دەروازە:نژیاروانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نژیاروانی چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی نژیاروانی!

نژیاروانی یان تەلارسازی (بە لاتینی: architectura) بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن. بەرھەمەکانی تەلارسازی، لە قاڵبی کەرەستەکانی بینایی، زۆرتر بە ناوی ھێماکانی کەلتووری و سیاسی و بە ناوی بەرھەمەکانی ھونەری ھەست دەکردرێن. شارستانییە ناسراوەکان زۆرجار بە دەسکەوتەکانی نژیاروانی کە لێیان بە میرات دەمێنێتەوە، دەناسرێن. نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەشتنیان لە یەکتر بێت.

زیاتر لەبارەی نژیاروانی...

ھەنووکە ٢٦٩ وتار لە دەروازەی نژیاروانیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

ڕووی ناوەی گومەزی سەلیمیە لە تورکیا
ڕووی ناوەی گومەزی سەلیمیە لە تورکیا

نژیاروانیی ئیسلامی تایبەتمەندیەکی دروستکردنی بینایە کە موسوڵمانەکان بەکاریان ھێناوە بۆ ئەوەی ببێتە ناسنامەیەک بۆیان. ئەم جۆرە نژیاروانییە بە ھۆی ئیسلامەوە گەشەی کرد. ئەویش لەو شوێنانەی کە ئیسلام تێیدا بڵاو بویەوە وەک نیمچەدوورگەی عەرەبی، عێراق، میسر، شام، مەغریب، تورکیا، کازاخستان، ئۆزبەکستان، ئێران، خوراسان و ھەروەھا ئەو ناوچانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامدا بووە وەک ئەندەلوس (ئیسپانیای ئێستا) و ھیندستان. تایبەتمەندی نژیاروانیی ئیسلامی ئەوەیە کە گاریگەر بووە بەشێوەیەکی گەورە بە دینی ئیسلامەوە وە ئەو بوژاندنەوە زانستیەی کە پەیرەوی دەکات، وە دەگۆڕێت لە ناوچەکاندا بە ھۆی کەش و ھەوا وە پاش ماوەی نژیاروانی وە شارستانی پێشوی ناوچەکە وەک تورکیا بەھۆی کەش و ھەوا وە لە یەمەن بەھۆی پاش ماوەی نژیاروانی، وە ئەو پێشکەوتنەی کەدەیبینین لە شێوەو کارەکاندا بەپێی کات وە گۆرانی باری سیاسی و ژیان و رۆشنبیری دانیشتوان.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ڕووخاندنی بینایەکی گەورە لەڕێی تەقاندنەوەوە.

ئایا زانیوتە؟

  • لو کۆربوزیێ نژیاروانیی بەناوبانگی سویسی ناوی ڕاستیی خۆی شارل ئێدوارد ژانرێت بوو و بەھۆی ئەوەی کە مرۆڤێکی زۆر بزۆز بوو و کڵاوی لەسەر دەنا و چاویلکەی لەچاو دەکرد و جلی ڕەشی لەبەر دەکرد، نازناوی «کۆربو» بە واتای قەلەڕەشەیان لێنا.
  • چەندیگەر کە ھندێ جار وەکوو «شاری جوان» یش ناوی دێت، ناوەندی چەندین پرۆژەی نژیاروانییە کە بەدەستی نژیاروانە بەناوبانگەکانی وەکوو لو کۆربوزیێ، پیر جانرێت، میتۆ نوویکی، و ئالبێرت مایێر داڕێژراون.

زانای ھەڵبژێردراو

ئەلێکساندەر گوستاڤ ئیفێل (بە ئینگلیزی: Alexandre Gustave Eiffel). لەدایکبووی (١٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٢) فەڕەنسایە. گوستاڤ ئەندازیاریی شارستانی و نژیاروانی فەڕەنسی بوو، دەرچووی زانستگای ناوەندی پاریس بووە، ئەو سەرەتا بەھۆی درووستکردنی ڕێگاخێراکان لە فەڕەنسا ناوی دەرکرد لەوانە پردی (Garabit viaduct) بەڵام باشترین کار بۆ ناسینەوەی گوستاڤ درووستکردنی تاوەری ئیفێل کە لەساڵی ١٨٨٩ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بنیادی نا. لەبەرواری (٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٣) لە پاریس، کۆچی دوایی کردووە. لەکاتی ھەڵگیرسانی شۆڕشێ پیشەسازی لە بەشێک لە وڵاتی ڕۆژئاوایی، گوستاڤ ئیفێل ڕێژەی کارکردنی کەمتربوون، بەھۆی ھۆی جۆراوجۆری ئابووری و ھۆی سیاسی، ئەمە بوو بە ھێواشبوونەوەی کاریگەری لە فەرەنسا. بەڵام دواتر و دوای گەشەسەندەوەی پیشەسازی لەو وڵاتە، ئیفێل بەختێکی باشی ھەبوو لەو نێوەندەدا کە توانی دووبارە پەرە بە بواری ئەندازیاری بداتەووە.

زیاتر...

مێژوو

پارتێنۆن لە ئەتینا
پارتێنۆن لە ئەتینا

مێژووی نژیاروانی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێک کە مرۆڤ بۆ ژیان و ھەروەھا پاراستنی خۆی لە سەرمای زستان و گەرمای ھاوین ناچار بە دروستکردنی سەرپەنایەک بوو و بۆ بنیاتنانی ئەم سەرپەنایە ئیلھامی لە ئەشکەوتەکان یان سێبەری دارەکانەوە وەردەگرت. بە گشتی ژیانی مرۆڤ لە ئەشکەوتەکانەوە دەستی پێ کرد و نژیاروانی لە سەردەمی پێش مێژوودا بنەماییترین پێویستییەکانی مرۆڤی وەکوو دروستکردنی سەرپەنا و خانوو دابین کردووە.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان