دینەمۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەدەی بستەم ئەو دینەمۆیە دروستکرا لەلایەن گانز لە ١٩٠٩ز لە بودەپێست لە ھەنگاریا کە لە ھۆلی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبایە کە یەکێکە لە گەورەترین وێستگەی ھایدرۆلیکی.

دینەمۆ بەکاردێ بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبا کە وزەی میکانیکی دەگۆرێت بۆ کارەبایی لەسەر شێوەی تەزووی گۆراو (AC) بەھۆی تێچویەکەی و سادەیەکەیەوە زۆربەی دینەمۆکان بەکارھێنانیان بە شێوەی بواری موگناتیسی بازنەییە لەگەڵ ئارمێنچەری نەجوڵاو. ھەندێک جار دینەمۆی راست یان ئارمێنچەری خولاوە لەگەڵ بواری موگناتیسی نەجوڵاودا بەکاردێت.

لە بنەرەتدا ھەر جێنەرەیتەرێک کە تەزووی گۆراو بەرھەم دەھێنێت دەتوانرێت پێی بگوترێت دینەمۆ، بەڵام بە گشتی ئەم زاراوەیە بۆ ئامێری بچوکی خولاوە یان بزوێنەرە سوتانە ناوەکیەکان بەکاردێت.

دینەمۆ دەتوانێت موگناتیسی ھەمیشەیی بکات بە بواری موگناتیسی کە پێی دەگوترێت مەگنیتۆ (magneto). دینەمۆکان لە وێستگەکانی توانادا کاردەکان بەھۆی تۆرباینە ھەڵمیەکان کە پێشیان دەگوترێ تۆربۆ-دینەمۆکان(turbo-alternators). دینەمۆی گەورەی سێ خەتی(three phase) ٥٠ یان ٦٠ ھێرتزی لە وێستگەکانی بەرھەم‌ھێنان زۆر بەکاردێن لە جیھانی وزەی کارەبا، کە پاشان دابەشدەکرێت بەھۆی تۆڕەکانی وزەی کارەبا.

مێژوو[دەستکاری]

ئەم مەکینە بەکارھاتوە وەک دینەمۆ بۆ بەرھەمھێنانی ٣٠٠٠ ڤۆلتیە بە ١٣٣ ھێرتز، بەیەک خەتی تەزوو گۆڕاو .

سیستەمی بەرھەمھێنانی تەزووی گۆڕاو ناسێنرا لە سادەترین شێوە لە دۆزینەوەی ھاندەری موگناتیسی لە تەزووی کارەبایی لە ساڵی ١٨٣٠ز. خولانەوەی دینەمۆ بە ئاسایی تەزووی گۆڕاو بەرھەم دەھێنێت بەڵام ماوەیەکی کەم بۆ ئەوە بەکاردەھات، بۆیە بە ئاسایی دەیانگۆری بۆ تەزووی نەگۆر بەھۆی تەزوو گۆرەر (commutator) لە ناو جێنەرەیتەر.

مەکینە سەرەتایەکان پەرەیان پێدرا لە لایەن پێشەنگەکان وەک مایکڵ فارادای (Michael Faraday) و ھیپۆلیتی پیکسی(Hippolyte Pixii). فارادای پەرەی بە لاکێشەی خولاوەدا کە بە کارپێکردنی جەمسەری جیاواز کە ھەر گەیەنەرێکی چالاک بە سەرکەوتویی تێدەپەڕێت بەناو بواری موگناتیسی بە ئاراستەی پێچەوانەی بوارەکە.

ھەروەھا لۆرد کلڤن (Lord Kelvin)و سباستیان فیرانتی(Sebastian Ferranti) پەرەیان بە دینەمۆ سەرەتایەکان دا بە بەرھەمھێنانی لەرەلەر لە نێوان ١٠٠ بۆ ٣٠٠ ھێرتز.

