتە ناوەندی کۆمەڵەکە دوای ڕیزکردنی بەھایەکان بەرەو ژوور یان بەرەو ژێر و ئەگەر ژمارەی بەھایەکان جووت بێت دەکاتە تێکڕایی ئەو دوو بەھای دەکەویتە ناوەڕاستی کۆمەڵەکە. بۆ نموونە ئەگەر سێ ژمارەی a، b، c ڕیز کرابن، ئەوا ناوەڕاستە M، یەکسانە بە: و ھەروەھا بۆ چوار ژمارەی a، b، c، d ناوەڕاستە یەکسانە بە:

بەراوردکردنی ناوەڕاستە، ناوەند و باو[دەستکاری]

بەراوردکردنی پێوەرەکانی ڕووکردنە چەق لە کۆمەڵە پێدراوی { ١٠, ٧, ٦, ٥, ٣, ٣, ٢, ١ }
چەشن شرۆڤە نموونە ئەنجام
ناوەندە ژمێرەیی سەرجەمی گشت بەھاکان دابەش دەکرێت بەسەر ژمارەی بەھاکان: ٨ / (١+٢+٣+٣+٥+٦+٧+١٠) ٤٫٦٢٥
ناوەڕاستە (ئامار) ئەو بەھایەی دەکەویتە ناوەندی کۆمەڵەکە دوای ڕیزکردنی بەھاکان ١٠, ٧, ٦, ٥, ٣, ٣, ٢, ١ ٤=٢÷(٣+٥)
باو ئەو بەھایەی زۆرترین دووبارەبوونەوەیان ھەیە ١٠, ٧, ٦, ٥, ٣, ٣, ٢, ١ ٣

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی، پۆلی ھەشتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم