سێگۆشەی سیرپینسکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سێگۆشەی سیرپینسکی

سێگۆشەی سیرپینسکی (بە ئینگلیزی: Sierpinski triangle) جۆرێک فراکتالە، کە لە سێگۆشەیەکی ڕێک یان لایەکسان دروست دەبێت. سەرەتا سێگۆشەیەکی لایەکسان لە ناوەڕاستی سێگۆشەی یەکەم جیا دەکرێتەوە، پاشان ئەم کارە لەسەر ھەموو سێگۆشەکان دووبارە دەکرێتەوە کە دەست دەکەویت. ناوی ئەم سێگۆشەیە لە ناوی ماتماتیکزانی پۆڵەندایی واتسلاو سیرپینسکی وەرگیراوە، بەڵام چەندین سەدە بەر لە کارەکانی سیرپینسکی ئەم سێگۆشەیە، وەکوو شێوازێک بۆ ڕازاندنەوە کەلکی لێ وەردەگیرا.

دروستکردن[دەستکاری]

زۆر ڕێگەی جیاواز ھەیە بۆ دروستکردنی سێگۆشەیەکی سیرپینسکی.

لابردنی سێگۆشە[دەستکاری]

لەوانەیە سێگۆشەی سیرپینسکی لە سێگۆشەیەکی لایەکسانەوە دروست بکرێت، بە دووبارەکردنەوەی لابردنی ژێربەشە سێگۆشەییەکان.

  1. لە سێگۆشەیەکی لایەکسانەوە دەست پێ بکە.
  2. سێگۆشەکە دابەش بکە بە چوار سێگۆشەی پێککەوتوو و سێگۆشەکەی ناوەوە لاببە.
  3. ھەنگاوی دووھەم بۆ ھەموو ئەو سێگۆشانەی دەمێنێتەوە دووبارە بکەرەوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]