شەین مەکمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەین مەکمان

شەین لە میانەی نمایشێکی هەفتانەی ″RAW″ - ٢٠٠٩
لەدایکبوون
شەین براندن مەکمان

(١٩٧٠-٠١-١٥) ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠ (تەمەن ٥٤ ساڵ)
گەیثێرزبێرگ، ماریلاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان[١]
پیشەبازرگان ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری WWE ، زۆرانبازی WWE (١٩٩٠ - ٢٠١٧) ، بەڕێوەبەری پێشووتری گشتی جێبەجێکاری نمایشی ″Smackdown - سماکداون′′(٢٠١٦)
چالاکبوون١٩٩٠ - ٢٠١٧
کارجێگری سەرۆکی جێبەجێکاری ئایدیەنۆمیکس[٢]
ھاوسەرماریسا مەکمان (ھاوسەرگیری ١٩٩٦)
مناڵ(ەکان)٣
باوان(ەکان)ڤینس مەکمان (باوك)

ڵیندا مەکمان (دایک)

ستێفانی مەکمان (خووشك)
خێزانمەکمانەکان
ناو(ەکان)ی گۆڕەپانشەین مەکمان
شەین ستیڤنز
Billed height٦ پێ ٢ ئینچ[٣]
Billed weight٢٣٤ پاوەن[٣]
Billed fromگرێنیچ، کەنێتیکت
نیویۆرک سیتی[٣]
مەشقپێکراو لەلایەنتۆم پریچەرد
ئال سنۆو
فیڵ نێرس
سێرجنت سلۆتەر
ڕاندی ساڤەج
یەکەم دەرکەوتن١٩٨٨

شەین براندن مەکمان[٤] (لەدایکبووی ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩۷٠)[٥] بازرگان و زۆرانبازی پێشووی پیشەگەری WWE بوو. ئێستا جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری ئایدیەنۆمیکسە، کە پێشتر ناوی گرووپی سێڤن ستارس کڵاود بوو. هەروەها بەرهەمهێنەری دەبلیوو دەبلیوو ئییە.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

شەین براندن مەکمان لە ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠ لە گەیثێرزبێرگ، ماریلاند لەدایکبووە بە کوڕی ڤینس و لیندا مەکمان.[٥] ئەو یەک خوشکی هەیە، ئەویش ستیفانی مەکمانە.[٤]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

مەکمان هاوسەری ماریسا مازۆلایە.[٦] سێ کوڕیان هەیە: دێکلان (لەدایکبووی ٢٠٠٤)، کێنیەن (لەدایکبووی ٢٠٠٦)، ڕۆگەن (لەدایکبووی ٢٠١٠).[٧][٨] کوڕەکانی لە ڕێسڵمەینیا ٣٢دا دەرکەوتن، بە هاوشانیکردنی تا گۆڕەپانەکە لە یارییەکەی دژی ئەندەرتەیکەردا؛ کوڕەکانی چەند جارێکیش لەناو بینەرەکاندا دەرکەوتوون.[٨]

مەکمان زۆرجار کراسی بەیسبۆڵ لەبەردەکات بۆ یارییەکانی، کە لەسەر پێشەوەکەی نووسراوە «شەین ئۆ ماک» و دواوەکەشی «مەکمان»ە، لەگەڵ ناوی بۆنەکە کە تێیدا بەژدارە، یان وشەیەکی تر کە پەیوەندی بە یارییەکە و/یان بەرامبەرەکەیەوە هەیە. کاتێک ڤینسی باوکی چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کرا لە پلەیبۆی، ئاماژەی دا کە هەرچەندە شەین ڕاستلەرە، بەڵام زۆرجار بۆکسی چەپلەر دەهاوێت. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٧دا، مەکمان تووشی ڕووداوێکی هەلیکۆپتەر بوو، بەڵام بە سەلامەتی دەرچوو.[٩][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە]

مەکمان هەوادارێکی سەرسەختی هونەری جەنگیی تێکەڵە. مەشقی جیوجیتسوی برازیلی لەژێر دەستی ڕێنزۆ گرەیسی، و مەشقی موای تای لەژێر دەستی فیڵ نێرسدا دەکات.[١٠]

میدیای دیکە[دەستکاری]

لە ئەیلوولی ٢٠٠٦، بە یەکێک لە «٥٠ بەھێزترین پیاوانی ژێر تەمەنی ٤٢ ساڵ»ی گۆڤاری دیتەیڵدا ناونرا.[١١]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

فیلم
ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینی
١٩٩٩ Beyond the Mat خۆی بەڵگەفیلم
٢٠٠٢ Rollerball گەورەی میدیای ئەمریکی دەرکەوتنی کامیۆ
تەلەڤیزیۆن
ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینی
٢٠١٩ NCIS: Los Angeles بریکاری تایبەت ستیڤ ئیڤەنس ٢ ئەڵقە

یارییە ڤیدیۆییەکان[دەستکاری]

ساڵ ناو تێبینی
١٩٩٩ WWF Attitude تەنھا دەنگ
WWF WrestleMania 2000
٢٠٠٠ WWF No Mercy
WWF SmackDown!
WWF SmackDown! 2: Know Your Role
٢٠٠١ WWF SmackDown! Just Bring It
٢٠٠٢ WWE WrestleMania X8
٢٠٠٦ WWE SmackDown vs. Raw 2007
٢٠٠٧ WWE SmackDown vs. Raw 2008
٢٠٠٨ WWE SmackDown vs. Raw 2009 NPC
٢٠٠٩ WWE SmackDown vs. Raw 2010 NPC
٢٠١٢ WWE '13
٢٠١٤ WWE SuperCard
٢٠١٥ WWE 2K16
٢٠١٦ WWE 2K17
WWE Champions
٢٠١٧ WWE 2K18
WWE Mayhem
٢٠١٨ WWE 2K19
٢٠١٩ WWE 2K20
٢٠٢٠ WWE 2K Battlegrounds

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Leiker, Ken; Vancil, Mark, eds. (2003). WWE Unscripted. Pocket Books. p. 201. ISBN 978-0-7434-7761-1.
  2. ^ "Ideanomics". ideanomics.gcs-web.com. Retrieved 2020-01-26. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا ب "Shane McMahon's WWE bio". WWE. Retrieved May 17, 2012.
  4. ^ ئ ا "WWE". Archived from the original on April 30, 2007. Retrieved June 15, 2007. ٣٠ی نیسانی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئ ا "WrestleMania X8 Shane McMahon FAQ – IGN FAQs". IGN.com. Retrieved August 6, 2007. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Oliver, Greg. "Shane McMahon aiming for respect". Slam! Sports. Canadian Online Explorer. Retrieved July 7, 2018.
  7. ^ Stein, Michelle. "Shane McMahon Has Been Married for More Than 20 Years". Distractify. Retrieved 1 January 2021.
  8. ^ ئ ا Werner, Barry (April 3, 2016). "Shane McMahon makes WrestleMania 32 entrance with his three sons". Foxsports.com. Retrieved July 7, 2018.
  9. ^ TMZ staff (July 19, 2017). "WWE'S SHANE MCMAHONHELICOPTER CRASHES... Escapes Uninjured". TMZ. Los Angeles: Time Warner. Retrieved September 5, 2017.
  10. ^ Michael Stets (March 25, 2016). "Renzo Gracie training Shane McMahon, insists WWE superstar 'in the best shape of his life'". MMA Mania.
  11. ^ "The Power 50: Details Article on men.style.com". Detail Magazine. تشرینی یەکەم 2006. Archived from the original on September 27, 2007. Retrieved July 17, 2007. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]