سەرۆک وەزیرانی عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئێستا
محەممەد شیاع سوودانی

لە لە بەرواری ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (ە)وە
بارەگاکۆشکی کۆماری، بەغدا، عێراق
دەستنیشانکەرسەرۆک کۆمار
ماوەی پایە٤ ساڵ
خاوەن پایەی دەستپێکعەبدولڕەحمان گەیلانی
دامەزراندنی پایە١١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٠
ماڵپەڕhttp://www.pmo.iq https://t.me/pmoiraqichannel

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکی حکومەتی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە، بەرپرسی جێبەجێکردنی سیاسەتی گشتیی دەوڵەتە و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراقە. پاش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، سەرۆک کۆمار پاڵێوراوی گەورەترین پێکھاتەی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی کابینەکەی لەماوەی ١٥ ڕۆژدا.


ڕاسپاردن[دەستکاری]

بەپێی ماددەی ٧٦ی دەستووری عێراق سەرۆک کۆمار پاڵێوراوی گەورەترین پێکھاتەی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی کابینەی حکومەت.

« ماددەی (٧٦):

یەکەم: لەماوەی ١٥ ڕۆژ لە پاش ھەڵبژاردنی، سەرۆک کۆمار پاڵێوراوی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی وەزیران.

دووەم: سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو لەماوەی ٣٠ ڕۆژ لەپاش ڕاسپاردنی، ئەندامانی کابینەکەی دیاریدەکات.

سێیەم: سەرۆک کۆمار پاڵێوراوێکی تر بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی وەزیران ڕادەسپێرێت لەماوەی ١٥ ڕۆژدا، کاتێک سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو نەتوانێت لەماوەی دیاریکراوی خاڵی (دووەم) دا کابینەکەی ڕابگەیەنێت.

چوارەم: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەندامانی کابینەکەی و کارنامەی حکومەتەکەی ڕووبەڕووی پێنەدانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەبنەوە، لەکاتێکدا پێدانی متمانە بە ئەندامانی کابینە و کارنامەی حکومەت بە زۆرینەی ڕەھایە.

پێنجەم: سەرۆک کۆمار لەماوەی ١٥ ڕۆژدا پاڵێوراوێکی تر ڕادەسپێرێت بۆ پێکھێنانی حکومەت، لەکاتی پێنەدانەوەی متمانە بە حکومەت. » دەستووری عێراق

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]