مەک ئۆ ئێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەک ئۆ ئێس
دانەر(ان)ی سەرەتاییئەپڵ
زمانەکان٣٨ زمان
وێبگەhttps://www.apple.com/macos/

مەک ئۆ ئێس (بەئینگلیزی: Macintosh Operating System، بەکورتیی "Mac OS") سیستمی بەکارخەری ماکینتۆشە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ پەرەی پێدەدرێت، ھەموو ئامێرەکانی مەکینتۆش ئەم سیستمەیان لەسەر دامەزرێنراوە. ئەم سیستمە پاڵپشتی لە ویندۆز[١][٢] و لینوکسیش[٣][٤] دەکات، لە ساڵی ١٩٨٤ بۆ یەکەمجار بەکارھات تا ٢٠٠١ و دواییش لەوەشانی شێری شاخەکە (Mountain Lion) بوو بە ئۆ ئێس ئێکس (Mac OS X).

ناساندن[دەستکاری]

ماک بریتییە لە سیستمێکی بەگەڕخستن ئەوەش ھەروەک سیستمی ویندۆزی مایکرۆسۆفت، ماکنتۆش یەکەم سیستمی بەگەڕخەری وێنەییە کە لە ساڵی ١٩٨٤ دا دروستکراوە. ئەم سیستمە ناکرێت لەسەر ھەموو کۆمپیوتەرێک بەگەڕبخرێت بەڵکو تەنھا لەسەر ئەو ئامێرانەکاردەکات کە کۆمپانیای ئەپڵ دروستی دەکات. بەم دواییانە توانرا لەسەر چەند پرۆسێسەرێکی جیاواز بەتوانای جیاواز دابەزێنرێت ئەوەش تا ئێستا نەبووە بە شتێکی باو، ماک لە سەرەتاوە تا ڤێرژنی ٩ ھەر بەماک ئۆ ئێس بانگ دەکرا بەڵام دواتر کاتێک کە بوو بەڤێرژنی ١٠ ئیتر بە ئۆ ئیس ئێکس ناوی بڵاوو بوەوە. Mac OS X تەنھا لەسەر پرۆسێسەری جۆری پاوەر کاردەکات بەڵام پاش دەرچونی ڤێرژنە نوییەکان بەتەواوی پشتیوانی پرۆسێسەری ئەنتڵی کردوو لە ئێستادا بەو پەڕی باشییەوە دەکرێت لەسەر پرۆسێسەری ئەنتڵ ئەم بەرھەمە دابەزێنرێت. ماک ئۆ ئێس لە ساڵی (٢٠٠١) دا گەیشتە دە دەرچوو ھەر بۆیە لە جیاتی (Mac OS Ten) (Mac OS X) دانرا. (Mac) کورتکراوەیەکە بۆ (Macintosh) وە (OS) کە کورتکراوەی (Operating System) بە واتای سیستمی بەگەڕخەر دێت، وە وشەی (X) کە لەزمانی یونانیدا بە مانای ژمارە (١٠) بۆ کورتکردنەوەی ناوی ئەم سیستمە بەکارھاتووە واتە لە جیگای (Ten) (X) بەکارھێناوە. سیستمی (ماک) لەسەرەتای بنیات نانیدا بە پاڵپشت بە سۆرسەکانی یونیکس لە ساڵی (١٩٨٤) دا لەسەر جۆرێک لە کۆمپیوتەر بەگەڕ دەخرا و پاڵپشتبێت بە پرۆسێسەری (مۆتۆرولا ٦٨٠٠٠) بەڵام پاش پێشخستنی ئەم سیستمە و توانرا لەسەر پرۆسێسەری (پاوەر) یش بەگەڕبخرێت، ئەپڵ تا بەرھەم ھێنانی ماک ئۆ ئێس ئێکس لەسەر پرۆسێسەری جۆری پاوەرو مۆتۆرولا بەگەڕ دەخرا بەڵام دوای بەرھەم ھێنانی دەرچووی (Mac OS X) لەم سیستمە بە تەواوی پاڵشتی (مۆتۆرولا) ی لەدەست دا و تەنھا لەسەر (پاوەر) ئەم سیستمە بەگەڕ دەخرا، وە ئێستاش خۆشبەختانە لەسەر پرۆسێسەرەکانی بەرھەمی ئەنتڵ و ئامەد بەگەڕ دەخرێت و بەجۆرێک لە جۆرەکان ڕێک خراوە بەڵام لە کێشەش بەدەر نییەو پێویستی بەکاتە تا بەتەواوی لەگەڵ ئەم بەرھەمانە‌دا خۆی ڕێک بخات.

