زەبر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زەبر (بە ئینگلیزی: Torque) سوڕانەوەی ھاوتایە لە ھێزی ڕاستەییدا.[١] بیرۆکە کە لە لایەن ئەرخەمیدسەوە دروست بوو لە کاتی بەکرھێنانی بەرزکەرەوە دا ھەروەکو ھێزێکی راست کە ھێزێکی پاڵنەر یاخود ھێزێکی راکێشراوبێت کە دەکرێت زەبری لێ پەیدابێت وە دەتوانین زەبر وا پێناسە بکرێت کەوا پەیدادەبێت لە لێکدانی ھێز و دووری ستونی لە تەوەرەی خولانەوە وە ھێما دەکرێت بە t کە بە وپیتی بچوکی یۆنانیەکان ناونراوە

لە سێ ئاراستەدا زەبر (پسیودۆڤیکتەر)ە بۆ خاڵی کارکردن پێشکەش دەکرێت لە رێگای لێکدانی یەکتربرین بۆ ھێزی ئاراستەکراو وە نرخی زەبرەکەمان بەند دەبێت لەسەر سێ بنەماکە ئەوانیش یەکەمیان ئەو ھێزەی کە ھەمانە وە دووەمیان باسکی خولانەوە (نیوەتیرەکە) وە سێیەمیان گۆشەی نێوان ھێز و باسکی خولانەوە کەمان کە ھێما دەکرێن بەم شێوەیە

کە تێیدا E وزەیە وە τ بەرئەنجامی زەبرە وەθ گۆشەی جوڵاوە بە رادیەن

لەکاتێکدا زەبری ئاراستەکراوە ھەڵگرە tنرخی زەبرە rئەو ڤیکتۆرەیە کەوا لە خاڵی بنەرەتەوە ئاراستەدەکرێت تاوەکو ئەو خاڵەی کەوا ھێزەکەی تێیدا کاردەکات *ھێمای لێکدانی یەکتربر دیاری دەکرێت کەوا ڤێکتەرەکە دروست دەکات[٢] کە ئەستونە لەسەر rوFوە بەگوێرەی یاسایی دەستە راست ٠ گۆشەی نێوان ھێز و باسکی خولانەوە یە

وە لەسیستەمی SIجیھانیدا زەبر بە یەکەی N.m ە.

یەکەکان[دەستکاری]

زەبرەکان ئاراستەیان ھەیە لە ھێز و کات و مەودادا ھێمادەکرێت بە L^2MT^2 بە ھێماکراوی بە پێی سیستەمی جیھانی (SI) پێشنیاریان کردووە کەوا (نیوتن. مەتر) بەکاربێت یاخود (جوول/رادیەن) وە بە شێوەیەکی گشتی N.m دەنوسرێت نەوەک m.N ئەوەش تاوەکو جیابکرێتەوە لە ھێمای mN (millienewton)

بەپێی سیستەمی SI یەکەی ھەریەکێک لە کار(w)وە وزە جوول بەکاردێت بە کارھێنانی جوول لە یەکەی زەبر لە شێوەی (j/rad)بە رێکەوت نیە چونکە زەبری 1N.mبە کرداری خولانەوە یەکی تەواو پێویستەی بە وزەیەکی ٢پای ھەیە بە شێوەیەکی بیرکاریانە ھەروەکو لە ژێرەوە روون کراوەتەوە

نەگۆری ھاوسەنگی[دەستکاری]

بۆ ھەر مادەیەک بۆ ئەوەی لە باری ھاوسەنگی بێت تەنھا سەرجەمی ھێزەکان نابێت سفر بێت بەڵکو دەبێت سەرجەمی زەبرەکانیش سفر بێت لەھەر خاڵێکدا. بۆ ھەردوو ئاراستە بارودۆخ لەگەڵ ئاسۆیی و ستونی ھێزەکە سەرجەمی ھێزەکە پێویستی بە دوو ھاوکێشەیە کە ئەویش بەرئەنجامی ΣV = ٠وە بەرئەنجامی ΣH = ٠وە زەبرەکە ھاوکێشەی سێیەمە کە تێیدا بەرئەنجامی Στ = ٠. ئەم رێگایە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی پرسیاری نەگۆری ھاوسەنگی کە دوو ئاراستە و سێ ھاوکێشەن.

دەرببرێتەτزەبرەکەیە وە θ1 وθ2کۆتا وسەرەتا گۆشەیە وەستاوەکانە.

بنەمای ساتەکان[دەستکاری]

بنەمای ساتەکان کەپێشی دەگووترێت بیردۆزی (فارینیون) کە نابێت تێکەڵاوبکرێت لەگەڵ بیردۆزی ئەندازەیی کەوا ھەمان ناوی ھەڵدەگرێت وە روونی دەکاتەوە کە کۆی زەبرەکانی پێک ھاتوو لە چەند ھێزێک لە خاڵێکی دیاری کراودا یەکسانە بە زەبر بە ھۆی کۆی گشتی ھێزەکان وە بە شێوەیەکی بیرکاریانە بەم شێوەی خوارەوە دەبێت.

لێکدراوەکانی زەبر[دەستکاری]

(لێکدراوەکانی زەبر) دەتوانرێت دیاری بکرێت لە رێگای سێ رێگاوە، لە رێگای دیاری کردنی خاڵی دیاری کراو وە بەرزکەرەوە کە درێژیەکەی زیاد دەکات وە یانیش لە رێگای بەکاربەرزکەرەوە یەکی درێژتر یاخود لە رێگای کەمکردنەوەی خێرایی گێربۆکسەکە، وە لە میکانیزمی زەبری لێکدراو تێکرایی خولانەوە کەم دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Serway, R. A. and Jewett, Jr. J.W. (2003). Physics for Scientists and Engineers. 6th Ed. Brooks Cole. ISBN 0-534-40842-7.
  2. ^ Tipler, Paul (2004). Physics for Scientists and Engineers: Mechanics, Oscillations and Waves, Thermodynamics (5th ed.). W. H. Freeman. ISBN 0-7167-0809-4.