شکانی ئێسک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێسک شکان
Internal and external views of an arm with a compound fracture, both before and after surgery.
ICD-10Sx2 (where x=0-9 depending on the location of the fracture)
ICD-9829
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان4939
مێدلاین پلەس000001
MeSHD050723

ئێسک شکان یان شکانی ئێسک (بە ئینگلیسی : Bone fracture) بریتییە لە تێکچوونی یەکپارچەیی ئێسک[١]؛ بەشێوەی لێبوونەوەی بەشێک یان پەیدا بوونی درز یا قەڵش لە ئێسکدا.[٢]

ناسینەوە[دەستکاری]

ڕادیۆلۆجی لە ئەژنۆ بۆ دەسنیشان کردنی شکان.

بۆ ناسینەوەی شکاوی، پێویستە نەخۆش بخرێتە ژێر نۆڕینی پزیشکی و بە یارمەتی وێنەگری پزیشکی، شوێن و جۆری شکانەکە دەسنیشان بکرێت. سەرەتا وێنەی تیشکی ئێکس و دوایی بۆ لێکۆڵینەوەی زۆرتر سیتی سکەن یان ئێم ئاڕ ئای بەکار دێت.

پۆلێن[دەستکاری]

Compare healthy bone with different types of fractures: (a) closed fracture, (b) open fracture, (c) transverse fracture, (d) spiral fracture, (e) comminuted fracture, (f) impacted fracture, (g) greenstick fracture, and (h) oblique fracture.

پاتۆلۆجی[دەستکاری]

لە ڕووی هۆکاری شکانی ئێسک:

  • شکانی پاش زەربە: وەک داکەوتن، لێدران و...
  • شکانی پاتۆلۆجیک: شکانی ئێسک بەهۆی بڕێ نەخۆشی پێشوو، وەک ئێسکپووکی یان مێتاستاز

ئۆرتۆپیدی[دەستکاری]

لەجێ جوون و شکانی بازی مەچەکی پێ

لە ئۆرتۆپیدی پزیشکیدا، شکانەکان بە شێوەی جۆراوجۆر پۆلێن دەکرێن. بەگشتی :

  • بەسراو(سادە): شکانی بێ برین.
  • باز(تێکەڵ): شکان بە برینەوە، کە لەوانەیە برینەکە تووشی تەشەنا بێ و دەبێ لە ژێر چاودێری بەردەوامی پزیشکیدا بێ.
  • شکانی گوشاری: زۆرتر لە بڕبڕەکاندا ڕوو دەدات. بۆ وێنە کاتێ کە بەشی پێشەوەی بڕبڕەیەک بە هۆی ئێسکپووکییەوە، دادەڕووخێ.

جۆرەکانی تری ئێسک شکان بریتییە لە:

  • شکاوی تەواو: لەتەکانی ئێسک بەتەواوەتی لێک دابڕاون.
  • شکاوی ناتەواو: لەتەکانی ئێسکی شکاو بەتەواوەتی لێک دانەبڕاون.
  • شکاوی درێژایی: هێڵی شکاوی کەوتۆتە باری درێژی ئێسک و لە درێژایی ئێسکدایە.
  • شکاوی پانایی: هێڵی شکاوی قیت، درێژایی ئێک دەبڕێت.
  • شکاوی لار: هێڵی شکاوی لارەولار، درێژایی ئێسک دەبڕێت.
  • شکاوی مارپێچی: بەشێک لە ئێسک بادراوە و سووڕاوە.
  • شکاوی ورد: لەم جۆرە شکانەدا، ئێسک ورد دەبێ.
  • شکاوی نهێنی: لەتە ئێسکەکان لە جێی خۆیاندان و نەبزاون.
  • شکاوی تەڵزمی: لەتێ ئێسک لە تەنەی سەرەکی ئێسک لێ بۆتەوە.

توێکاری[دەستکاری]

ئەم جۆرە پۆلێنە بە پێی شوێنی شکان و توێکاری لەش، دەکرێت:

  • شکانی سەر
شکاوی ڕوومەت
  • شکاوی بڕبڕە
  • شکاوی پەراسوو
  • شکاوی شانە
  • شکاوی باسک
  • شکاوی قۆڵ
  • و...

نیشانەکان[دەستکاری]

  • ئێش و هەستۆکی شوێنی شکاو
  • هەڵماسین، شین بوونەوە و گۆڕانی شکڵ و شێوەی ئەندام
  • جووڵەی ناسایی
  • تێکچوونی کاری ئەندام
  • شۆک


چارەسەری[دەستکاری]

بۆ چارەسەری شکاوی دەبێ:

  1. هەڵگەڕانەوەی لەتە شکاوەکان بۆ شوێنی خۆی بە نەشتەرگەری سادە یان باز.
  2. دامرکانی ئێش:بەکار هێنانی ئایبووپرۆفێن یان تێکەڵێک لە ئەسێتامینوفێن و کۆدین
  3. بێجووڵە کردن: ڕەوتی چاک بوونەوەی ئێسکی شکاو، ڕەوتێکی سرووشتییە، بەڵام هەر هۆکارێک کە بەر بەم ڕەوتە بگرێ ، پرۆسەی دەرمان تێک دەدات. بۆیە پێویستە ئەندامی شکاو لە جووڵە بخرێت تا لەتە ئێسکەکان لێک نەترازێن و دەرفەتی گرسانەویان هەبێ. بۆ ئەم مەبەست ئەندامی شکاو لە گەچ یان فایبرگلاس (گەچی دەسکرد) دەگرن.

سەرچاوە[دەستکاری]