لەتکەری گۆشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەتکەری گۆشە[١]، (Angle bisector) کۆمەڵە خاڵێکە لە ڕووتەختێکدا بە دووری یەکسان لە ھەر دوو لای گۆشەکە، بە دەستەواژەیەکی تر لەتکەری گۆشە ئەو تیشکەیە لەسەر گۆشەکەوە دەست پێ دەکات و گۆشەکە بەش دەکات بۆ دوو گۆشەی پێککەوتوو.

شێوەی کێشانەوەی لەتکەری گۆشە[دەستکاری]

کێشانەوەی لەتکەری گۆشە بە بەکارھێنانی پڕگاڵ

سەری پڕگاڵەکە لەسەر گۆشەی A دابنێ و بازنەیەک بکێشەوە (چەقی بازنەکە دەکەویتە سەر A و نیوەتیرەی ئەو بازنە دڵخوازە بەھاکەی ھەر چەند بێت) ئەم بازنەیە دوو لای گۆشەکە لە دوو خاڵدا دەبڕێت. ھەمان کراوەی پڕگاڵ بەکار بێنە و ئینجا دوو بازنەی تر بکێشەوە بە شێوەیەک کە چەقی ئەم دوو بازنە، بکەوێتە سەر ھەر یەک لەو خاڵانەی دوو لای گۆشەکە دەبڕن. ئەو دوو بازنە لانیکەم لە خاڵێکدا یەکتر دەبڕن، ئینجا ھێڵێک لەو یەک یان دوو خاڵەی یەکتربڕی بازنەکانەوە تا سەری A بکێشەوە.

سەلماندن: دوو پارچەھێڵی MB و MC دەکێشینەوە، دوو سێگۆشەی AMB و AMC پێکدێن. AB و AC دوو نیوەتیرەی بازنەن، لەمەوە دەردەچێت یەکسانن؛ لەبەر ئەوەی ئەو دوو بازنەی چەقەکەیان لەسەر دوو لای گۆشەکەن ھەمسانن (نیوەتیرەی دوو بازنەکە)؛ و (لای ھاوبەش)؛ کەوایە دوو سێگۆشەی AMC و AMB بە سێ لا(لا لا لا) پێککەوتوون. لەمەوە دەردەچێت . کەوایە ھێڵی d بریتییە لە لەتکەری گۆشەی A.
لەتکردنی گۆشە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم