مایکڵ جاکسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مایکڵ جاکسن
A mid-twenties African American man wearing a sequined military jacket and dark sunglasses. He is walking while waving his right hand, which is adorned with a white glove. His left hand is bare.
مایکڵ لە کۆشکی سپی لە ساڵی ١٩٨٤
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونمایکڵ جۆزیف جاکسۆن
ھەروەھا ناسراوە بەپاشای پۆپ
لەدایکبووی (١٩٥٨-0٨-٢٩) ٢٩ی ئابی ١٩٥٨
ئەمریکا.
مردووی٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٩(٢٠٠٩-٠٦-٢٥) (٥٠ ساڵ ژیاوە)
کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا.
ساڵانی چالاکبوون١٩٦٤–٢٠٠٩
بابەتە پەیوەندیدارەکان
واژووی مایکڵ
وێبگەhttp://www.michaeljackson.com

مایکڵ جۆزیف جاکسۆن لە ٢٨ی ئابی ١٩٥٨ لەدایکبووە، یەکەم جار لە تەمەنی ١١ ساڵیدا لەسەر تەختەی شانۆ دەرکەوت کاتێک ئەندامی تیپی (جاکسۆن فایف) بوو کە لە خێزانی مایکڵ پێکھاتبوو، حەوتەم کوڕی بنەماڵەکەی بوو کە لە نۆ خۆشک و برا پێکھاتبوون (مایکڵ، ڕۆبی، جاکی، تیتۆ، جیرمان، لاتۆیا، مارلۆن، براندی، جانێت). جۆزیف والتەری باوکیان گرفتی زۆری ھەبوو لەگەڵ ئەم منداڵانە، وا باوڕ دەکرێت کە ئەمە ھۆکاری ئازاری منداڵان لەلایەن مایکڵەوە بووە. لە ساڵی ١٩٩٣ بۆ یەکەم جار مایکڵ جاکسۆن لە ئەڵقەیەکی بەرنامەی ئۆپێرا وینفری باسی لە ناخۆشییەکانی تەمەنی منداڵی خۆی کرد و گوتی: «من لە تەمەنی منداڵیدا ھەمیشە ھەستم بە تەنیایی دەکرد و پەشیمان بووم لەوەی باوکێکی وەک جۆزیفم ھەیە، بۆیە ھەمیشە بە تەنیا دەگریام».

لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا لە ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک سەرەڕای ئەم ھەموو دەردەسەری و ناخۆشییانە بەھرە و تواناکانی مایکڵ ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە ھەستی پێدەکرا بەتایبەتی کە لە تەمەنی ٥ ساڵیدا لە ئاھەنگەکانی سەری ساڵ و لە قوتابخانە گۆرانی دەگوت، لە ساڵی ١٩٦٤ برا گەورەکەی جاکی تیپێکی مۆسیقای دامەزراندن بەناوی «جاکسۆن برازەرس» و مایکل لەگەڵ براکانی وەک کورەس (گۆرانییەکی چەند کەسی) گۆرانی دەگوت و سەمای دەکرد، لە ساڵی ١٩٧١ مایکڵ بە تەنیا دەستی بە گۆرانی گوتن کرد و چەندین ئەلبوومی بڵاوکردەوە کە سەرکەوتنی بێ وێنەی تۆمار بەدەستھێنا، لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا جاکسۆن یەکەم ڕەش پێست بوو بگاتە ئاستێکی جیھانی بەرز و ئاراستەی گۆرانی جیھانی لە گۆرانی ئاسایییەوە گۆڕی بۆ (گۆرانی ناوبانگ دەرکردن و دروستکردن، گۆرانییەکانی مایکل مەودایەکی مرۆڤانەشیان ھەبوو بەتایبەتی(Black or white, earth) جگە لە گۆرانی مرۆڤانە، مایکل ڕێکخراوێکی خێرخوازی تایبەت بەخۆی دامەزراندن کە ھاواکاریی پێشکەش بە ٣٩ ڕێکخراوی خێرخوازی سەربەخۆ دەکات، بەمەش مایکڵ بوو بە یەکێک لەو گۆرانیبێژانە کە دواجار ناوبانگی دەرکرد.

