شڤان پەروەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شڤان پەروەر
شڤان پەروەر
شڤان پەروەر لە ساڵی ٢٠٠٥
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونİsmail Aygün
لەدایکبووی١٩٥٥ (تەمەن ٦٨ )
سێوەرەگ، پارێزگای ڕحا، تورکیا
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، ژەنیار
ئامێرەکانتەمبوور
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٤-ئێستا
وێبگەwww.sivan-perwer.com

شڤان پەروەر (لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٥٥) گۆرانیبێژێکی کوردە. شڤان پەروەر لە بواری مۆسیقای کوردیدا زیاتر لە ٢٥ ئەلبومی ھەیە. ھەروەھا نووسەر، مامۆستای مۆسیقا و ژەنیاریشە. بەھۆی شۆڕشگێڕی و ھەڵوێستە سیاسییەکانییەوە لە میدیاکاندا زۆر ناوی لێ دەبرێت.[١]

ژیان[دەستکاری]

ھەر لە تەمەنی گەنجییەوە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە. بەھۆی مەترسیی دەستبەسەرکردنی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە ساڵی ١٩٧٦ وڵاتی بەجێ ھێشت و بوو بە دانیشتووی ئەڵمانیا. تا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە بۆ تورکیا. ساڵی ٢٠٠٤ لە ئەڵمانیا «ڕێکخراوەی کولتوریی نێونەتەوەیی شڤان پەروەر» ی دامەزراند.[٢]

ئەلبمی «من بێریا تە کریە» خەڵاتی Grands prix du Disque et Audiovisuels (کە گرنگترین خەڵاتی مۆسیقای فەڕەنسایە) ساڵی ٢٠٠٤ی لە بەشی مۆسیقای جیھاندا بردەوە.[٣]

داوا لە شڤان پەروەر کرا لە کردنەوەی کەناڵی TRT6 لە سەرەتای ٢٠٠٩دا بەشداری بکات، بەڵام قەبووڵی نەکرد. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ کەناڵی TRT6 بەرنامەیەکی بەڵگەیی لە ژیانی شڤان پەروەر بڵاو کردەوە.[٤]

لە ١٦ی ئابی ٢٠٠٩ شڤان پەروەر و چەند ھاوڕێی لەکاتی فیلمگرتن لەنزیکی تاڤگەکانی نیاگارا بەھەڵە لەلایەن پۆلیسی کەنەدا دەستگیر کرا و دوای ماوەیەکی کورت ئازاد کرا. مەسعوود بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی حکوومەتی ھەرێم خوازیاری داوای لێبوردنکردنی Stephen Harper سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمی کەنەدا بوون.[٥]

ئەلبومەکان[دەستکاری]

  • گۆڤەندا ئازادیخوازان (١٩٧٥)
  • ھەڤالێ بارگرانم (١٩٧٦)
  • ھەرنە پێش (١٩٧٧)
  • ئەی فەرات (١٩٧٨)
  • کینە ئەم؟ (١٩٧٩)
  • ھای دل (١٩٨٠)
  • گەلێ من ڕابە (١٩٨١)
  • ئاگری (١٩٨٢)
  • بلبلۆ/فەرزێ (١٩٨٣)
  • دۆتمام (١٩٨٥)
  • لێ دیلبەرێ (١٩٨٦)
  • ھەڵەبجە (١٩٨٨)
  • بلبلە دلشادی/ھەڵەبجە (١٩٨٨)
  • خەونا من / قاسملۆ (١٩٩١)
  • زەمبیلفرۆش (١٩٩٢)
  • یا ستار (١٩٩٥)
  • نازێ (١٩٩٦)
  • ھێڤیا تە (١٩٩٩)
  • ڕۆژ و ھەیڤ (٢٠٠٠)
  • سارێ (٢٠٠١)
  • ھەلبەستێن بژارتییێن ١: کریڤێ (٢٠٠٢)
  • ھەلبەستێن بژارتییێن ٢: کلاسیک (٢٠٠٣)
  • ھەلبەستێن بژارتییێن ٣ (٢٠٠٤)
  • من بیریا تە کریە (٢٠٠٤)
  • دەستانا ڕۆژاڤا (٢٠١١)
  • شڤاننامە/گازند (٢٠١٣)

کتێبەکان[دەستکاری]

  • چیرۆکا نەورۆزێ، کتێب لەگەڵ کاسێتی دەنگ و مۆسیقا، شڤان پرۆداکشن، چاپی ئاپیک، ١٩٩٠.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ژیان و چالاکیی ھونەری شوان پەروەر ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ پەڕەی فەرمی شڤان پەروەر، ڕۆژی سەردان ۱۲/۱٠/۲٠۱۳
  3. ^ 57ème Palmarès ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Académie Charles Cros. Accessed on line November 23, 2010.
  4. ^ ئیکورد ٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ڕۆژی بڵاوکردنەوە ۹/۹/۲٠٠۹ ڕۆژی سەردان ۱۲/۱٠/۲٠۱۳
  5. ^ پەیمانگی کوردی پاریس، ڕۆژی بڵاوکردنەوە ۲/۹/۲٠٠۹. ڕۆژی سەردانی پەڕگە ۱۲/۱٠/۲٠۱۳

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]