عەبدولبەھا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولبەھا

لەدایکبوون
عەباس

٢٣ ئایار ١٨٤٤
مەرگ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٢١(١٩٢١-١١-٢٨) (٧٧ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوەمەزارگەی عەبدولبەھا
32°48′52.59″N 34°59′14.17″E / 32.8146083°N 34.9872694°E / 32.8146083; 34.9872694
نەتەوەفارس
ئایینئایینی بەھایی
ھاوسەرمونیرە خانم
مناڵ(ەکان)زیایییە خانم
توبا خانم
ڕوحا خانم
مونەڤڤەر خانم
باوان(ەکان)بەھائوڵڵا (باوک)
ئاسیە خانم (دایک)
خزمەکانشۆقی ئەفەندی (نەوە)

عەباس ئەفەندی (١٢٢٣–١٣٠٠ ە ق، ١٨٤٤–١٩٢١) کوڕی گەورەی بەھائوڵڵا بوو، ناسراو بە عەبدولبەھا، سێیەم کەسایەتیی ناوەندیی بەھائیت، کە باوکی، بەھائوڵڵا، لە کتیبی ئەقدەس و لە کتیبی پەیمانم، ئەوی بە جێنشین و وەرگێڕی دەقە بھائییەکان ھەڵبژارد.[١] لە نێوان ساڵانی ١٨٩٢ و ١٩٢١دا بەرپرسی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی بەھایی بوو. بەھایییەکان عەبدولبەھا وەک وەرگێڕ و شرۆڤەکاری فەرمی کارەکانی بەھائوڵڵا و دەرخەری ھەموو ئامانجەکانی بەھایی و بیناسازی سەقامی جیھانی بەھائوڵڵا دەبینن.[٢] لە کاتی ژیانی بەھائوڵڵا سکرتێر و نوێنەری باوکی بوو. عەبدولبەھا زۆربەی ژیانی لە زیندان و تاراوگە بەسەربرد. دوای ئازادبوونی، بۆ بڵاوکردنەوەی ئایینی بەھایی و وەگەڕخستنی وانەکانی باوکی، گەشتی کرد بۆ میسر و ئەورووپا و ئەمریکای باکوور. گەشتە سێ ساڵەیییەکانی لە ڕۆژاوا ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو لە دامەزراندنی کۆمەڵگەکانی بەھی لەوێ و بڵاوکردنەوەی ئایینی بەھایی لە ناوچەکانی دیکەی جیھان. کۆی گشتیش نزیکەی ٣٧٣ وتاری پێشکەش و نزیکەی قسەی بۆ ٩٣ ھەزار کەس کردووە. عەبدولبەھا لە ئەورووپا و ئەمریکا بە پێغەمبەری ئاشتی ناسرا. ڕۆژنامەگەری ئەو کاتە زۆرجار بە «پێغەمبەری ئێرانی» ناودیان دەبرد. ھەندێک لە ناودارانی ڕۆژاوا وەکئەلێکساندەر گراھام بێڵ داھێنەری تەلەفۆن و فرانکلین ڕۆزڤێڵت سەرۆک پێشووی ئەمریکا سەردانی ئەویان کرد. عەبدولبەھا لە حوزەیرانی ١٩١٣ دوای سێ ساڵ لە گەشتی ڕۆژاوا لە ڕێگەی میسرەوە گەڕایەوە بۆ حەیفا. لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی جیھانی یەکەم لە ئابی ١٩١٤، لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، ئیتر نەیتوانی گەشتی زیاتر بکات.

زیاتر لە ٢٧٬٠٠٠ بەڵگەی لەناوچوو لەلایەن عەبدولبەھا ھەیە کە زۆربەیان نامەیە و تەنیا بەشێکیان بۆ ئینگلیزی وەرگێڕدراوە.[١] عەبدولبەھا ساڵی ١٩٢١ کۆچی دوایی کرد.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "ABD-AL-BAHĀ". iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Encyclopædia Iranica. Retrieved 12ی Februaryی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "'Abdu'l-Bahá | What Bahá'ís Believe". www.bahai.org (بە ئینگلیزی). کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەھایی. Retrieved 13ی Februaryی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)