سیسرک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیسرک
The common black cricket, Gryllus assimilis
Scientific classification
Kingdom:
Phylum:
Class:
Order:
Superfamily:
Family:
سیسرکان

Subfamilies

See Taxonomy section

سیسرک یان مەشکەدڕە (بە ئینگلیزی: Cricket) مێروویەکە لە تیرەی Gryllidae (ڕاستباڵان).
سیسرک شەوانە چالاکە و دەخوێنێ، باڵەکانی پێشەوەی باریک و باڵەکانی دواوەی ناسک و لە ژێر باڵەکانی پێشەوەدا قەد کراوە. هەموو شتێک دەخۆن، لەشیان پانە و شاخیلەیان هەیە، ٢٥ هەزار جۆریان هەیە. سیسرکی نێر بۆ ڕاکێشانی مێ، بە لێخشانی باڵەکانی پێشەوە یان باڵەکان و پێکانی یان... دەنگێکی تایبەت دروست دەکا.

دەنگی سیسرک
سیسرکی ئەفریقایی

سیسرکەکان خزمی کوللەکانن. ئەوان دەتوانن بە یارمەتی پێی دواوەیان چەن هێندەی درێژی لەشیان باز بدەن. سیسرکەکان شەوانە دەردەکەون، بڕێکیان کون و کەلێن هەڵدەکۆڵن و تا ڕوون بوونەوەی هەوا تێیدا دەمێننەوە. زۆربەی سیسرکەکان گەڵا دەخۆن، بڕێک لە سیسرکەکانیش لە مێروو بژیوی خۆیان دەست دەخەن.[٢]

سیسرکەکان وەک کوللەکان دەخوێنن. بۆ ئەم مەبەستە ددانەی شانەئاسای باڵەکانیان لێک دەخشێنن. بەشی پێشەوەی لەشیان وەک ریزۆنانس دەنگەکە بەرزتر دەکا.بڕێ لە سیسرکەکانی گەرمیان هێندە بەرز دەخوێنن کە دەنگیان تا ١،٥ کمی دەبیسرێت. گوێی سیسرکەکان لە سەر ئەژنۆی پێشەوەیانە.[٣]

ناوەکانی تر[دەستکاری]

ئەم ناوانە لە زمانی کوردیدا هاتوون:

  • بەرزەچڕ، شیڕشیڕە، زیڕزیڕە، جڕجڕە، زیڕزیڕەک، چیچرک، چرچرۆ، چیرچیرۆک، سیسۆک، سیسۆکە، سیرسیرە[٤]
  • سیسرە، سیسرکە

وێنەخانە[دەستکاری]

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ Orthoptera
  2. ^ ئینسکلۆپیدیای ئەکسفۆرد
  3. ^ ئەکسفۆرد
  4. ^ فەرهەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان

سەرچاوە[دەستکاری]

[١]