مەولوودنامە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەک لە لاپەڕەی یەکەمی مەولدێ نەبی دانراوی ئەحمەدی خاسی بە زازاکی

مەولوودنامە بریتییە لەو دەقانەی کە بە شێعر یا پەخشان لەسەر لەدایکبوونی محەممەد پێغەمبەری ئیسلام نووسراون. مەولوودنامەکان بەشێکی گرنگی ئەدەبی کلاسیکی کوردین[١][٢] و مەولوودنامە بە ھەموو زاراوەکانی کوردی نووسراون. لە بەناوبانگترین نموونەی مەولوودنامەکان مەولوودنامەی مەلای باتە و شێخ حسێنی قازین[٣] کە لە نموونەی شێعر و پەخشانە ھەرە کۆنە کوردییەکانن. مەولوودنامەکان زۆر جار لە کۆڕی مەولوودنامەدا بە کۆمەڵ لەگەڵ دەف دەخوێنرێنەوە.

نموونەی مەولوودنامە[دەستکاری]

مەولوودنامەکەی مەلای باتە ئاوەھا دەست پێدەکات:[٤]

حەمدێ بێحەد بۆ خودایێ عالەمینئەو خودایێ دایە مە دینێ موبین
ئەم کرینە ئوممەتا خەیرولبەشەرتابعێ وی موقتەدایێ ناموەر
ئەو خودایێ مالکێ مولکێ عەزیمدایە مە میراسێ قورئانێ کەریم

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی دووەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢.
  2. ^ قەرەداغی، م. ع. "بووژانەوەی مێژووی زانایانی کورد لە ڕووی دەستنووسەکانیانەوە،" دەزگای ئاراس، ٢٠٠٨.
  3. ^ سەجادی، ع، "دەقەکانی ئەدەبی کوردی،" ١٩٨٤، بەغدا.
  4. ^ مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی دووەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • قەرەداغی، م. ع. "بووژانەوەی مێژووی زانایانی کورد لە ڕووی دەستنووسەکانیانەوە،" دەزگای ئاراس، ٢٠٠٨.
  • مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی دووەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢
  • سەجادی، ع، "دەقەکانی ئەدەبی کوردی،" ١٩٨٤، بەغدا.