یەکێک لە خاڵە جیاکەرەکانی ژیانی مایکڵ جاکسۆن ئەوەیە کە بەھۆی ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری جوانکاری لە ماوەی چەند ساڵێکدا توانی ڕەنگی پێستی خۆی لە ڕەشی بگۆڕێت بۆ سپی، ئەم نەشتەرگەریانەش بڕێکی زۆر پارەی تێچوو کە جگە لە خەرجییە زۆر ئەم نەشتەرگەیانە کاریگەرییەکی سلبیان لەسەر تەندروستی ڕابردوو تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن و نادیار ھاتبوو لە سییەکانی، ھەروەھا پێستی لەشی دووچاری تێکچوون و ھەڵوەرین ھاتبوو و لەئەنجامی ئەو نەشتەرگەیییە زۆرانەی بۆ کرابوو جۆرە کرمێک لە پێستی پەیداببوو، ئەیان ھالبرین کە نووسەرێکی کەنەدییە و خەریکی نووسینی کتێبێکە لەسەر ژیانی جاکسۆن دەڵێ: لە ساڵانی ڕابردوودا باری تەندروستی بەرەو خراپی دەچوو تەنانەت توانای ئەوەی نەمابوو کە نەشتەرگەریشی بۆ ئەنجام بدرێت، کە زۆر پێویست بوو چاوی لای چەپی ٩٥٪ ی توانای بینی نەمابوو لە ئەنجامی نەخۆشی سییەکانی، ھەروەھا توانای قسەکردنیشی زۆر نەبوو.

ژیان لەگەڵ منداڵان[دەستکاری]

لە ماوەی چەندین ساڵی کۆتایی ژیانیدا، مایکڵ ھیچ ئەلبوومێکی نوێی بڵاونەکردەوە و ھەموو کاتی خۆی بە یاوەری چەند منداڵێک لە خانووەکەی خۆی بەسەر دەبرد کە ھەموو شتێکی تێدا دەستەبەرکرابوو، بەڵام ئەم جۆرە ژیانە قسە و قسەڵۆکی زۆری دەربارەی ھەبوو و لە کۆتاییدا بە دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر منداڵێکی ئەندام تۆمەتبارکرا و ئەویش بە توندی ڕەتی کردەوە و کێشەکە لە دەرەوەی دادگا چارەسەرکرا، لە کاتی ڕوودانی ئەم کێشەیە ژمارەیەکی زۆری جەماوەری مایکڵ پشتیوانی خۆیان بۆی دووپات کردەوە.

بەر لەم ڕووداوە لە ساڵی ١٩٩٥ گۆرانییەکی بەناوی (ئەوان گرنگی بە ئێمە نادەن) بڵاوکردەوە کە چەند وشەیەکی تێدابوو دژی جوولەکەکان ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ڕەخنەیەکی زۆری لێبگیرێ لە سەرتاسەری جیھان، ھەر چەندە دواتر بە ڕەسمی داوای لێبوردنی کرد، بەڵام ڕەخنە گرانی گرنگیان بەم لێبوردنەکەی نەدا و گۆرانییەکەش ڕەواجی نەبوو، ھەر ئەو ساڵ واتە ١٩٩٥ مایکل جاکسۆن ژیانی ھاوسەری لەگەڵ لیزا ماری ئەلڤین بریسلی ێکھێنا کە کچی گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریکی ئەلڤێس بریسلییە، بەڵام دوای ١٨ مانگ جیابوونەوە.

