دێدپووڵ (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دێدپووڵ
پۆستەری شانۆیی فیلمەکە
دەرھێنەرتیم میڵەر
بەرھەمھێنەر
نووسەر
  • ڕیت ڕیز
  • پۆل وێرنیک
لەسەر بنەمایکۆمیکەکانی ماڕڤڵ
ئەکتەران
  • ڕایەن ڕێینۆڵدز
  • مۆرینا باکارین
  • ئێد سکرین
  • تیجەی میڵەر
  • گینا کارانۆ
مۆسیقاتۆم ھۆڵکنبۆرگ
وێنەگری سینەماییکێن سێنگ
مۆنتاژجولیان کلارک
بڵاوکردنەوە٢١ سێنتیووری فۆکس
دەرچوون
ماوەی فیلم١٠٨ خولەک[١]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٥٨ ملیۆن دۆلار
داھات٧٨٣٬٨ ملیۆن دۆلار

دێدپووڵ فیلمێکی سووپەر پاڵەوانی ئەمریکییە کە لەسەر کەسایەتیی دێدپووڵی ماڕڤڵ کۆمیکس دروستکراوە. ھەروەھا بە ھەشتەم فیلم دادەنرێت لە زنجیرە فیلمی پیاوانی ئێکس. فیلمەکە لە دەرھێنانی تیم میڵەرە و سیناریۆکە لە نووسینی ڕێت ڕیز و پۆڵ وێرنکە، و لە نواندنی ھەر یەکێک لە ئەکتەران ڕایەن ڕێینۆڵدز، مۆرێنا باکارین، ئێد سکرین، تیجەی میڵەر، لێزلی ئوگامز، و جینا کارانۆیە. چیرۆکی فیلمەکە باسی وەید ویڵسن دەکات، کە دوای ئەوەی تاقیکردنەوەیەکی لەسەر دەکرێت توانای لە ڕادەبەدەری بۆ پەیدا دەبێت، دواتر بەدوای ئەو پیاوە دەگەڕێت کە خەریک بوو ژیانی بە کۆتا بھێنێت.

لە شوباتی ٢٠٠٤دا، بیرۆکەی فیلمەکە لەگەڵ کۆمپانیای نیو لاین سینەمادا باس کرابوو، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای فۆکسی سەدەی ٢٠ەم فیلمەکەی کڕییەوە. لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستکرا بە نووسینی چیرۆکی فیلمەکە، لە ساڵی ٢٠١١ دەرھێنەر تیم میڵەر دیاریکرا بۆ دەرھێنانی فیلمەکە. کاری وێنەگەرتنی فیلمەکە لە ڤانکووڤەر، کەنەدا دەستیپێکردن لە مانگی ئازار تا مانگی ئایار بەردەوام بوو.

کورتەی چیرۆک[دەستکاری]

کارمەندێکی پێشووی بەکرێگیراوی ھێزە تایبەتییەکان دەخرێتە ژێر تاقیکردنەوەیەکی توندەوە کە ھێزێکی خێرای چاکبوونەوەی پێدەبەخشێت، و خۆی دەگۆڕێت بە دێدپووڵ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Deadpool (15)". British Board of Film Classification. January 31, 2016. Retrieved January 31, 2016. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)