سەقز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەقز
Seqiz (Saqqez)
سقز
شار
لە سەرەوە بۆ خوارەوە: پارکی کەوسەر لە ساڵی ٢٠١٣، مزگەوتی دوو منارە، حەمام مێژوویی حاجی ساڵە، قەڵای زێویە
نیشانی شارەداری سەقز
نیشانی شارەداری سەقز
وڵات کوردستان
پارێزگاکوردستان
شارستانسەقز
ھاوناوھۆکاری مێژوویی
بەرزایی
١٤٣٠ مەتر (٤٬٦٩٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٣٦٬٠٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننە
کۆدی تەلەفۆن٠٨٧
وێبگەشارەوانی سەقز

سەقز یەکێک لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک لە کونترین و مێژویی ترین ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە زۆر گەنجینە و گۆزە و شتی مێژوویی و ئەنتیکی دیکە بە تەمەنی ھەزاران ساڵ لەو ناوچەیە دۆزراوتۆ و لە مووزەخانە گەورە و بە ناوباگەکانی جیھان کۆ کراوەتۆ و دەپارێزرێن.

شارستانی سەقز چوار ناوچەی لە خۆ گرتووە کە بریتین لە ناوچەی ناوەندی، ناوچەی زێویە، ناوچەی ئیمام و ناوچەی سرشیو.

لە ناوچەکانی دەوروبەری سەقز دەیان شوێنی مێژوویی و کۆنی وەک ئەشکەوتی کەرەفتوو و قەڵای زێویە و گۆڕە بەردینەکانی قەپڵانتوو ھەن کە دەگەڕینەوە بۆ سەردەمی پێش ھاتنی ئارییایییەکان.

لە دوای دامەزراندنی حکوومەت بە شێوازی مۆدێرن لە ئێراندا بەھۆی پێنە‌گەیشتن و نەدانی کەل‌وپەلی پێویست لەلایەن ڕژێمی حاکمەوە گوندنشینەکان بۆ گوزەرانی ژیانیان زۆرتر ڕوویان کردووتە شاری سەقز.

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەمڕۆی سەقز لە نێوی ھۆزی سەکە، یان سەکا، یان سێکز، بە خەڵات بۆ ئێمە ماوەتەوە و سەقز ھەمان ساکزە. ئەم شارە بۆ ماوەی سەدان سال پایتەختی سەکاکان و مادەکان و مانناکان بووە. لە کاتی دەسەڵاتی ماناکان ناوی ئەم شارە ئیزیرتا بووە بەڵام دوای ھێرشی سەکاکان و گرتنی ناوچەکە بە ساکز یان سەکاکز ناونرا. دوای ھێرشی ھەڤەخشترە پاشای ماد، کە توانی سەکاکان بھێنێتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و سەکاکان ببنە بەشێک لە مادەکان ، ئەم شارە بە ناوی سەقز مایەوە. شاری سەقز ھەروەھا پایتەختی «مانایییەکان» (دەوڵەتێ لە دەوڵەتەکانی ماد) پێش سەکاکان بووە.[١]

ھەواناسی و نەخشە[دەستکاری]

سەقز لە شوێنێکی کوێستاناوی ھەلکەوتووە و بەم ھۆیە کژو ھەوای کوێستانی ھەیە و لە ھاویندا ڕۆژانی گەرم و شەوانی فێنکی ھەیە. بەلام لە زستاندا ھەوایێکی ساردی ھەیە و رۆژانێک دێ کە دەبێتە ساردترین شاری ناوچەکە.

سەقز لە باکوور بۆ بۆکان و مەھاباد، لە ڕۆژھەڵات بۆ بیجار و زەنجان، لە ڕۆژاوا بۆ بانە و باشووری کوردستان و لە باشوور بۆ دیواندەرە و سنە ڕێگای ھەیە. ژمارەی دانیشتووانی سەر جەم شار و گوندەکانی سەقز بەپێی دوایین سەرژمێری فەرمی ٢٣٦/٠٠٠ کەس و ژمارەی دانیشتووانی ناوەندی شارەکە ١٧٠٠٠٠ کەسە.[٢]

کوێستان و ڕووبارەکان[دەستکاری]

دەرووبەری شاری سەقز چەن کێوی بەرزی لێیە، کە دەتوانین لە ناویاندا نەکەرۆز، وەزەنە، رووش، وەنەوشە، ئاڵمەڵوو و مێرگەنەخشینە و زنجیرە چیای چلچەمە نزیک گوندەکانی ئیساقاوا و کانامەت ناو بەرین. کێوەکانی شاری سەقز ھەر وەکوو بەشەکانی تری کوردستان دەوری سەرەکی لە شێوەی ژیانی ئاژەڵداری و کشت‌وکاڵ ھەیە.