شازادەی بەحرێنی[دەستکاری]

دوای چارەسەرکردنی کێشەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵە کەم ئەندامەکە، مایکل ڕووی لە وڵاتی بەحرێن کرد و ماوەیەک لەوێش مایەوە، دواتر شێخ عەبدوڵڵای کوڕی حەمەد ئال خەلیفە لە دادگا داوایەکی دژی بەرزکردەوە و بەوە تاوانباری کرد کە پابەند نییە بەو گرێبەستەی لە نێوانیاندا مۆرکراوە بەپێی قسەکانی عەبدوڵڵا دوای کۆتایی ھاتنی کێشەکانی مایکڵ لەگەڵ دادگای ئەمریکی ئەو ھەڵدەستێ بە میوانداری کردنی مایکل بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بە مەرجێک بەیەکەوە کۆمپانیایەکی کاری مۆسیقا دابمەزرێنن و ئەلبوومێکیش بڵاوبکەنەوە، ھەر بۆی ئەم مەبەستەش ژمارەیەک لە ھاوڕێیانی مایکل داوەت کردبوو بۆ بەحرێن تاکو بەیەکەوە ئاھەنگی سەری ساڵ لە بەحرێن بەسەربەرن و مایکلیش بەم مەرجانە ڕازی بوو، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو لەسەر ئەستۆی بوو جێبەجێی نەکرد، بۆیە شێخ داوای قەرەبوو کردنە یان جێبەجێکردنی بەندەکانی گرێبەستەکەی دەکرد، بەڵام باری تەندروستی مایکل ڕێگای پێ نەدەدا کە گۆرانی تۆمار بکات یان ئاھەنگ ساز بکات ئەم کێشەیەش کاریگەری دەروونی زیاتری لەسەر مایکل ھەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو کێشەیەش چارەسەرکرا و مایکل بە ناچاری گەڕایەوە ئەمریکا.

گۆرانی[دەستکاری]

ئەو دابڕانە زۆرە و کێشەیەک لە دوایەکانە بوونە ھۆی ڕووخانی مایکل لە بواری دەروونی و ئابوورییەوە، بۆیە بڕیاریدا ٤٩ ئاھەنگ لەسەرتاسەری جیھان ساز بکات و لە لەندەنەوە دەست پێبکات، چونکە وامەزندە دەکرات داھاتی ئەم ئاھەنگانە بگاتە نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار ئەمەش کاریگەری دەبوو لەسەر باشترکردنی باری دارایی جاکسۆن و ڕزگار بوونی لەو قەرزە زۆرانەی لە سەری کەڵەکە بوون، بەڵام ھەر ئەوکات ھەندێک لە بەرپرسانی کۆمپانیاکە گومانیان ھەبوو لەوەی مایکل بتوانێت بەڵێنەکانی بەجێ بگەیەنێت بە ئەنجامدانی ئەم ئاھەنگانە، چونکە ڕۆژانە دەرمانی زیاتری بەکار دەھێنا بۆ ئەوەی دەم و چاوی خۆی لە لاچوون و ھەڵوەرین بپارێزێت، ھەروەھا بەپێی ڕێنمایییەکانی پزیشکانە نەدەبوایە ھەوا لەدەم و چاوی بدات، بۆیە زۆر کەس پێیان وابوو ئەگەر بتوانێت لە ئاھەنگەکانیش بەشداری بکات ئەوا دوایین ئاھەنگ دەبن.

دوای مردنی کۆمپانیای o٢ ڕووبەرووڕی گرفتێکی دیکە بووەتەوە ئەویش ئەوەیە چۆن بتوانێت پارەی ئەو کەسانە بگەڕێنێتەوە کە پلیتی ئاھەنگەکانیان کڕیوە ئاسان نییە و پێویستی بە کاتێکی زۆر ھەیە، چونکە تا ئێستا نزیکەی ھەشت سەدھەزار پلیتی ئاھەنگەکان فرۆشراوە، تێکڕای نرخی پلیتەکان لە نێوان ٥٠ و ٧٠ جونەیھی ئیسترلینی و لە کاتی نمایشکردنی پلیتەکان بۆ فرۆشتن زۆر بەخێرایی تەواووبن بە تێکڕایی ١١ پلیت لە یەک چرکەدا و نرخی پلیتی VIP گەیشتە نزیکەی ٧٩٠ جونەیھ و لەسەر وێب سایتی (ئی بەی) گەیشتە ١٣٩٠ جونەیھی ئیسترلینی و زۆربەی ئەوانەی پلیتەکانیان کڕیووە داوای پارەکانیان دەکەردەوە.

