ناوەندگەرێتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوەندگەرێتی (سەنتراڵیزم) لە وشەی لاتینی centrum بە واتای ناوەند وەرگیراوە. لە زاراوەی سیاسیدا بە سیستەمێکی دەسەڵاتداری دەگوترێ کە ھەموو کاروبارە ئابووری و سیاسی و ئیدارییەکان لە ناوەندی وڵاتدا کۆ دەبێتەوە و ھەموو دامودەزگا ناوچەیی و پارێزگاکان دەبێ ملکەچی دەسەڵات و بڕیارەکانی ناوەند بن. ڕژێمی ھیتلەر نموونەیەکی تۆخی ئەم سیستەمەیە بە چەشنێک کە لەم حوکمەتەدا پلە و پایە ناوچەییەکان تاکوو ئاستی دەزگا نزمەکانی حوکمەتی ناوەندی داکشا بوون.

لە بەرامبەر ناوەندگەرێتیدا سیستەمی نامەرکەزی (دیسەنتراڵیزم) لە ئارادایە لەم جۆرە حوکمەتانەدا بە پێچەوانەوە، ھەموو دەسەڵاتەکان لە ناوەند چەق نابەستێ بەڵکوو دەڤەرە ئۆتۆنۆمی یا فیدراڵییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن و لە چوارچێوەی ھەندێک یاسای دیاریکراو لە کاروباری ناوخۆییدا سەربەخۆییان پێ ئەدرێت. نموونەی بەرچاوی ئەم جۆرە حوکمەتە، سیستەمی فیدڕاڵیزمە.

بەکارھێنانی لە لایەن حیزب و وڵاتەکانەوە[دەستکاری]

حیزبی بزووتنەوەی پاکستان بۆ دادپەروەری (پاکستان تەحریک ئینساف) دامەزراو لە لایەن عیمران خانەوە، خۆی بە حیزبێکی ناوەندگەرا دەزانێت. لە دوای ھەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠١٣، ئەم حیزبە لە ڕووی ژمارەی دەنگەکانەوە بوو بە دووەمین حیزبی گەورەی پاکستان. لە تەمووزی ٢٠١٨دا ئەم حیزبە بوو بە براوەی ھەڵبژاردنەکانی پاکستان و عیمران خان، سەرۆکی حیزبەکە بوو بە سەرۆک وەزیران.

سەرچاوەکان[دەستکاری]