مێزۆ-سۆپرانۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مێزۆ-سۆپرانۆ یان مێزۆ (بە ئینگلیزی: Mezzo-soprano – ھەروەھا ناسراوە بە مێتسۆ سۆپرانۆ، مێزۆ بە واتای نیوە دێت) جۆرێکی دەنگی گۆرانیبێژی کلاسیکی ژنانە کە مەودای دەنگەکەی لە نێوان سۆپرانۆ و کۆنتراڵتۆدایە. تەبەقەی دەنگیی مێزۆ-سۆپرانۆکان زۆرجار لە Aـی خوار سیی ناوەڕاستەوە درێژ دەبێتەوە بۆ ئەی دوو ئۆکتڤ سەروو (نم. A3–A5). ھەندێک لە مێزۆ-سۆپرانۆکان لەوانەیە لەتوانایاندا بێت نۆتی Fـی خوار سیی ناوەڕاست (F3) لێ بدەن و تا C6ـیش بەرز بڕۆن. ئەم جۆرە دەنگە دابەش کراوە بەسەر دوو لقدا: لیریکی و دراماتیکی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]