سیستمی پۆتانی دێکارتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نواندنی سێ خاڵی:(٢٬٣) بە ڕەنگی سەوز. (٣٬١-) بە ڕەنگی سوور. (٢٫٥-،١٫٥-) بە ڕەنگی شین و خاڵی بنەڕەت (٠٬٠) بە ڕەنگی بنەوش لەسەر ڕووتەختی پۆتان.

سیستمی پۆتانی دێکارتی یان سیستمی پۆتانی کارتێزیەن (بە ئینگلیزی: Cartesian coordinate system) سیستمێکی پۆتانە بۆ نواندنی خاڵەکان لەسەر ڕووتەختی پۆتان بە شێوەی جووتەڕێکخراوێک (دوو ژمارە) بەکار دێت. جووتەڕێکخراو پێکدێت لە دوو ژمارە، ژمارەی یەکەم X و ژمارەی دووھەم Y. لە سیستمی پۆتانی دێکارتیدا دوو تەوەرەکان ئەستوونن لەسەر یەک، ھەر بۆیە بە سیستمی ستوون لەسەر یەکەکانیش [١] ناسراوە. ناوی ئەم سیستمە لە ناوی ماتماتیکزان و فەیلەسووفی فەڕانسەوی ڕێنێ دێکارت (١٥٩٦-١٦٥٠) وەرگیراوە کە ئەم شێوازەی داھێنا بۆ نواندنی خاڵەکان لەسەر ڕووتەختێک. ئەم سیستمە بۆ کێشانی گرافی هاوکێشە جەبرییەکان بە شێوەی هێڵ یان چەماوە یان ئەژمێرکردنی گۆشە و دوورییەکان لەسەر ڕووتەختێک گرینگی و جێبەجێکردنی زۆری هەیە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین

سەرچاوەکان[دەستکاری]