دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێیت بۆ دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان


پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان چییە؟

پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان (IR) یان کاروباری نێو دەوڵەتی، کە پەیوەستە بە دەزگای ئەکادیمی و پەیوەنددار لە زانستەکانی ڕامیاری، کە بوارێکی تایبەتمەند و ئەکادیمیە لە بوارە جۆر بەجۆرەکانی لێکۆڵینەوە نێو دەوڵەتیەکان، یان ئەکادیمیایەکی سەربەخۆیە تایبەت بەو خوێندکارانەی کە تایبەتمەندن بە زانستەکانی مرۆیی و کۆمەڵایەتی. لە ھەردوو بواردا، لە بواری لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی قەوارە ڕامیاریەکان (دەزگاکانی حکومەت) وەکوو وڵات، وڵاتی خاوەن سەروەری، ئیمپراتۆریەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە حکومییەکان (ڕێکخراوە حکومیە نێو دەوڵەتیەکان) وە ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیە ناحکومیەکان (INS)، ڕێکخراوە ناحکومیەکان، وە کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکان (ھاوبەشگا نەتەوەییەکان)، وە لەسەر ئاستێکی فراونتری جیھانی کە ئەم کارانەی لێ بەرھەم بێت، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پەیوەندییەکی ئەکادیمی لە سەر ئاستێکی ڕامیاری بەرز کە ھەڵوێستی چاکەکاری وڵاتان دیاری دەکات بۆ کێشە نێودەوڵەتییەکان و ئاشتی جیھانی.

زیاتر…

وتاری ھەڵبژێردراو

وڵاتانی گرووپی بیست
وڵاتانی گرووپی بیست

گرووپی ٢١ یان گرووپی ٢٠ (بە ئینگلیزی: G-20) گرووپێک تێکەڵ لە وەزیرانی ئابووری و دارایی و بەڕێوەبەرانی بانکە ناوەندییەکانی بیست وڵاتی جیھانە. ئەم گرووپە تێکەڵە لە بەھێزترین وڵاتانی جیھان کە ٨٥٪ ئابووری جیھانیان لە دەست دایە. یەکەمین کۆبوونەوەی گرووپی ٢٠ لە ساڵی ١٩٩٩ لە بەرلین لە دوای قەیرانی دارایی ئاسیا لە ساڵی ١٩٩٧ ئەنجامدرا. چونکە ئەم قەیرانە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر زۆربەی وڵاتانی جیھان ھەبوو. لە کۆبوونەوەکانی دەستپێکی گرووپی بیستدا، تەنھا وەزیرانی ئابوری و سەرۆکی بانکە ناوەندییەکان بەشداریان کرد؛ بەڵام دوای قەیرانی دارایی ساڵی ٢٠٠٧–٢٠٠٨، گرووپی ٢٠ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەندام ڕێکخست، کە لەوکاتەوە بەم شێوەیە بەردەوام بووە. زیاتر...

ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان

کۆمەڵەی نەتەوەکان ڕێکخراوەیەکی ناونەتەوەیی بوو کە لە ساڵی ١٩٢٠ و لە ئاکامی پەسەندکرانی پەیماننامەی ڤێرسای دامەزرا و بە دامەزرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٦ لێک ھەڵوەشایەوە. کۆمەڵەکە سەرجەم ٥٨ ئەندامی بوو و ئامانجەکانی بریتین بوون لە: چەکداماڵینی جیھانی، بەرگری لە پێشھاتنی شەڕ، چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەندامان لە ڕێگەی وتوبێژ و دیپلۆماسی و ھەروەھا باشترکردنی باری ژیان لە ئاستی جیھانیدا. زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

نەخشەی ڕامیاری جیھانی کە زلھێز و دەوڵەتەکانی پێش جەنگی جیھانی یەکەم نیشان دەدات.

ئایا زانیوتە؟

Did you know?
  • ئایا دەزانی کە ژمارەی سەرجەم وڵاتانی جیھان ئەوانەی دانپیانانی نێودەولەتیان ھەیە ٢٠٧ دەوڵەتە (٢٠٢٠)
  • ئایا دەزانی لەکۆی ٢٠٧ دەولەت تەنھا ١٩٣ دەولەت ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانن.
  • ئایا دەزانی لە جیھان ھەندێک دەولەت ھەن کە ھیچ دانپانانێکی نێودەوڵەتیان نیە ئەوانیش (قوبرسی تورکیا و ئەبخازیا و ترانسنیستریا و قەرەباغ و ئۆستیای باشوور و سۆماڵیلاند)
  • ئایا دەزانی کۆسۆڤۆ و تایوان لەلایەن ھەموو وڵاتانی جیھانەوە دانی پێدا نراوە وەک دەولەت بەڵام ناتوانێت ببێتە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

کەسایەتی ھەڵبژێردراو

ھۆشیار زێباری
ھۆشیار زێباری

ھۆشیار مەحموود محەممەد زێباری ناسراو بە ھۆشیار زێباری (لەدایکبووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٣ -) سیاسەتمەداری کورد و عێراقییە. لەماوەی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ تاکوو ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ وەزیری دارایی عێراق بووە، بەر لەوەش لەھەردوو خولی ھەڵبژاردندا ٢٠٠٦ و ٢٠١٠ بووەتە وەزیری دەرەوەی عێراق، لە ساڵی ١٩٧٦ بڕوانامەی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەرەدن لە عەممان وەرگرتووە و ھەڵگری بڕواننامەی ماستەر لە کۆمەڵناسی، ھۆشیاری زێباری ئەندامی لیژنەی ناوەندی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

زیاتر...

ڕێککەوتنامە دیپلۆماسییەکان

کاتی واژۆ کردنی ڕێکەوتننامەکە
کاتی واژۆ کردنی ڕێکەوتننامەکە

ڕێککەوتننامەی دایتۆن یان ڕێکەوتننامەی ئاشتی دایتۆن (بە ئینگلیزی: Dayton Agreement) بە فەرمی بە رێکەوتنی چوارچێوەی گشتی بۆ ئاشتی لە بۆسنیا و ھەرزۆگۆڤین (General Framework Agreement for Peace in Bosnia and Herzegovina) دەناسرێت. ئەم ڕێکەوتنە کۆتایی بە جەنگی ناوخۆی بۆسنە ھێنا. زیاتر...

پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان

پۆلەکان

بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ١٠٠٦ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی تەمموزی ١٩٩٥دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ ئیسرائیل-لوبنان. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٣٬٥٥٨‌ەم، بە ١٥ دەنگی لەگەڵ، ٠ی دژ و ٠ی بێ‌لایەن پەسندکرا. زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان