سیستمی ژماراڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ژمارەگەلی نووسراو بە سیستمگەلی ژماراڵی جیاواز.

ژماراڵ[١] لە زمانەوانیدا ھەمان وشارەیە، وشەیەک بۆ دەربڕینی چەندایەتییەکی ژمارەکی. لە ماتماتیکدا وشە نییە، سیمبۆلە، بەڵام ھەمان کار دەکا.[٢] بۆ وێنە 6 (عەرەبی) و VI (ڕۆمی) و 110 (دوویی) سێ ژماراڵی جیاوازن بۆ نواندنی ژمارەی شەش.[٣]

سیستمی ژماراڵ بریتییە لە کۆمەڵێ ژماراڵ بۆ نواندنی ژمارەگەلی بچووک، وێڕای کۆمەڵێ یاسا و ڕێسا بۆ نواندنی ژمارەگەلی گەورەتر.[٤] بۆ وێنە لە سیستمی دەدەییدا، کە لە ھەموو سیستمەکانی تر زۆرتر بە کار دەھێنرێت، ژماراڵگەلی ٠، ١، ٢، ھەتا ٩ تەرخان کراون بۆ ژمارەگەلی سیفر، یەک، دوو، ھەتا نۆ. بۆ نواندنی ژمارەی لە نۆ گەورەتر، وەک حەڤدە، یاساکانی سیستمی دەدەیی دەڵێن سەرەتا دەبێ ژماراڵی ١ لە جێگای «دە»کاندا بنووسرێ، پاشان ژماراڵی ٧ لە جێگای «یەک»ەکاندا، واتە بۆ نواندنی ژمارەی حەڤدە دەبێ بنووسرێ ١٧.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ژماراڵ = لە ژمارە + ئاڵ (پاشگری وێچوون و لەپاڵدانە، لە وشەگەلێک وەک «چەنگاڵ» و «گەرداڵ»یشدا ھەیە) دروست بووە، بە مانای شتێک دێ کە وەک ژمارە بێ، لە ژمارە بکا. بەرامبەر بە numeral -ی ئینگلیزی.
  2. ^ "numeral", Wiktionary (بە ئینگلیزی), 2021-11-11, retrieved 2021-12-12
  3. ^ "numeral", The Free Dictionary, retrieved 2021-12-12
  4. ^ "numerals and numeral systems | Examples & Symbols | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-12-12.