ماست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆرێک لە ماست کە شتی تریشیان تێ کردوە
جۆرێک لە ماست کە شتی تریشیان تێ کردوە

ماست یان ماس یەکێک لە جۆرەکانی سپیاتییە، کە لە مەیین یان ترشانی شیر بە جۆرێ بەکتریا بە ناوی لاکتۆ پاسیل دروست دەبێ. لە ھەر جۆرێ ماستێک شیر دروست دەبێ، بەڵام ئێستا زیاتر شیری مانگا بە کاردێنن.

مێژوو[دەستکاری]

گەرچی لە مێژووی چاندی خەڵکانی ھیند و ئەورووپی لە ٥٠٠ ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیح ئاماژە بە ماست کراوە و لە داب و نەریتی خەڵکی ئەم ناوچانەشدا خەڵک باوەڕی وا بوە کە ئیبراھیمی پێغەمبەر بەھۆی خواردنی بەردەوامی ماست تەمەنێکی زۆری ھەبووە و لەش ساخ بووە.

بەڵام یەکەم ماستەکان پێ دەچێ بە ھەڵکەوت دۆزرابنەوە، واتا کاتێک شیریان لە پێست و ھەمپانە کردووە بۆ گواستنەوە بەکتریای ناو پێستەکە، بووەتە ھۆی ترشان یان مەینی شیرەکە و ماستی پێکھێناوە.

زیندەزانێکی ڕووسی باوەڕی وابوو کە بەکتریای لاکتۆپاسیلووس بۆ سەلامەتی بەسوودە، ئەو ھەوڵیدا کە خواردنی ماست لە سەرتاسەری ئەورووپا بڵاو بکاتەوە. بەدوای ئەوە دا لە ساڵی ١٩١٩ یەکەم کارخانەی بەرھەمھێنانی ماست لە شاری بارسێلۆنای ئسپانیا سازکراو بەکارھێنانی ماست ڕۆژ بە ڕۆژ زیادی کرد.

ترشان، مەیین یان ھەوێن کردن و تایبەتمەندی کیمیاوی[دەستکاری]

ماست لە ترشانی قەند یان شەکری شیر بە ناوی لاکتۆز وەدەست دێ.بەکتریای تایبەتی بەرھەمھێنانی ماست، لاکتۆز دەکاتە ئەسید لاکتیک و ھەروەھا ماستەکە تووند دەکات، بەھۆی ھەبوونی ئەسید لاکتیک ماست تامێکی ترشی لێ دێ.

بۆ دروستکردنی ماست دەبێ بەکتریای تایبەتی لە ناو شیری پەستۆرایز کراو بکەی (ھەوێنی بکەی)، ھەروەھا شوێن و باروودۆخەکەی زۆر گرینگە

سەرچاوەکان[دەستکاری]