قۆچان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قۆچان
بە فارسی: قوچان
ناو بە زمانی فەرمیقوچان
زمانی فەرمیفارسی
وڵاتئێران
پایتەختیقۆچان (شارستان)
دابەشکاریی کارگێڕیCentral District
ناوچەی کاتیUTC+03:30
پۆتانی شوێن٣٧°٦′٢٢″N ٥٨°٣٠′٣٤″E
دانیشتووان١٠١٬٦٠٤
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬٣١٣ مەتر
کۆدی تەلەفۆن0581
Map

قۆچان شارێکی سەر بە شارستانی قۆچان لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوییە و ناوەکەی لە «خبوشانەوە» ھاتووە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە دەگاتە ١١٥٬٠٠٠ ھەزار کەس بەپێی سەرژمێری سالی ٢٠٠٦، زۆرینەی دانیشتووان کوردن و بە زاراوەی کورمانجی و فارسی کە زمانی ڕەسمی دەوڵەتە دەئاخڤن. پێکھاتەی کورد لە قۆچان بریتییە لە ھۆزی زەعفەرانلو و بێچرانلو و میلانلو کە کاتی خۆی لە سەرحەدانی کوردستانەوە بۆ ئەم شوێنە ڕاگوێزراون. لە ناودارەکانی قۆچان کەلیمۆڵڵا تەوەحۆدییە کە نووسەرێکی ناوداری کوردی خۆراسانە. ھەروەھا لە ھەڵکەوتووانی ئەم شارە جەعفەر قولی کوڕی مەلا ڕەزا قولی لە دەروروبەری ساڵی ١٨١٤ لە گوندی شکافکۆی لە دایک بووە، ئەم گوندە کەوتووەتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاوایی قۆچان. باوکی لە ئێلی کوردی زەنگەلانلوو بووە. لە ناو خەڵکی بەجافەر قولی زەنگلی، جافەر قولی بێچارە، جافەر قولی عەندەلیب، جافەر قولی موختار ناسراوە، ھەندێ لەم ناوانە خۆی بۆ خۆی داینابوون و لەناو شیعریدا بڵاوی کردوونەتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]