چۆمێک کە بە ناو شاری سەقز تێپەڕ دەبێت یەکیک لە سەرچاوە و لقە گرینگەکانی چۆمی زێڕینەیە و بە چەمی سەقز ناوی لێ‌ دەبەن کە بەھۆی گەورە بوونەوەی شار دەورووبەری چەمەکە پر بووە لە پارک و ماڵ و شەقام. ئەو چەمە شار دەکات بە دوو لەتەوە. ڕۆژانی پشوودان جێگای سەیران و شادی و ھەڵپەڕکێ و یاری خەڵک بووە. ھەروەھا بۆ بەربەرەکانێ لە بەرامبەر داگیرکەراندا چیاکانی سەقز سەنگەڕێکی پۆڵاین بووە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی مرۆڤی ئەم ناوچە. لە ڕووبارەکانی سەقز ماسی سپی و قزەل‌ئالا دەژین. ماوەیەکە لە چۆمەکانی ئەم ناوچە گەڕای ماسییە جۆراوجۆرەکان پەروەردە دەکەن، کە ئەمە دەبێتە ھۆی دروست بوونی جۆری زیاتری ماسییەکان.

سەقز لە ئاوێنەی مێژوودا[دەستکاری]

مێژووی پێش ئیسلام[دەستکاری]

رایتۆن بە وێنەی سەری بەرانێک دۆزراوە لە قەڵای زێویە لە مۆزەخانەی شاعەباسی ئێران

بی گۆمان سەقز بە ناوەکانی ئیزیرتا و ئسکیت و دواجار ساکز، شار و ناوەندی ھەرە گرینگی حکومەتکانی مانا و سکا و مادەکان بووە و ھێرشی دوژمنان بۆ ئەم حکومەتانە دەبووە ھۆی ئەوی کە سقز ببێتە ناوەندی شەر و تێکھەلچوون. بەلام ئەم شارە بە درێژایی میژو ئاوەدان ماوە و تا بە ئیمروش جێگەی ژیان و ناوەندی کلتور و سیاسەت و بازەرگانی ماوەتەوە. لە دەورانی دەسەڵاتداری مادەکاندا، سەکاکان بە بەردەوامی ھێرشیان دەکردە ھەرێمی دەسەڵاتدارییان و شەڕیان پێدەفرۆشتن. سکاکان ھەندێک جار لە گەڵ ئاشوورییەکان دەبوون بە ھاوپەیمان، و ھەندێک جاریش لە گەڵ مادەکان ھاوپەیمانیان دەبەست و بە دژی ئاشوورییەکان شەڕیان دەکرد. پاش ھێرش کردنی سەر لە نوێی ئاشوورەکان بۆ سەر مادەکان، خشتیرییە بۆ کۆتایی ھێنان بە ھێرشەکانی ئاشوورییەکان، پەیمانێکی گەورەی ھاوپەیمانی لە گەڵ مانایییەکان و سەکاکان بەست و بە کرەوە بەرەێکی گەورەی شەڕی دژ بە ئاشوورییەکان کردەوە.

مێژووی سەقز لە دەوروبەری ساڵی ٦٥٠، دەسەڵاتی پاشایەتی مادەکان، دەوڵەتێکی گەورە و بە ھێز و ھاوسەنگ لە گەڵ مانایییەکان و ئورارتوو و عیلامییەکاندا بوو. پاش سەکاکان، کیمێرییەکان کە یەکێکی دیکە لە ھۆزە سەحرا نشینەکانی باکووری قەوقاز (قەفقاز) بوون، ھێرشیان کردە سەر ئەم ناوچەیە کە ئێستا بە کوردستان دەناسرێت و لەسەر ڕێگەی خۆیان دە‌سەڵاتی دەوڵەتی ئورارتوویان، لە ڕۆژئاوای دەریاچەی ورمێ و ڕۆژھەڵاتی ئاناتۆلی، لە نێو برد. ھووخشترە، گەورەترین پاشای مادەکان لە ١٠ ساڵی یەکەمی فەرمانڕەواییدا، توانی پەیوەندی خۆی لە گەڵ پاشای سەکاکان بە نێوی (پڕۆتۆسیس)، بە ھاوپەیمانیێکی گەورە پەرە پێبدات. ھووخشترە، سپاکەی بە دوو بەشی پیادەی چەکدار کراو بە نێزە، و سواری چەکدار کراو بە تیروکەمان، دابەش بکات و دەوڵەتێکی بە ھێز بنیات بنێت. (شیاوی باسە کە ناوبراو ئەم شێوازە لە سەکاکانەوە فێر ببوو). مێژووی سەقز لە دەورانی حوکمڕانی ھووخشترە، پاش ئاگادار بوون لە بەستنی ھاوپەیمانەتی لە نێوان سکاکان و مادەکاندا، کۆمەڵێکی بەرچاو لە سەکاکانی بۆ ڕۆژئاوای دەوڵەتی ماد، بە زۆر کۆچێندران و ئەم ناوچە بە نێوی ئەوانەوە بە ساکز یان سێکز نێوبانگی دەرکرد و ھەنووکەش بە سەقز نێوی لێ دەبرێت.