مردن[دەستکاری]

دوای ڕاگەیاندنی مردنی مایکڵ، ئەندامانی کۆنگرێس خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی، لە لایەکی دیکەوە پزیشکان توێکاری لاشەی مایکلیان کرد، بەڵام ڕایان گەیاند لە کاتی زوودا ناتوانن ھۆکاری مردنی دیار بکەن، ھەر چەندە بەپێی پێشبینییەکان ھۆکاری مردنی بۆ ئەو دەرمانە زۆرانە دەگەڕێتەوە کە بەکاری دەھێنان بۆ نەھێشتنی ئازارەکانی لەشی، ھەر لە مردنی بە نیو کاتژمێرێک بڕێکی زۆر دەرمانی دیمیرۆلی بەکارھێنابوو کە ڕۆژانە بڕێکی وەردەگرت بۆیە خێزانی مایکل پێیان وایە ھۆکاری مردنی بۆ ئەو بەڕ زۆرەی ئەو دەرمانە دەگەڕێتەوە، لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس ڕای گەیاند جاکسۆن ھۆگری بەکارھێنانی دەرمانی ئۆکسیکونتین بوو، بەڵام ھیچ نیشانەیەکی برینداربوونی دەرەکی بەسەر لاشەی جاکسۆنەوە نەبووە. دوای ئەوە لاشەی جاکسۆن درایەوە خێزانەکەی پۆلیس لێکۆڵینەوەیەکی وردی لەگەڵ ئەو پزیشکە ئەنجامدا کە لە کاتی گیان لە دەستدانی لەگەڵی بوو ئەویش ھاوکارییەکی زۆری پۆلیسی کردووە، بەڵام پشکنینی ژەھرەکان کە ھۆکاری مردنی دیاردەکات پێویستی بە شەش تا ھەشت ھەفتە ھەیە ئەنجامەکانی دەردەچێت، برایان ئۆکسمان پارێزەری خانەوادەی جاکسۆن گوتی: من زۆر نیگەران بووم لە بەکارھێنانی ئەو بڕە زۆرەی دەرمانانە لەلایەن جاکسۆنەوە و زۆر جار خێزانەکەیم ئاگادارکردووەتەوە لەو زیانانەی کە لە ئەنجامی سەما کردن تووشی دەبێت و ڕەنگە ژیانیشی بخاتە مەترسییەوە، بەڵام کەس گرنگی بە قسەکانی من نەداوە، برایان ھەروەھا گوتی: من نامەوێ ئاماژە بە ھیچ شتێک بدەم تاکو ئەنجامی پشکنینی ژەھرەکان دەرنەچێت، ھەر بەپێی قسەکانی برایان لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا جاکسۆن خەریکی خوێندنەوەی نووسینەکانی تاکور بوو. دوایین شەوی ژیانی لەلایەکی دیکەوە قسەو باسێکی زۆر دەربارەی ڕووداوەکانی دوایین شەوی ژیانی مایکل بڵاوکراونەتەوە، بەپێی ماڵپەڕی(TMZ) مایکل لە دوایین شەوی لە (ستیبلێس سەنتەن) بەسەر برد لە خۆ ئامادەکردن بۆ زنجیرەی ئەو ئاھەنگانەی کە بڕیارە ئەنجامی بدات، چونکە تا درەنگانی شەو خەریکە گۆرانی و سەماکردن بوو بە یاوەری ژمارەیەک لە سەماکاران و ئەندامانی تیپەکەی، بەپێی شایەد عەیانێک ئەو شەوە مایکل سێ کاتژمێر لە کاتی دیاریکراو دواکەوت و سەماکاران ناچار بوون چاوەڕێی بکەن، لەلایەنی خێزانییەوە ئێستا ھەر سێ منداڵەکەی مایکل (پلاکێنت و پاریس و برنس) لەگەڵ دایکی مایکل دەژین و بەپێی قسەی برایانی پارێزەر منداڵەکانی بەھرەی زۆریان ھەیەو دەتوانن ڕووبەڕووی ئەم بارودۆخە ببنەوە ھەر چەندە ئێستا زۆر باسی دەکەن و ئەم ڕووداوە وەک شۆکێک بووە بۆیان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]