شارستانی دەڕەشار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەڕەشار
درێشار
شارستان
وڵات کوردستان
پارێزگائیلام
شارستاندەڕەشار
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٥٦٬٣٤٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (لەکی)
 • ئایینئیسلام (شیعە)
کۆدی تەلەفۆن٠٨٤

شارستانی دەڕەشار (بە کوردیی باشووری: درێشار، بە فارسی: شهرستان دره شهر‎) یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی ئەم شارستانە، شاری دەڕەشارە و بەپێی سەرژمێری ساڵی٢٠٠٦، ژمارەی دانیشتووانی ٥٦٬٣٤٦ کەس لە ١١٬٤٨٧ بنەماڵە بووە. ئەم شارستانە بۆ دوو بەش دابەش کراوە: بەشی ناوەندی، بەشی ماژین. ھەروەھا دوو شاری ھەیە: دەڕەشار و ماژین.

زمان[دەستکاری]

زۆرینەی خەڵکی ئەم شارستانە بە زمانی کوردی دیالێکتی لەکی و باشوری کوردی(پەلوی ،کوردلی) قسە دەکەن و ھەروەھا کەمینەیەکی لوڕ زمانیش لەم شارستانە دەژین.

شوێنە مێژوویییەکانی شارستانی دەڕەشار[دەستکاری]

شاری کۆنی دەڕەشار[دەستکاری]

شاری کۆنی ساسانی دەڕەشار لە نێوان دەڕەشاری تازە و گوندی بەھمەناباد ھەڵکەوتووە. ھەنووکە ھەندێک ئاسەواری ئەم کۆنە شارە بەجێ ماوە و دەبیندرێ.

ئاگرگەی چوارتاقی[دەستکاری]

ئەم ئاگرگە لە شاری دەڕەشارە و بەھۆی ئەوەی بیناکەی چوار تاقی ھەیە بە چوارتاقی ناوبانگی دەر کردووە.

پردی گامێشان[دەستکاری]

مێژووی ئەم پردە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانی و لە شوێنی پێک گەیشتنی ڕووباری سەیمەڕە و کەشکان لێ دراوە. ھەروەھا پاشان بۆ چەند جار نۆژن کراوەتەوە، ھەنووکە بەشێکی زۆری بە شێوەی ئێستا ڕووخاوە.

دۆڵی ماژین[دەستکاری]

ئەم دۆڵە ئەشکەوت و درزگەلێکی تێدایە کە یەکیان بە ئەشکەوتی کوڵکەنی ناسراوە. شوێنی چوونە ژوورەوەی ئەشکەوتەکە سی مەتر درێژە و گۆلێکی بچووکی تێدایە لە بەرد و سارووج چێ کراوە.

قەڵای شێخ مەکان[دەستکاری]

لە ٦ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار ھەڵکەوتووە، ئەم قەڵایە لە گوندێکی ھەر بەم ناوە دایە و سەردەمی قاجاڕەکان ساز کراوە.

نزرگەی جابر[دەستکاری]

نزرگەی جابر لە نێوان چیاکانی ملە ڕیتە و چاڵەمی لە باکووری ڕۆژاوای دەڕەشار ھەڵکەوتووە.

نزرگەی بابە سەیفەدین[دەستکاری]

نزرگەی بابە سەیفەدین لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار ھەڵکەوتووە.

تیخەن[دەستکاری]

تەپۆڵکەیەکی مێژوویییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دەڕەشار لە مەودای دوو کیلۆمەتری ڕۆخی ڕاستی ڕووباری سەیمەڕە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ شارستانی دەڕەشار، ویکیی ئینگلیزی.