دەگوترێت کە ئەم شارە بە نێوی (ئیزیرتا)، لە یەکەمین یەکگرتنی مادەکاندا، پێتەختی ماد بووە. سەرکردەکانی ماد لە دەروبەری شاردا کۆمەڵێک قەڵا وسەنگەریان، ساز کردبوو کە گرینگترینیان زێویە و ئادامائیت ھەڵکەوتوو لە گوندی قەپڵانتووە. ھەر وەک پێشتریش ئاماژەمان پێدا لەو دەورانەدا سارگێنی دووھەم، پاشای ئاشوورییەکان ھێرشی کردە سەر مادەکان و پاش سەرکەوتن بە سەریاندا ئیزیرتا، زێویە و ئادامیت بە دەستی سوپاکەی وێران کران.

گۆزەیێک دۆزراوە لە قەڵای زێویە لە مووزەخانە مللی ئێران

ناوچەی سەقز بێ‌گومان یەکێکە لە کۆنترین و مێژوویترین شوێنەکان. لە زەمانی مادەکاندا سقز ناوی «ئەسکیت» بووە. دوای ھێرشی ئاشووریەکان بۆ سەر مادەکان و داگیرکردنی سەقز، ناوی ئەو ناوچە دەگۆڕن بە «ساکز» یان «سەکاکز». دوای ماوەی ٣٠ ساڵ ھووەخشترە پاشای ماد توانی ھێرش کاتە سەر لەشکری دۆژمنان و وڵاتە داگیرکراوەکان بگەڕێنێتەوە سەر حکوومەتی ماد؛ بەڵام ناوی سەقز ھەر وەک خۆی دەمێنێتەوە. ئەمڕۆکە لە ھەموان ڕوونە کە سەقز پایەتەختی ماناییەکان بووە و «مانا» یەکێک بووە لە تایفەکانی ماد. حکوومەتی مادەکان بە شێوەی پێکھاتە بووە؛ واتە لە نزیکی ٣٠ وڵات کە سیستمێکی حکوومی وەک فیدراڵی ئەمڕۆژی لە نێوانیان دا بوو.

شوێنی مێژووی شاری سەقز، لە ڕۆژھەڵاتی ئێستای شاردایە کە بە زەحمەت بڕێک لە نیشانەکانی ئەدۆزرێتەوە. گەورەترین بە جێ‌ماوی سەردەمی ماناییەکان، قەڵای زێویەیە و بە بڕوای ھەندێک لە مێژووناسەکان ھگمەتانەی بەناوبانگ نەک لە ھەمەدانی ئەمڕۆ بەڵکوو لە زێویەدا بووە.

ئایینی خەڵکی ناوچەی سەقز، ھەروەک زۆرینەی وڵاتەکانی ماد، زەردەشتی بووە ھەتا پارتەکان و پاش ئەو عەرەبەکان ھێرشیان کردە سەر ناوچەکە. خەڵکی زۆرێ لە شاران بۆ بەرگری لە شەڕ، ئایینی عەرەبەکان واتە ئیسلام وەر دەگرن، بەڵام خەڵکی شاری سەقز بۆ وەرنەگرتنی ئیسلام شارەکەیان جێ ھێشت و بەرەو کوێستان ڕی کەوتن. ڕۆژگارێکی ناخۆشیان بووە لەو سەردەمەدا ھەر بۆیە لە ناو چیرۆک و گۆرانییەکانی ئەو ناوچەدا یادگارەکانی ئەبینرێتوە:

ھەناسەی ساردم سەنگی تاوانوگەوڕی سەر کێوان منی لاوانو

گەوڕەکان، زانایانی ئایینی زەردەشتی بوون.

