سەربەخۆییی دادوەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەربەخۆییی دادوەری (بە ئینگلیزی: Judicial independence) بریتییە لە ڕێچکەیەک کە پێویستدەکات بڕیارەکانی دادوەری بێلایەنانە بن و نابێت بکەونە ژێر باری لقەکانی تری حکوومەت یان بەرژەوەندییە تایبەتەکان یان کەسانی سیاسی. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا سەربەخۆییی دادوەری لە ڕێگەی بەخشینی مەودای درێژ بۆ مانەوەی دادوەران لە کارەکەیان یان ھەندێک جار مانەوەیان بە درێژایی تەمەن وایان لێدەکەن کە نەتواندرێت بە ئاسانی لەسەر کارەکانیان لابدرێن.[١]

لە بەریتانیا[دەستکاری]

لە بەریتانیا، ئەم لایەنەی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان کەمتر ھێڵێکی جیاکەرەوەی ڕوون لە نێوانیاندا ھەیە وەک لەو جیاکردنەوەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەیە. ئەو فاکتەرە سەرەکیانەی کە یارمەتی دڵنیاکردنەوەی سەربەخۆییی دادوەری دەدەن لە سیستەمی بەریتانی بریتین لە:

  • دەستنیشانکردن: بۆ ھەوڵدان بۆ سەربەخۆییی دادوەری و پەرەپێدانی ئەو سەرەبەخۆیییە، پرۆسەی دەستنیشانکردن دانراوە بۆ ئەوەی دەستێوەردانی سیاسی کەمبکاتەوە لە دەستنیشانکردنی دادوەرەکان. ئەم پرۆسەیە بۆ دەستنیشانکردنی دادوەران ئەندامە باڵاکانی دادوەری لەبەرچاودەگرێت نەوەک کەسانی سیاسەتمەدار.
  • مووچە و پاداشتکردن: مووچەی دادوەران لەلایەن دەستەیەکی سەربەخۆی چاوخشاندنەوە بە مووچەکان دیاریدەکرێت. ئەم دەستەیە ڕاسپاردە بەرزدەکاتەوە بۆ حکوومەت بە لەبەرچاوگرتنی بەڵگەکان لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە. حکوومەت ئەم ڕاسپاردانە قەبوڵدەکات و بە شێوەیەکی ڕۆتینی بەتەواوی جێبەجێیان دەکات.
  • ڕێنمایییەکان: پیشەی یاسایی پیشەیەکە کە بۆ خۆی خۆی ڕێکدەخات، واتە، ئەو پیشەیە بەرپرسە لەبەرامبەر ستاندەردە پیشەیییەکان و بەرپرسیارە لەوانەش کە ناگەنە ئاستی ئەو ستاندەردانە. لەو حاڵەتەشدا دامەزراوەی پەیوەندیدار بریتییە لە ئەنجومەنی پارێزەرە باڵاکان Bar Council و کۆمەڵەی یاسایی Law Society.

دابینکردنی کۆمەڵایەتی و ماوەی لەسەرکارمانەوە: تاوەکو دادوەران لە توانایاندابێت بە «رێک و پێکی» کارەکانیان بە ڕێوەببەن ئەوا لەسەر کارەکەیان دەمێننەوە، تا ئەو کاتەی دەیانەوێت خانەنشین بکرێن یان تاوەکو تەمەنیان دەگاتە ٧٠ ساڵ ئەوا لە پۆستەکانیان دەمێننەوە.

  • پەیماننامە سیاسییەکان: دوو پەیماننامەی سیاسی ھەن کە یارمەتیدەرن بۆ پارێزگاریکردن لە سەربەخۆییی دادوەری:
    • نابێت پەرلەمان باس لەو کەیسانە بکات کە لەبەردەم دادگاکانن.
    • لەژێر سایەی ئەو پرەنسیپەی ناونراوە بە «جییاوکی پەرلەمان» (امتیاز البرلمان)، ئەندام پەرلەمانەکان پارێزراون لە تۆمەتبارکردن لەلایەن دادگاکان لە ھەندێک حاڵەتدا.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[دەستکاری]

حکوومەتی فیدرالی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ نموونە، لەسەرکارمانەوەی بەدرێژایی ماوەی ژیان بە ھەموو ئەندامانی دادگای باڵا و ئەندامانی دادگا ھەرێمییەکان و دادگاکانی تێھەڵچوونەوە دەبەخشێت. دادوەرە فیدرالییەکانی تر ماوەیەکی زۆری لەسەرکارمانەوەیان بۆ دابینکراوە بۆ نموونە پازدە ساڵ لەسەرکارمانەوە بۆ دادوەرانی دادگاکانی ئیفلاسبوون.

لایەنێکی تری سەربەخۆییی دادوەری بریتییە لە دەستنیشانکردنی گونجاوی دادوەران. کۆمەڵەی پارێزەرانی باڵای ئەمریکی، کە داکۆکی لەسەر دامەزراندنی دادوەران لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە دەکات کە لەلایەن لیژنەکانی پشکنینەوە پاک دەرچوون (کە پێی دەوترێت " دەستنیشانکردن لەسەر بنەمای لێھاتوویی") جیاوازی و کێشەی لەگەڵ زۆر لە نوێنەرانی ویلایەتەکان لە دەسەڵاتی یاسادانان ھەیە کە ئەوان پێیان باشترە دادوەران لە ڕێگەی ھەڵبژاردنەوە لەلایەن جەماوەرەوە دیاریبکرێن. کۆمەڵەی پارێزەرە باڵاکانی ئەمریکی، و بە گشتی کۆمەڵەی پارێزەرانی ھەرێمەکان، وای دەبینن ھەڵبژاردنی گشتی بۆ دیاریکردنی دادوەران بە قازانجی لێھاتوویی و توانستە سیاسییەکان دەشکێتەوە نەوەک لێھاتوویی و توانستە یاسایییەکان. کێشەی ساڵی ٢٠٠٠ ی نێوان بۆش و ئەڵگۆر کە تێیدا دەنگی ئەو دادوەرانەی لەسەردەمی جۆرج بۆشی باوک دامەزرابوون یەکلاکەرەوە بوو لە یارمەتیدانی دڵنیاکردنەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆک بۆشی کوڕ، بەمەش ئەو بڕیارە پێچەوانەی کە لەلایەن دادگای باڵای فلۆریدا درابوو، کە ھەموو ئەندامەکانیان لەلایەن حاکمە دیموکراتەکانی ویلایەتەکەوە دامەزرابوون، سەرەوژێر گۆڕدرا، ئەمەش لەلایەن زۆر کەسەوە وەک پاساوێک بۆ بەھێزکردنی پێویستییەتی سەربەخۆبوونی دادوەری دەبینرێت. ئەم حاڵەتە سەرنجێکی زۆری خستە سەر دەرئەنجامەکانی دادوەری بە پێچەوانەی جەختکردنەوەی تەقلیدی کە گرنگی بە تایبەتمەندییەتی و لێھاتوویییە دادوەرییەکان دەدات.

لە کەنەدا[دەستکاری]

کەنەدا ئاستێکی سەربەخۆییی دادوەری ھەیە کە تێکەڵکراوە بە دەستوور، و زەمانەتی جۆراوجۆر بە دادوەرانی دادگای باڵا دەدات بۆ سەربەخۆبوون لەژێر سایەی بەشەکانی ٩٦ تا ١٠٠ ی دەستووری ١٨٦٧. ئەمانەش مافەکانی ماوەی لەسەرکارمانەوە (ھەرچەندە لەوەتەی دەستوور ھەموارکراوە ماوەی لەسەرکارمانەوە بۆ تەمەنی خانەنشینی لە ٧٥ ساڵیدا سنووردارکراوە) و مافی بوونی مووچەیەک لەلایەن پەرلەمانی کەنەداوە دیاریدەکات (بەپێچەوانەی ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە دیاریدەکرێت). لە ساڵی ١٩٨٢ ڕێوشوێنێک بۆ سەربەخۆییی دادوەری فراوانکرایەوە بۆ ئەوەی دادگا ئاست نزمترەکانی تریش کە تایبەتمەندن لە یاسای تاوانکاری (بەڵام یاسای شارستان ناگرێتەوە) بگرێتەوە ئەمەش بە گوێرەی بەشی ١١ ی پەیماننامەی کەنەدی بۆ ماف و ئازادییەکان، ھەرچەندە لە کەیسی ڤالێنت ڤ. زە کوین V. The Queen Valente ساڵی ١٩٥٨ ئەوە دیارکەوت کە ئەو مافانە سنووردارن، ھەرچۆنێک بێت ئەوان دەکەونە ژێر باری دیاریکردنی ماوەی لەسەرکارمانەوە و زەمانەتی دارای]]ی و کۆنترۆڵکردنی کارگێڕییەوە.

ساڵی ١٩٩٧ گۆڕانێکی سەرەکی بەخۆیەوە بینی بەرەو سەربەخۆییی دادوەری، لەو کاتەی دادگای باڵای کەنەدا بە پاڵپشتی و داواکاری دادوەرانی ھەرێمەکان ھەڵسان بە دانانی نۆرمێکی دەستووری نەنووسراوە کە زەمانەتی سەربەخۆییی دادوەری بۆ ھەموو دادوەران دەکات، لە ناویشیاندا دادوەرانی یاسای شارستانی و دادگا پلە نزمترەکانیش. ئەو نۆرمە نەنوسراوەیە لە ڕێگەی دیباجەی یاسای دەستوورییەوە (١٩٨٧) جێبەجێدەکرێت. لە دەرئەنجامدا، کۆمیتەکانی قەرەبووکردنەوەی دادوەری بە پێچەوانەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و تەنانەت پەرلەمانیش ئێستا ھەڵدەستن بە ڕاسپاردەکردن بۆ مووچەی دادوەران لە کەنەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Judicial independence", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-07-07, retrieved 2021-09-08

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]