شەڕی تریاک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی تریاک
ناو بە زمانی فەرمی鸦片战争، Opium Wars
جێچین
ڕێکەوتی دەستپێکردن٤ی ئەیلوولی ١٨٣٩
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٨٦٠
بەشداربووQing Dynasty Governor، شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئێرلەندا، فەڕەنسا

شەڕی تریاک ناونیشانی دوو شەر بوو کە لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا لە نێوان ئەنگلۆ و چین ـدا ڕوویان دا و ھۆکاری شەڕەکەش بریتی بوو لە کاری بازرگانی بەریتانیا لە ناو وڵاتی چیندا و ھەروەھا حکومەتی «چین». شەڕەکانی ناونا «شەڕی یەکەمی تریاک» و «شەڕی دووھەمی تریاک» بوو. ئەم شەڕانە بوونە ھۆی ئەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەی خینگ لە کەمی بکات و ئەم بنەماڵە پاشایییە ناچار بن لەگەڵ بەشەکانی تریجیھان کاری بازرگانی ئەنجام بدەن. لە ساڵی ١٨٢٠دا ئۆگستوور چین گەورەترین و بەھێزترین ئابووری جیھان بووە ئەمە قسەی ئابووریناسێکی بەریتانییە بە ناوی ئەنگۆس مەدیسۆن. لە ماوەی یەک دەیە‌دا پاش شەڕی تریاکی یەکەم ھێزی ئابووری چین لەچاو باقی وڵاتانی جێھان بە ڕێژەی نیوە داکشابوو. لە وتارێکی تر کە لە لایەن میکائیل کیمبلاستەوە لە مۆرگان بڵاو کراوەتەوە و لە لایەن ڕێکخراوەی «ئابووری جیھانی» ـیەوە پێداچونەوەیان لەسەری ئەنجام داوە بە ھەمان ئەنجام گەیشتوون. چین بۆ ماوەی چەندین سەدە یەکێک لە بەھێزترین وڵاتانی جیھان بوو لە باری ئابوورییەوە تا ئەو کاتەی کە شەڕی تریاک دەسی پیکرد. لە «چین»دا ماوەی ساڵەکانی ١٨٣٩ تا ساڵی ١٩٣٩ بە سەدەی سووکایەتی شەرمەزاری ناسراون و بەم جۆرە ناویان لێ ئەبرێت

سەرچاوەکان[دەستکاری]

https://artsandculture.google.com/entity/opium-wars/m016sml?categoryid=event