مێژووی دوای ئیسلام[دەستکاری]

دوای ھاتنی ئایینی ئیسلام بۆ ناوچەکە، لە سەرەتادا کوردستان لە نێوان چەن ئاغا دابەش کرا و دەسەڵاتیان بەدەست ئەوان بوو. یەکێک لە تایفەکانی وا بۆ ماوەیەکی زۆر و بەسەر بەشێکی زۆری کوردستان حۆکمڕانیان کردە ئەردەڵانەکان بوون. ھەر چەن شاری سەقز کەمتر لەژێر دەسەڵاتی ئەردەڵانەکاندا بوو بەڵام ئەردەڵان یەکێک لە تایفە ھەرە گرینگەکانی کوردستان بووە کە ئێستاش لەو بنەماڵە ھەر ماوە. لە دوای ھاتنی ئیسلام لە بەر سنووری بوونی ناوچەکە ھەر دەم کەسێک لە حکوومەتێکەوە دەسەڵاتدار بووە. ماوەیەک ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، ماوەیەک ئێرانییەکان. لە چەن سەد ساڵی ڕابردووشدا یەکێتیی سۆڤیەت و بریتانیا کاریگەری خۆیان ھەبووە لەسەر ناوچەکە.

مێژووی ھاوچەرخ[دەستکاری]

خەباتی سیاسی لە سەقز[دەستکاری]

مزگەوتی حەزرەتی عومەر لە گەڕەکی شاناز

ئەگەر لە مێژووی سەقز بڕوانین، لە خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی و مافە ڕەواکانی خۆی لە لاپەڕ‌ە جۆراجۆرەکانی مێژووی کوردستان بە گشتی، شاری سەقز ڕۆڵی ھەرە گرینگی ھەبووە. بۆ وێنە لە شۆرشی سمکۆ، لە کاتی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا و بەتایبەت خەباتی ڕزگاری خوازانەی ساڵەکانە ١٩٧٩ تا ئیمڕۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان خەڵکی شار و گوندەکانی سەقز گیانفیدایێەکی بێ وێنەیان ھەبووە. بۆ نموونە شەھید ھۆمایون ئەردەڵان خەڵکی سەقز لە میکۆنۆس ئەڵمانیا لەگەڵ سادق شەرەفکەندی شەھید کرا. کۆماری کوردستان تا باکووری شاری سەقزی لە خۆ گرتە بەر. لە پێک‌ھێنان و پاراستنی ئەو کۆمارە خەباتگەرەکانی سەقز دەوری گرینگیان ھەبوو.

لە ساڵانی ١٩٦٠ و دوای ئەوە، کوردستان بە گشتی بووە شوێنی پێک‌ھاتنی بزووتنەوە سیاسییەکان. ھەروەھا سەقزیش بەشداریێکی بێ وێنەی ھەبوو. کۆمەڵە یەکێک بوو لەو بزووتنەوانە کە ھەم لە بوار سیاسەت و ھەم خەباتی چەکداری چالاک بووە و بەشی گرینگ بووە لە خەباتی خەڵکی کورد بۆ مافە ڕەواکانیان. کاک حەمەحسەین کەریمی یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە، خەڵکی شاری سەقز بووە.

ھەروەھا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە خەباتی گەلی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ساڵانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠ دەورێکی گرینگی ھەبووە، لە شاری سەقز لایەنگرانی زۆری ھەیە کە لە ڕۆژانی ٢٢ پووشپەڕی ھەموو ساڵێک، کە ڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانە، خەڵکی شاری سەقز، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان، شار بە تەواوی دادەخرێ.

شوێنەوارە مێژوویەکانی سەقز[دەستکاری]

  • لە ھێرشی ئاشووریەکان بۆ سەر مادەکان زۆرینەی قەڵاکان و بیناکانی ئەوسەردەمە ڕووخێنران کە ئێستاش وێرانەی ھەندێکیان لە دەور و پشتی شاری سەقز ماوتەوە. قەڵای زێویە کە لە نزیکی سەقزدایە بە وتەی «گیرشمن» خەزێنەی پاشایەتی ماناییەکان بووە.

