سێیچی میاکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سێیچی میاکی

سێیچی میاکی
لەدایکبوون (1926-02-05) 5ی شوباتی 1926
مەرگ١٠ی تەممووزی ١٩٨٢(١٩٨٢-٠٧-١٠) (٥٦ ساڵ ژیاوە)[١]
ئۆکایاما, ژاپۆن
نەتەوەژاپۆنی
ناوەکانی ترBuraindokurosu (ブラインドクロス، lit. "blind cross")
ناسراوە بەTactile paving

سیچی میاکی (بە ژاپۆنی: 三宅 精一, みやけ せいいち) (لەدایکبووی ١٩٢٦ - کۆچکردووی ١٩٨٢) داھێنەرێکی ژاپۆنی بوو، کە بە داھێنانە مەزنەکەی (خشتی ئاراستەبەر) ناسێنرا، یان خشتەکی کوێران "Tenji Bricks" کە نابینایان لە ڕێڕەو و شەقامەکان سوودی لێدەبینن بۆ پاراستن و ئاگاداربوونیان لەکاتی ڕێکردندا.

داھێنانەکە[دەستکاری]

لەساڵی ١٩٦٥ دا سیچی مەیاکی ھەموو داھاتەکەی بەکارھێنا بۆ دروستکردنی خشتی ئاراستەبەر یان خشتەکی نابینایان کە پێک ھاتبوو لە دوو جۆر، جۆرێکیان ھێلکاری بازنەیی لەسەر نەخشاندبوو ئەویتر ھێڵی تەشیلەیی، مەبەست لەبازنەیی و خڕەکان ھەبوونی مەترسیە لەبەردەم ڕێگاکەی بەڵام ھێڵە تەشیڵەییەکان بەواتای ئەوە دێت کە کەسی پیادەی نابینا دەتوانێت ڕێ بکات بە سەڵامەتی.

دوای دوو ساڵ و لە ١٨ی ئازاری ١٩٦٧دا، شاری ئۆکایاما (خۆرئاوای ژاپۆن) بوو بە یەکەم شوێن بۆ دامەزراندنی ئەم بیرۆکەیە بۆ نابینایان.

دوای دە ساڵ، بۆ سوپاسگوزاری داھێنانەکەی بە مەبەستی سوودی گشتی لە زۆرینەی شوێنەکانی ژاپۆن بوون بە پڕۆژە و خرانە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕێزلێنان[دەستکاری]

لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٩دا گووگڵ دوودڵ وەک ڕێزێک بۆ داھێنانەکەی ھێمای سەرەکی وێبگەکەی گۆڕی بۆ خشتی چوارگۆشەیی زەرد لەگەڵ ڕێبوارێکی گۆچان بەدەست.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Nihon jinbutsu refarensu jiten : igaku iryō fukushihen. Nichigai asoshiētsu., 日外アソシエーツ. Tōkyō: Nichigaiasoshiētsu. 2019. ISBN 9784816927683. OCLC 1090072194.{{cite book}}: CS1 maint: others (link)