مێژوو[دەستکاری]

کۆمپانیای ئەپڵ لەسەر بنەمای سۆرسەکانی یونێکس توانی لە ساڵی (١٩٨٤) دا ئەم بەرھەمە بۆ جۆرێک لە ئامێری تایبەت بەرھەم بھێنێت، سەرەتا بە کورتکراوەی (MFS) کە ھێمایەک بوو بۆ (Macintosh File System) ئەم بەرھەمە گەشەی پێدرا لە لایەن کۆمپانیای ناوبراوەوە، بەڵام بەرامبەر بەرھەمەکانی مایکرۆسۆفت ئەم بەرھەمەی ئەپڵ ھیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەھێنا، ھەندێک کەس ھۆکارەکان بۆ گرانی نرخی ماک بووک دەگێڕنەوە کە ھەموو کەس توانای کڕینی ئەم بەرھەمانەی نەبووە بە بەراوردا مایکرۆسۆفت بەرھەمەکانی ئێجگار ھەرزان بووە ھەروەھا بوونی ئەو ڕێژە زورە لە سۆفتوێرەکان بۆ بەرھەمەکانی مایکرۆسۆفت ماکی بەو ڕۆژگارە گەیاند، ماک ئۆئێس یەکەم سیستمی وێنەییە کە بەرھەم ھێنرابێت، دەبوایە چەندین بەرامبەری ئێستای فراوان بوایە بەڵام ئەوەی ئێستاش بەرەو ڕووی ھەنگاو دەنێت پیشکەوتنیکی خێرایە بە تایبەتی پاش بەرھەم ھێنانی چەندین بەرھەمی یەک لەدوای یەک وە دوای ئەوەی لە ساڵی (٢٠٠١)دا سیستمی ماک پێ ی نایە قۆناغێکی نوێوە بە تایبەتی لەدوای ساڵی (٢٠٠٥) وە، پاڵپشتی کردنی بەرھەمەکانی (ئەنتڵ) لە لایەن ئەپڵەوە کاریگەرییەکی لە ئێستادا بە تەواوی دیارەو ڕۆژانە دەبینین کە چەندین بەرنامەی نوێ بە توانای جیاواز بۆ ئەم سیستمە بەرھەم دەھێنرێت و لە ئێستاشدا کۆمەلێک یاری جۆراوجۆرو کوالیتی بەرز بۆ ئەم سیستمە بەرھەم ھێنراوەو ڕۆژانەش لە گەشەکردنی زیاتردایە. ڕێژەی بەکارھێنەرانی مەک لە دوای ساڵی (٢٠٠٣) وە

  • ٢٫٢٪ لە ٢٠٠٣
  • ٢٫٧٪ لە ٢٠٠٤
  • ٣٫٣٪ لە ٢٠٠٥
  • ٣٫٦٪ لە ٢٠٠٦
  • ٣٫٩٪ لە ٢٠٠٧
  • ٥٫٣٪ لە ٢٠٠٨
  • ٦٫٥٪ لە ٢٠٠٩
  • ٧٫٣٪ لە ٢٠١٠
  • ٨٫٥٪ لە ٢٠١١
  • ٩٫٠٪ لە ٢٠١٢

چۆنییەتی کارکردن لەسەر سیتەمەکانی Intel و AMD[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٥دا کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند لە ئایندەدەا بەرھەمی سیستمی مەک ئۆئێس ئێکس لەسەر بەرھەمەکانی ئەنتڵ بەگەڕ دەخرێت بەسەدان کەس لە پێشخەران کە شارەزایی بواری پرۆگرام داڕشتن بوون بەردەوام لە گۆڕانکاری کردندان لەسەر بەرھەمی ماک ئۆ ئێس تا بتوانن بێ گرفت لەسەر بەرھەمەکانی Intel ئەم سیستمە جێگیر بکەن، ئەم کەسانە کەسانی سەربەخۆن و ناچنە ڕیزی کارمەندانی ئەپڵەوە، ئەپڵ تەنھا کارێک کە کردویەتی لەسەر سیستمەکەی پیشاندانی ڕەزامەندییە لەسەر لابردنی لۆک لەسەر سیستمەکەی بەڵام دامەزراوەیەکی نییە تا ئەم سسیتەمە بشێوەیەکی ڕەسمی بێ بەرامبەر یان بە پارە ئەم دابەش بکاتەوە لەبەر ئەوە کەسانی سەربەخۆ واباشترە بڵێین ھاکەرزەکان چەندین گۆڕانکاری لە کۆدەکان دەکەن و زیاد و کەمی دەکەن تا بەشێوەیەکی ئاسایی لەسەر بەرھەمەکانی ئەنتڵ دابمەزرێنرێت. لە ئێستادا بە بەشێک لە کۆمپیوتەرانەی کە خاوەنی توانایەکی باشن دەتوانرێت ئەم سیستمە دابمەزرێنرێت، ئەم کارە بە لای کۆمپانیای ئەپڵەوە کارێکی نایاساییەو ڕێ نادات بە ھیچ کۆمپانیایەک کە کۆمپیوتەرێک دروستبکات ئەم سیستمەی لەسەر جێگیر کرابێت، واتە ھیچ دامەزراوەیەک یان کۆمپانیایەک نییە جگە لە ئەپڵ کە بەرھەمێکی ھەبێت ماک ئۆ ئێسی لەسەر دابەزێنرابێت لەبازاڕدا بڵاوی بکاتەوە، بەڵکو تەواوی کارەکان لە تۆڕی ئینتەرنێتدا دەکرێن و بە بەرھەمھێنانی پێداویستی تایبەت دەکرێت ئەم سیستمە لەسەر بەرھەمەکانی تر جێگیر بکرێت جگە بەرھەمەکانی ئەپڵ.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.parallels.com/products/desktop/
  2. ^ http://www.vmware.com/products/fusion/overview.html
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 30ی Septemberی 2015. Retrieved 7ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 9ی Julyی 2013. Retrieved 7ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٩ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]