پێش پێکھاتنی ئیسرائیل و بەڕێ کەوتنی جوولەکەکان بۆ ئەو وڵاتە، بە سەدان بنەماڵەی جوو لە سەقز و دەور و پشتی ژیانیان ئەبردە سەر. لە چەن کتێب‌دا ھاتووە کە بە دۆزینەوەی چەن کاسە و گۆزەی بەنرخ لە بواری مێژوو ناسییەوە، بە دەیان جار لەلایەن چەن بازرگانی جوو و بە ھاوکاری دەستگا حکوومییەکانەوە ھەوڵی دۆزینەوە و بردنی ئەو نھێنییە پڕقیمەتەیان داوە و وا دیارە لەو کارەدا سەرکەوتوو بوون لە بەر ئەوەی ئێستا زێویە غەیری دار و دیوارەکەی چی دیکەی تێدا نەماوە. ئەو ھەوڵی بردن و دزین و نەھێشتن لە سەردەمی ئێستاش ھەر بەردەوامە و کۆماری ئیسلامی ڕێگەی حکوومەتی پێش خۆی بەر نەداوە.

  • یەکێیکی تر لە شوێنە ئاسەوارە مێژوویییەکانی سەقز، ئەشکەوتی کەرەفتووە، کە ھەر لە نزیکی زێویەدایە. کەرەفتوو ئەگەرچی ئەشکەوتێکی سرووشتییە بەلام گۆڕانکارییەکانی مرۆڤی سەردەمی کۆنی تێدا ئاشکرایە. بەپێی ئەو نووسراوەی لە زێویەدا دۆزراوەتەوە، لە نێوان قەڵای زێویە و کەرەفتوو شەڕێک ڕووی داوە و بە زەحمەتێکی زۆر کەرەفتو داگیرکراوە. ھێندێ لە مێژووناسەکان دەڵێن کە ناوی کەرەفتوو ھەر «گرتوو» بووە و وا دیارە ناوی ئەو شوێنە لە ڕابردۆی نە زۆر دووردا، «گەرەفتوو» بووە.
سەقز
بازاڕی جووەکان لە سەقز بەشێکە لە بازاڕی سەرۆ

و زورێک شوێنەوارە مێژوویی دیکە لە سەقز ھەن.

زمان[دەستکاری]

خەڵکی سەقز بە زمانی کوردی، زاراوەی سەقزی قسەدەکەن کە یەکێک لە زاراوەکانی سۆرانیە.

ئابووری[دەستکاری]

ئەگەرچی سەقز وەک شارەکانی دی کوردستان دەبەر سیاسەتی تایبەتی دەسەڵاتی ناوەندی ئێران، چ لە سەردەمی پەھلەوی چ لە سەردەمی کۆماری ئیسلامی، بەر غەزەب کەوتووە و لا نەگونجاوترین دۆخی ئابووری بەسەر دەبات، بەڵام بازاڕی شاری سەقز بە گەورەترین بازاڕی سەرگیراوی ڕۆژئاوای ئێران دەزانن.

کشت‌وکاڵ بەھۆی کۆچی خەڵکی لادێ بۆ شار، بەرەو نەمان دەڕوا بەڵام، لە ڕابردووی نە زۆر کۆن‌دا، بەرەی گەنمی سەقز بەناوبانگ بووە.

ناوی گەڕەکە بەناوبانگەکان[دەستکاری]

سەقز لە دوو بەشی کۆن و تازە پێک دێت، لە ساڵانی پێش شۆڕشی ئیسلامیدا خەڵکی ناوشاری سەقز لە بەشی کۆنی ئێستادا دەژیان و پێشەیان ئاسنگەری و بازرگانی بوو، ھەروەھا ھەندێک لە ئاغەواتە دەوڵەمەندەکانیش لە بەشی کۆندا دەژیان. بەشە کۆنەکەی سەقز، ئەم چەن کۆڵانە لە خۆی دەگرێت:

ناوقەڵا، بازاڕ سەرۆ، ساحلی، دەباغی، کاروانسەرای تاژەوانچی، حەمام شێخ، حەمام خان، کەوەسوار، کانی ئاشقان، کانی گەرمکاو، سەر پەچە، کانی حەمەو بەو

گەڕەکە تازەکانی سەقزیش ئەمانەن:

حەماڵاوا، قەرەچیاوا، شەھرەک دانژگا، بەردبڕان، تەپ ماڵان، تازاوا، کەریماوا، سەرچنار، ماڵە گولان، شاناز، سەعدی، سیلۆ، ڕوودەکی، تەپەی شافێعی

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ن‍ظری‌ ب‍ە ت‍اری‍خ‌ و ف‍رھن‍گ‌ س‍ق‍ز ک‍ردس‍ت‍ان‌، عومەر فارووقی، ١٩٩٠
  2. ^ "ژماردنی فەرمیی ساڵی ٢٠٠٦". Archived from the original on 19ی Septemberی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە، سەرچاوەی ویکیپیدیا بۆ وەرگرتنی ئامارەکان