سۆسریمی گۆگۆریۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پاشا "سۆسریم"ی گۆگۆریۆ (بە هانگۆل: 소수림왕 ،소해주류왕 ،해미류왕؛ بە ھانجا: 小獸林王 ،小解朱留王 ،解味留王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٣٨٤ی زایینیدا مردووە، ١٧ـەم فەرمانڕەوایی گۆگۆریۆـبوو، لە باکووری سێ شانشینەکەی کۆریا، ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە نێوان ساڵانی (٣٧١ز بۆ ٣٨٤ز)ـبوو. کوڕی پاشا گۆگوکوۆنـبوو.

پوختە و چوونەسەرتەختی پاشایەتی[دەستکاری]

لە دایکبوو وەک (کۆ کو-بو)، پاشا سۆسریم یەکەم کوڕ و جێگرەوەی پاشا گۆگوکوۆن بوو. سۆسریم یارمەتی باوکی ئەدا لە ڕابەرایەتی وەڵات وە بەهێزکردنی دسەڵاتی شاهانە.

فەرمانڕەوایی[دەستکاری]

سۆسریم بوو بە پاشا لە ٣٧١ی زایینی کاتێک باوکی پاشا گۆگوکوۆن کوژرا لەلایەن هێرشێکی پاشای بایکجی، پاشا گیۆنچۆگۆ بۆ سەر قەڵای پیۆنگیانگ.

مردن[دەستکاری]

لە ٣٨٤ زایینی مرد لە (سۆسریم) نێژرا، دارستانێکە لە گۆگۆریۆ

سەرچاوە[دەستکاری]