فیلمی ترسێنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیمەنێکی لەفیلمی ترسناکی فرانکشتاین

فیلمی ترسێنەر یەکێکە لە جۆرەکانی فیلم. ئامانجی فیلمی ترسناک بریتییە لەترساندنی بینەر، زۆربەی جار فیلمە ترسناکەکان لەگەڵ فیلمی ھەستبزوێنەکان تێکەڵدەبن، ئەمەش بۆ زیاتر ورووژاندنی بینەرە، لەزۆربەی فیلمە ترسناکەکان زۆمبی، بکووژ، ئەھریمەن، دێوی گەورە، دەعبا بەکاردێت بۆ زیاتر ترساندنی بینەر. زۆرجار فلیمە ترسناکەکان ئامانجیان ئەوەیە کە ترس و تۆقێنەری بینەر بوروژێنن، پیلانەکان لە ناو ئەم جۆرە ترسانە زۆرجار بریتی دەبن لە شکاندنی ھێز، ڕووداو یان کارەکتەرێکی خراپ لە جیھانی ڕۆژانەدا. پەرەسەندنی فیلمی ترسناک لەو چەند ساڵەدا، شێوەی نوێی بە کۆمەڵگا داوە بۆ سوود وەرگرتن لە سوودەکانی، شێوازی فیلمە ترسناکەکان بە تێپەربوونی کات گۆڕاوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٦ «زنجیرەیەک لاساییکەرەوە» ی دەستپێکرد، کە بووە ھۆی ئەوەی کە فیلمی ترسناکی نوێ بۆ ھەرزەکاران دروست بکرێت.