مستەفا کازمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مستەفا عەبدولڵەتیف مشتـەت کـازمـی
مصطفى الكاظمي
کازمی لە ساڵی ٢٠٢٠
سەرۆک وەزیرانی عێراق
لە پۆستدا بووە
٧ی ئایاری ٢٠٢٠ – ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
سەرۆک کۆمار بەرھەم ساڵح
پێشینە عادل عەبدولمەھدی
پاشینە محەممەد شیاع سوودانی
سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری عێراق
لە پۆستدا بووە
٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ – ٩ی نیسانی ٢٠٢٠
پێشینە زوھێر فازڵ عەباس ئەلغەرباوی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون مستەفا عەبدولەتیف مشتەت ئەلکازمـی
١٩٦٧ (تەمەن ٥٦–٥٧)
بەغدا، عێراق
ھاووڵاتی عێراق، شانشینی یەکگرتوو
نەتەوە عەرەب
پارتی سیاسی سەربەخۆ
خوێندن لە کۆلێژی توراسی زانکۆیی

مستەفا عەبدولـڵەتیف مشتەت ناسراو بە مستەفا کازمی (لەدایکبووی ١٩٦٧، بەغدا) سیاسەتمەدارێکی عێراقییە، لەوەتەی ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ سەرۆکوەزیرانی عێراقی پێشووی عێراقـه(٦ی ئایاری ٢٠٢٠ - ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢) پێشتر لەسەردەمی کابینەی حکوومەتی حەیدەر عەبادی لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ متمانەی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی عێراقی پێبەخشرا. ئەو یەکێک لە بەرھەڵستکاری ڕژێمی سەددام حسێن بووە ، بەم ھۆیەوە دەیان ساڵ لە دەرەوەی عێراق ژیاوە.

کازمی سەرپەرشتی و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری ئەسبوعییە (الأسبوعیة) بووە کە بەرھەم ساڵح خاوەندارییەتی دەکرد. لە ساڵی ٢٠١٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا لە کۆلێژی توراسی بەدەستھێناوە. پێشتر بەرێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی ھێزی عێراقی بووە، لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ لەلایەن سەرککۆمار بۆ پێکھێنانی حکومەتی عێراق ڕاسپێردرا. لە شەوی ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی عێراق متمانەی بە کابینەی مستەفا کازمی بەخشی وەکو حکومەتی کاربەڕێکەڕ

ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەڕۆک وەزیرانی عێراقی[دەستکاری]

ناوی مستەفا کازمی لەگەڵ گەلێک لە بەربژێری تر لە شەقامی عێراقی دەرکەوتن لە ماوەی خۆپێشاندانەکان کە ھەموویان بەڵێنی چاکسازییان دەدا بەڵام ھەر بەربژێرێکیان دیاری دەکرد لە لایەن کۆمەڵە و پارتی تر ڕەت دەکرایەوە، دواتر سەڕۆک کۆمار کازمی ڕاسپارد بۆ پێکھێنانی کابینە وەزارییەکەی بەڵام ڕاستەوخۆ لە لایەن کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق تۆمەتی سیخوریان دایە پاڵی بە بیانووی ئەوەی ھاوکاربووە لە کوشتنی سەرکردەی حەشدی شەعبی ئەبو مەھدی موھەندیس و سەرکردەی لەشکری قودسی ئێرانی قاسم سولێمانی.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • دۆزی عێراق
  • سەرگەردانی ئیسلامی
  • عەلی کوڕی ئەبوتالیب پێشەوا و مرۆڤ

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]