لویسی سێزدەھەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لویسی سێزدەھەم

لەدایکبوون (١٦٠١-0٩-٢٧) ٢٧ی ئەیلوولی ١٦٠١
مەرگ١٤ی ئایاری ١٦٤٣(١٦٤٣-٠٥-١٤) (٤١ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگدەردەباریکە
نەتەوەفەڕەنسا
پیشەپاشا
ئایینمەسیحی کاسۆلۆکی
باوان


لویسی سێزدەھەم (٢٧ی ئەیلوولی ١٦٠١– ١٤ی ئایاری ١٦٤٣) پاشای فەڕەنسا لە نێوان سالانی ١٦١٠ بۆ ١٦٤٣ لە قەڵای فونتینبلو لە دایک بوو کورە گەورەی ھێنری چوارەم و ماری میدتشی یە لە تەمەنی نزیک بە نۆسالی بوو بە پاشای فەڕەنسا بەڵام بەھۆی کەمی تەمەنی دایکی ماری میدتشی سەرپەرشتی کارەکانی دەکرد بەھۆی دایکی وڵات تووشی کێشەی زۆر بوو بۆیە کاتێک ھێنری تەمەن زیاتر بوو دایکی لە کارەکان دورخستەوە بەڵام بۆخۆی کەسێکی بەتوانا نەبوو وەک باوکی ئەرکەکانی فەرمانرەوای جێبەجێ بکات زیاتر بە ڕاوکردن و ڕابواردن و ئاھەنگ خەریک بوو لەگەل ئەوەی کە لە سەردەمی ئەو دا وڵاتە ئەورووپییەکان تووشی ململانێیەکی توندی ئایینی ببونەوە بەھۆی ئامۆژگاری ڕاوێژکارەکەی ئارماند دی ڕیشیلۆ بەشداری ئەو ململانێیە بوو کە ئەم ململانێیە سالانێک بوو پەلی کێشا بوو بۆ جەنگێکی خوێناوی کە بە جەنگ یاخود شەڕی سی ساڵە بەناوبانگە لویسی سێزدەھەم لە ساڵی ١٦٤٣ بەھۆی نەخۆشی سیل یان دەردەباریکە لە تەمەنی ٤١ ساڵی مرد

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی مێژووی ئەورووپا لە سەردەمی ڕێنساس تا شۆرشی فەڕەنسی ١٥٠٠ تا ١٧٨٩ لە نووسینی دکتۆر محەممەد ئەحمد ساڵح، وەرگێرانی ئارام محەممەد
  • بەشداربووانی ویکیپیدیا، «لویس الثالث عشر»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠.