عەبدولعەزیز (سوڵتان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
   عەبدولعەزیز (سوڵتان)
سوڵتان عەبدولعەزیز
ناوی سوڵتانسوڵتان عەبدولعەزیز
لە دایکبوون١٨٣٠
مردن١٨٧٦
پێش خۆیعەبدول مەجیدی یەکەم
دوای خۆیموڕادی پێنجەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکمەحموودی دووەم
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

عەبدولعەزیز کوڕی خەلیفە مەحموود کوڕی عەبدول حەمیدی یەکەم لە نێوان ساڵانی ١٨٣٠ تا ١٨٧٦ ژیاوە، یەکێکە لە خەلیفەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی کرد لە ساڵی ١٢٧٧ک تا لابرا لە ساڵی ١٢٩٣ک.

خەلافەتی گرتە دەست دوای وەفاتی عەبدول مەجیدی برای، لەم سەردەمەدا شۆڕشی کریت ھەڵگیرسا و کوژێنرایەوە، و کەنالی سوویس کرایەوە و یاسای بازرگانی دەریایی دەرچوو.

بە ھیمەتەوە دەستی کرد بە چاکسازی لە وڵاتدا، مەجلیسی ڕاوێژی لەسەر شێوازی فەڕەنسی دروستکرد و یەکەم سکەی ئاسنین لە دەوڵەتدا دامەزرا لە ئیستەنبوڵ و پۆستە ھێنرایە دەوڵەتەوە و خوێندنگەی ناوەندی نوی دامەزرێنران، یەکەم سوڵتانی عوسمانی بوو سەردانی وڵاتەکانی ئەورووپا بکات، سەرددانی ئاڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیای کرد، و زۆر کاریگەر بوو بە پێشکەوتنی زانست و کارووبار لەو وڵاتانە.

چاکسازی لە سوپادا کرد چەندین ڕێکخستن و یاسای نویی ھێنایە سووپاوە و زۆر لە گەورە بەرپرسەکانی دەوڵەتی موحاکەمە کرد، وھێزە دەریاییەکان گرنگییەکی زۆریان پێدرا، ئەم چاکسازییە خیرایانەی ڕوویاندا بە دڵی دەوڵەتە ئەورووپیەکان نەبوو کە چاوەڕێی رووخانی ئەم تاکە دەوڵەتە ئیسلامییەیان ئەکرد.

یەکێک لەو ویلایەتانەی سوڵتان سەردانی کرد میسر بوو بە ھاوڕێیەتی موڕادی پێنجەم و عەبدول حەمیدی دووەم، لەم سەردەمەدا پرۆژەی دامەزراندنی کەناڵی سویس دامەزرا.

خەلیفە چاوتێبڕینی ئەورووپای ئەبینی لە دەوڵەتی عوسمانییدا و ئاگاداری پیلانگێڕانیان بوو لەسەر دەوڵەت، کە دژایەتی عوسمانییەکانیان ئەکرد بە ھەڵگیرسانی شەڕی تائیفی وھەرێمایەتی بە تایبەت لە بەلقان، و سەردانی سەفیری ڕووسی زیادی کرد بۆ ئیستەنبوڵ و ھەردوو لا وتوێژیان لە بارەی ڕێکەوتنێکەوە دەکرد بۆ وەستان لە ڕووی وڵاتەکانی ئەورووپادا، ئەمەش بە دڵی دەوڵەتەکانی ئەورووپا نەبوو ھەڵمەتێکیان دەست پێکرد لە دژی و دەستیان کرد بە ھەڵبەستانی درۆ و بوختان بۆی کە ووتیان سوڵتان خەریکی پارە بەفیڕۆدانە و ئەوەی یارمەتی دان بۆ ئەوە سەردانی سوڵتان بوو بۆ ویلایەت و وڵاتەکان و ھەروەھا سەرۆکی مەجلیسی ڕاوێژ لەوەدا یارمەتی دان سوڵتانی لابرد و پاشان کوشتیان لە ڕووداوێکی نھێنی ئامێزدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • مێژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەممەد فەرید بەگ
  • دەوڵەتی عوسمانی - عەلی سەڵابی