لیستەکەی شیندلر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Schindler's List
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرستێڤن سپیلبێرگ
بەرھەمھێنەر
  • ستێڤن سپیلبێرگ
  • گێرالد مۆلێن
  • برانکۆ لوستنگ
شانۆنامەستێڤن زالیان
لەسەر بنەمایSchindler's Ark
1982 novel 
لە لایەن Thomas Keneally
ئەکتەران
مۆسیقاجۆن ویلیامز
وێنەگری سینەماییجانوسز کامینسکی
مۆنتاژمایکڵ کان
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
ئەمبلین ئینتەرتەینمێنت
بڵاوکردنەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز
دەرچوون
  • ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ (1993-11-30) (واشینگتن دی سی)
  • ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ (1993-12-15) (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٩٥ خوولەک[١]
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون$٢٢ میلیۆن[٢]
داھات$٣٢١٫٢ میلیۆن[٣]

لیستەکەی شیندلەر (بە ئینگلیزی: Schindler's List) فیلمێکی ئەمریکی ١٩٩٣ لە جۆری دراما و ساتوەختی مێژوویی. فیلمەکە لەدەرھێنانی ستێڤن سپیلبێرگ وە لەنووسینی ستێڤن زالیانە. فیلمەکە باسی ماوەی ژیانی ئۆسکار شیندلەر دەکات، کە بازرگانێکی ئەڵمانی بوو کە لەمیانی شەڕی جیھانیی دووەم توانی ژیانی ھەزاران خەڵک ڕزگاربکات کە زۆرینەیان جوولەکەی پۆڵەندی بوون. ڕزگارکردنی ئەو جوولەکانە لەدەستی کۆمەڵکووژی ھۆلۆکۆستبوو بەوەی شیندلەر جوولەکەکانی دادەمەزراند لە کارگەکەی بۆ ئیشکردن. لیام نیسن ڕۆڵی ئۆسکار شیندلەری بینیوە لەفیلمەکە. 

شیندلەر لیست لە ٣٠ی شترینی دووەمی ١٩٩٣دا، لەنمایشی پێشەکی لە واشینتن نمایشکرا. دواتر لەڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ دا فیلمەکە لەئەمریکا نمایشکرا. زۆرکات فیلمەکە ناوی لەلیستی باشترین فیلمەکانی مێژوو دەھێنرێت. فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیسیش سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێنا کەتیایدا توانی ٣٢١٫٢ میلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لەجیھان کە خۆی فیلمەکە بە ٢٢ میلیۆن دۆلار بەرھەمھاتبوو. فیلمەکە ٧ خەڵاتی لە خەڵاتەکانی ئۆسکار بەدەستھێنا کەخۆی لە ١٢ خەڵاتدا پاڵێوراوبوو (لەنێویاندا براوەی باشترین فیلم، باشترین دەرھێنەر، باشترین سیناریۆی وەرگیراو، باشترین ئۆریجیناڵ سکۆر بردەوە).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ British Film Board.
  2. ^ McBride ١٩٩٧, p. ٤١٦.
  3. ^ McBride ١٩٩٧, p. ٤٣٥.