مرۆڤی کەناری چاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەیلانترۆپوس چدێنسس (مرۆڤی کەناری چاد) جۆرێکی لەناوچووی جۆری (ھۆمینید – مەیموونی ئەفریقی)ەکانە کە مێژووەکەیان دەگەرێتەوە بۆ ٧ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر. لە ساڵی ٢٠٠٢ جۆرەکە و بنەچەی جۆرەکە (سەیلانترۆپوس) ڕاگەیەندرا و ناسێنرا بەھۆی دۆزینەوەی ئێسکێکی نیمچەیی کەلەسەر لە باکوری وڵاتی چاد و پاشماوەکە نازناوی (تومای) پێ بەخشرابوو.

جۆری سەیلانترۆپوس چدێنسس ژیاوە لە نزیک سەردەمی جیابوونەوەی مرۆڤ-مەیموونی شیمپانزی و ئەگەرێکی زۆر ھەیە جۆری بنەچەی (ئۆرۆرین) بێت کە جۆرێکە لە جۆرەکانی (ھۆمینید).

بەردینەکان[دەستکاری]

پاشماوە بە بەردبووە دۆزراوەکان ئەمانەیان پێکدەھێنا (کە لە سەرێکی ھەندێک بچووک، پێنج پارچەی شەویلگە و ھەندێک ددان و سەرێکیان پێکدەھێنا کە خەسڵەتێکی تێکەڵی ھەبووە لە نێوان سەرەتایی و پێگەیشتوودا) قەبارەی قاوخی مێشکەکە ٣٢٠سم٣-٣٨٠سم٣ بووە کە ھاوشێوەی قەبارەی مێشکی مەیموونەی شەمپانزییە و بچووکترە لە قەبارەی مێشکی مرۆڤ (١٣٥٠ سم٣).

ددان، ئێسکی برۆو و بنیادی دەموچاوی جیاوازە لەگەڵ ئەوانەی لە ھۆمۆ سەیپیەن دا بوونی ھەیە و خەسڵەتێکی دەموچاوی رێکتر و قەبارەیەکەی بچووکتری مێشک و ئێسکێکی برۆی پتەوتر و سەختری ھەیە. ئێسکی کەلەسەری تاکە پاشماوەی دۆزراوە بەڕادەیەکەی زۆر تێکچوونی پێوە دیارە لە کاتی بە بەردبوون و دۆزینەوەدا و ئێسکی سەری لە دوو لاوە ڕێکبۆتەوە و لە لای ڕاستەوە جێی فشاری پێوە دیارە.[١][٢]

دۆزینەوە[دەستکاری]

پاشماوەکە لە بیابانی (جوراب) ی وڵاتی چاد دۆزراوەتەوە لەلایەن دەستەیەکی چوار کەسی کە زانایەکەی فەڕەنسی بە ناوی (ئالان بوڤیلان) سەرپەرشتی دەکردن. ھەموو پێکھاتە دۆزراوەکان لە نێوان تەممووزی ساڵی ٢٠٠١ بۆ ئازاری ساڵی ٢٠٠٢ دۆزراونەتەوە لە ناوچەی (توروس مینالا) دا. بەپێی دۆزینەوەکان بانگەشەی ئەوە دەکرا کە جۆری سەیلانترۆپوس چدێنسس کۆنترین بنەچەی مرۆڤ بێت لە دوای جیابوونەوەی مرۆڤ لە مەیموونی شەمپانزی.

نازناوی (تومای) کە بەخشراوە بە پاشماوەی ئێسکی کەلەسەرەکە دەگەرێتەوە بۆ زمانی (دازا یان دازاگا) یە یەکێکە لە زمانە بەکارھاتووەکانی ناوچەکە و بە واتای (ھیوای ژیان) دێت و دەبەخشرێت بەو منداڵە ساوایانەی پێش یان لە کاتی وەرزی وشکەساڵی دا لەدایک دەبن. سەرۆکی وڵاتی چاد (ئیدریس دێبی) ئەم نازناوەی پێشنیارکردووە و ڕایگەیاندووە کە ھۆکاری ھەڵبژاردنی نازناوەکە دەگەرێتەوە بۆ بەرزڕاگرتن و ڕێزگرتن لە یەکێک لە ھاوەڵە فەرماندەکانی کە خەڵکی ئەو ناوچەیە بووە.[٣]

توانای ڕۆیشتن لەسەر دوو قاچ[دەستکاری]

ئەگەر ھەیە سەیلانترۆپوس چدێنسس توانای ڕۆیشتنی لەسەر دوو لاق ھەبووبێت بەڵام لەبەر نەبوونی دۆزراوەی ھیچ پاشماوە و بەجێماوێکی جەستەیی خوار کەلەسەر ئەم ئەگەرە بەشێوەیەکی تەواو و یەکلایکەرەوە پشتڕات نەکراوەتەوە کە جۆری سەیلانترۆپوس بەڕاستی دوو پێ بووبێت. ھەروەھا لە لێکۆڵینەوە سەرەکییەکان دا چەندین بۆچوون و باوەڕ ھەیە لەسەر بوونی (کونی درکەپەتک) بە لای پێشەوەی کەلەسەردا کە بۆتە ھۆی ئەوەی نووسەری سەرەکی باوەڕی وابێت ڕۆیشتن لەسەر قاچ کردەیی بێت.[٤]

ھەندێک لە زانایانی بەردینەکان ئەم بۆچوون و شیکردنەوانەیان ڕەتکردۆتەوە و پێیان وایە شێوە و خەسڵەتە ڕووخسارییەکان نیشانە نین لەسەر خۆگونجاندنێکی ناوازەی جۆری (ھۆمینید)ەکان و پیشاندەری توانای ڕۆیشتن نین لەسەر دوو قاچ و شێوازی خورانی ددانە کەڵابەکانیان ھاوشێوەی جۆرە مەیموونە (میۆسین)ەکانی دیکەیە. ھەروەھا بە پێی چەند زانیارییەکی دیکە ئێسکی ڕانێکی بە بەردبووی جۆری (ھۆمینید) لە نزیک شوێنی دۆزینەوەی کەلەسەرەکە دۆزراوەتەوە بەڵام بڵاونەکراوەتەوە و بەھەند وەرنەگیراوە.[٥]

لە ساڵی ٢٠١٨ دا زانای مرۆڤناسی (ڕۆبێرتۆ ماکەرێلی) سەر بە زانکۆی پواتی و مۆزەخانەی مێژووی سروشتی پاریس ھەستا بە بڵاوکردنەوەی نووسراوێک دەربارەی گوومانەکانی بەرامبەر مایکڵ برونێت کە تاقیگەکەی لە پواتی دەکرێت زانیاری شاردبێتەوە دەربارەی ھەبوونی ئێسکی ڕانێکی دۆزراوە لە نزیک کەلەسەرەکە و ئەگەری خاوەندرارێتی یان پەیوەستی بە جۆری (سەیلانترۆپوس) ەوە. باوەڕ ھەیە کە پاڵنەری ئەم زانیاری شاردنەوە و کپکردنەوەیە بگەرێتەوە بۆ ئەو توانایەی شێوازی پێکھاتەی ئێسکە ڕانەکە ھەیەتی لە دروستکردنی گوومان لە توانای ڕۆیشتنی دوو قاچی نموونی (تومای).[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Beauvilain, Alain (5 October 2006). "Toumaï: "Histoire des Sciences et Histoire d'Hommes"". Tchad Actuel (بە فەڕەنسی). Archived from the original on 8 March 2012. Retrieved 1 May 2018. ٨ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Toumaï, the Human Adventure". Chad, Cradle of Humanity?. Archived from the original on 14ی Februaryی 2020. Retrieved 2020-01-01. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ Haile-Selassie, Yohannes; Suwa, Gen; White, Tim D. (2004). "Late Miocene Teeth from Middle Awash, Ethiopia, and Early Hominid Dental Evolution". Science. 303 (5663): 1503–1505. Bibcode:2004Sci...303.1503H. doi:10.1126/science.1092978. PMID 15001775.
  4. ^ "Sahelanthropus tchadensis: Découverte de Toumaï, un "Tchadien" de 7 millions d'années". Archived from the original on 3ی Marchی 2016. Retrieved 2020-01-01. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Hawks, John (2009-07-03). "Sahelanthropus: The femur of Toumaï?". Archived from the original on 12ی Februaryی 2020. Retrieved 2020-01-01. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Sahelanthropus tchadensis". Smithsonian Institution. 24 August 2018. Archived from the original on 29ی Juneی 2020. Retrieved 28ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)