مارک ھێنری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماڕک ھێنری

لەدایکبوون١٢ی حوزەیرانی ١٩٧١
پیشەزۆرانباز، بەرزکەرەوەی کێش
باڵا١٬٩٣ مەتر
ھاوسەرجانا پێری
مناڵ(ەکان)٢


ماڕک جێرۆلد ھێنری[١] (بە ئینگلیزی: Mark Jerrold Henry؛ لەدایکبووی ١٢ی حوزەیرانی ١٩٧١)[٢] یاریزانی بەرزکەرەوەی ھێز، بەرزکەرەوەی کێشی ئۆڵۆمپیک، وەرزشەوانی بەتوانا، و زۆرانبازێکی پیشەگەری خانەنشینکراوە، کە ھەنووکە بەپێی ڕێککەوتننامەی ئەفسانەکان واژووی دەبلیوو دەبلیوو ئیی کردووە. ھەروەھا وەک بەرھەمھێنەرێک کارەکانی پشت پەردە دەکات.[ژێدەر پێویستە] دووجار لە ساڵی ١٩٩٢ و ١٩٩٦ وەرزشکاری یاری ئۆڵۆمپی بووە،[٣][٤] مەدالیای زێڕ و زیو و بڕۆنزی بەدەست ھێناوە، ھەروەھا مەدالیای لە «یارییەکانی پانی ئەمریکی» ساڵی ١٩٩٥ ھەیە.[٢] وەک توانای بەرزکەرەوە لە ساڵی ١٩٩٥ پاڵەوانی جیھانی WDFPF بوو،[٥] دووجاریش پاڵەوانی «پاڵەوانێتی نیشتیمانی U.S» ١٩٩٥ و ١٩٩٧ بووە،[٦] وەک ھەمیشە ھەڵگری ڕیکۆردی جیھانە، لە squat, deadlift. ھێشتا لە WDFPF لەبەشی squat تۆماری جیھانی دەگرێت، وەک کەسێکی گەورەی بەشی squat و توانای بەرزکەرەوە دادەنرێت، بێ ئەوەی گوێ بەو کێشە بدات کە ھەیەتی، ھەروەھا وەک کەسێکی گەورەی بەشی deadlift دادەنرێت، لەلایەن ھاوڵاتییەکی ئەمریکی.

لە بەرزکەرەوەی کێش ھێنری سێجار پاڵەوانی «پاڵەوانێتی نیشتیمانی بەرزکەرەوەی کێش» بووە، لەساڵانی ١٩٩٣، ١٩٩٤، ١٩٩٦. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٢ براوەی (کراوەی ئەمریکی - Open American) بوو، دووجار پاڵەوانێتی فیستیڤاڵی ئۆڵۆمپی بردەوە، لە ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٤، وە براوەی پاڵەوانێتی NACAC بوو، لە ساڵی ١٩٩٦. سێیەم گەورەترین بەرزکەرەوەی کێش بوو، لە ساڵی ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٧. لە ساڵی ٢٠٠٢ یەکەم ساڵانەی «ئارنۆڵدی پیاوی بەھێزی کلاسیکی» بردەوە، کە ساڵی جارێک دەبێت. لە ساڵی ١٩٩٦ بۆ WWE ڕۆیشت، یەکجار بووە براوەی «پاڵەوانێتی ئەوروپی WWF»، دووجاریش بووە براوەی «پاڵەوانێتی جیھان»، ھەروەھا پاڵەوانێتی ECW لە ساڵی ٢٠٠٨، پاڵەوانێتی کێشی قورسی WWE.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ھێنری لە شارۆچکەکەیەکی بچووکی «سیلسبی» لە ڕۆژھەڵاتی «تێکساس» لە دایکبووە، ٩٠ میل لە باکووری ڕۆژھەڵاتی «ھۆستۆن». وەک منداڵ ھەوادارێکی گەورەیی «ئەندرێی زەبەلاح» بوو، کاتێک زۆرانبازی دەکرد، کاتێک بۆ زۆرانبازی ئامادە دەبێت، لە بۆمۆنت، تێکساس خۆی نیشان دەدات. ھەوڵەکانی ھێنری گەنج وەک ئەندرێ بوو، بەرەوە ڕێرەواکانی ئەو دەرۆیشت، کاتێک ھێنری تەمەنی ١٢ ساڵ بوو،[٧] باوکی ئێرنست بەھۆی شەکرەوە مرد. ھێنری لە خێزانێک لەدایکبووە، کەھەموویان تێکرایان لەکەسی ئاسایی گەورەترە، بەتایبەتی مامە مەزنەکەی بەناوی "چود"، کە ٦ پێ ٧ بەرز بوو، کێشی ٥٠٠ پاوەند بوو، زۆربەی جار پێڵاوی نەبوو، بە بەھێزترین پیاو لە "پێنێ" لە ڕۆژھەڵاتی تێکساس دادەنرێت.[٨] ھێنری یاری تۆپی پێی لە قوتابخانەی ئامادەیی تا پۆلی ١٢ دەکرد. ھێنری برایەکی لەخۆی گەورەتری ھەیە، بەناوی «پات» لە ئوستەن،[٩] تێکساس لەگەڵ ژنەکەی بەناوی جانە و کوڕەکەی بەناوی جاکۆب،[١٠] وە کچەکەی بەناوی جوانا دەژێت.[١١] ھەروەھا ھێنری گیاندارێکی دوو پێی بۆ ڕاوکردنی کەروێشک ھەیە، بەناوی پی پی. ھێنری شۆفێری ھەمەڕە،[١٢] لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٢ تەرمی «مایکڵ کلارکی» ھەڵگرت، کە لە ساڵی ٢٠١٢ مرد.[١٣]

کاری توانای بەرزکردنەوە[دەستکاری]

ھێنری لە کاتی پاڵنانی دەبابە

کاتێک ماڕک ھێنری لە پۆلی چوارەم بوو، باڵای ٥ پێ (١٫٦٥ م)، کێشی ٢٢٥ پاوەند (١٠٢ کگم) بوو،[١٤] کاتێک تەمەنی بووە ١٠ ساڵ، دایکی چەند کێشێکی بۆ وەرزشکردن کڕی.[١٤] لەو ماوەیەی ھێنری لە قوتابخانەی ئامادەی لە سیلسبی بوو، کەسێکی زۆر بەتوانا بوو، لەبەر ئەوەی دەیتوانی لەسەر دانیشتنی چوار چینچک ٦٠٠ پاوەند (٢٧٠ کگم) ھەڵبگرێت. کاتێک لە قوتابخانەی ئامادەی تەمەنی بووە ١٨ ساڵ، لە ڕێگەی ڕۆژنامەکانی لۆس ئەنجلس پەیوەندی بە «بەھێزترین ھەرزەکارەکانی جیھان» کرد،[١٥] لە ساڵی ١٩٩٠ بۆ قوتابخانەی ئامادەی توانای بەرزکەرەوە چوو، لەوێدا پاڵەوانێتی ھەرزەکارەکان دەبەنەوە، کە ٨٣٢ پاوەند (٣٧٧ کگم) لەسەر چینچک بەرزدەکەنەوە. کاتێک قوتابخانەی ئامادەیی تەواو کرد، سێجار لە وڵاتی تێکساس پاڵەوان بوو، توانی لەسەر چینچک ٨٣٢ پاوەند (٣٧٧ کگم) ھەڵبگرێت.

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

فیلمەکان[دەستکاری]

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ
٢٠١٠ ماکگروبەر توت بیمەر
٢٠١٤ خانویەک دێوی تێدایە ٢ پرێسنەر
٢٠١٥ بەردەکانی زەویزانی و WWE ماڕبڵ ھێنری
٢٠١٦ تەندار بانسەر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Texas Births". Familytreelegends.com. Retrieved February 3, 2008.
  2. ^ ئ ا Milner, John M.; Oliver, Greg. "Mark Henry". Slam! Sports. Canadian Online Explorer. Retrieved March 20, 2009. ٢٤ی ئایاری ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  3. ^ "Mark Henry bio". World Wrestling Entertainment. Retrieved June 30, 2009.
  4. ^ داڕێژە:Cite Sports-Reference
  5. ^ "Mark Henry Powerlifting statistics (incomplete)". en.allpowerlifting.com. Retrieved October 1, 2012.
  6. ^ "ADFPA (USAPL) Men'S Nationals (results)" (PDF). USA Powerlifting. usaplnationals.com. Archived from the original (PDF) on March 4, 2016. Retrieved October 1, 2012. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Barnwell, Bill (November 1, 2006). "Mark Henry Talking Wresting Smack: Classic Q&A Part 1". REV Magazine (now defunct).
  8. ^ "Mark Henry". International Sports Hall of Fame. Retrieved February 15, 2012.
  9. ^ Smith, Shelley (July 15, 1991). "Heavy Duty; Weightlifter Mark Henry is a prodigious prodigy (page 1)". Sports Illustrated. Archived from the original on January 2, 2013. Retrieved July 22, 2009. ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  10. ^ Kelly, Ray (July 13, 2008). "WWE wages war in Springfield". The Republican (Springfield): H01.
  11. ^ After seemingly retiring, Mark Henry surprises John Cena with a World's Strongest Slam: Raw, June 17, 2013 June 20, 2013 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "Pro wrestler Mark Henry (with his wife, Jana Perry-Henry, and their son Jacob, 21 years)". Austin American-Statesman. July 14, 2007. Archived from the original on September 11, 2012. Retrieved June 22, 2009.
  13. ^ Associated Press (September 11, 2012). "Michael Clarke Duncan funeral: Tom Hanks, Jay Leno among stars celebrating actor's life in teary memorial service". New York Daily News. New York City: Tronc, Inc. Retrieved January 15, 2018.
  14. ^ ئ ا Smith, Shelley (July 15, 1991). "Heavy Duty; Weightlifter Mark Henry is a prodigious prodigy (page 2)". Sports Illustrated. Archived from the original on January 2, 2013. Retrieved July 22, 2009. ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  15. ^ "The Sidelines: Texas Teen Lifts Top Weights". Los Angeles Times. April 23, 1990. Retrieved September 25, 2012.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]