لە کۆتایی ١٨٧٠ز بینرا پێشەکی یەکەم سیستەمی کارەبایی قەبارە گەورە لەگەل بەشە سەرەکیەکانی بەرھەمھێنان بۆ وزەدان بە گلۆپە چەماوەکان کە بەکاردەھاتن بۆ روناککردنەوەی شەقامەکان، و حەوشەی کارگەکان یان ناوەوەی کۆگا گەورەکان. ھەندیک لەوان وەک گلۆپی چەماوەی یابلۆچ کە بەرھەمھات لە سالی ١٨٧٨ز کە باشتر کاری دەکرد بە تەزووی گۆراو، و پێشکەوتنەکانی سیستەمی بەرھەمھێنانی سەرەتایی تەزووی گۆراو لەگەل بەکارھێنانی یەکەم وشەی دینەمۆ. پشتگیریکردنی ریژەیەکی گونجاوی ڤۆلتیە لەڕێگەی بەشی بەرھەمھێنان لە سیستەمە سەرەتایانەی کە بە ڕێگەدان بەسەرەوە لە کارامەیی ئەندازیاری بۆ خستنەسەری ئەرک (riding the load). لە سالی ١٨٨٣ز گانز(Ganz) کە جێنەرەیتەری ڤۆلتیەی نەگۆڕی داھێنا کە دەیتوانی ڤۆلتیەیەکی ئاشکرا بدات بە فەرامۆشکردنی نرخی راستەقینەی ئەرک.

لە پێشەکی ترانسفۆرمەرەکان (transformers) لە ناوەراستی ١٨٨٠ز کە بۆوە پێشەنگ بۆ بڵاوکردنەوە بە بەکارھێنانی تەزووی گۆراو، و بەکارھێنانی لە دینەمۆکان کە پێویستیان پێبێت. پاشان سالی ١٨٩١ز دینەمۆ فرە خەتیەکان بەرھەمھێنران بۆ پشتگیریکردن لە سەرچاوەی تەزوو لە چەندین خەتی جیاواز. دینەمۆکانی دواتر وا بەرھەمھێنران کە بۆ ھەمەجۆر لە لەرەلەری تەزووی گۆراو، کە لەرەلەر لە نیوان ١٦ بۆ ١٠٠ ھێرتز ببێت، کە بەکار دەھاتن لە گلۆپە چەماوەکان و گلۆپە بریقەدار و درەوشاوەکان و مۆتۆرە کارەبایەکان. بەتایبەتی لەرەلەری رادیۆیی گۆراو پەرەی پێدرا وەک شەپۆلی درێژی رادیۆیی گوێزەرەوە لە دەوروبەری جەنگی جیھانی یەکەم وە کەمێک بەکارھات لەوێستگەی بەرزی توانای بروسکەیی بێتەل پێش ئەوەی لوولە بۆشایە گوێزەرەوەکان شوێنیان بگرنەوە.

بنچینەی کارکردنی[دەستکاری]

ھێڵکاری[بەستەری مردوو] سادەی دینەمۆ لەگەل ناواخنی موگناتیسی خولاوە(rotor) و بەشی جێگیر(stator). وە پێشاندانی تەزووی بەرھەم ھاوتوو لەناو بەشی جێگیر بەھۆی خولانەوەی بواری موگناتیسی خولاوە.

جووڵەی کارەبایی پەیوەندی ھەیە لەگەڵ بواری موگناتیسی گەشەسەندوو کە پێی دەگوتری ھێزی جوڵەی ئەلیکترۆنەکان (EMF) لە ھاوکیشەی فارادای. ئەو(EMF) پێچەوانەیە کە جەمسەرگیرە بۆیە کاتێک دەجوڵێت لە ژێر جەمسەری بواری موگناتیسی بە پێچەوانەی جەمسەرەکان دەبێت. بە شێوەیەکی گشتی خولانەوەی موگناتیس پێی دەگوترێ خولاوە (rotor) کە دەخولێتەوە لەناو بەشی جێگیری گەیەنەری کۆیل کە ناواخنی ئاسنە. ئەو بوارە گەیەنەرە کە دەبڕێت کە دەبێتەھۆی بەرھەمھێنانی (EMF)کە وەک خستنە سەری میکانیکیانە ھۆکارێکە بۆ سوراندنەوەی خولاوە (rotor).

بواری موگناتیسی خولاوە دەبیتەھۆی دروستکردنی ڤۆلتەیەی تەزووی گۆراو. لە کاتێکدا تەزوو لە ناو پێچە جێگیرکراوەکان دەگۆڕێت لەگەل شوێنی پارچە خولاوەکە، دینەمۆ ھاوکات جێنەرەیتەریشە.

بواری موگناتیسی خولاوە بەرھەمدێت لە موگناتیسە ھەمیشەیەکان، یان لە لایەن بواری کۆیلی موگناتیسی کارەبایی. دینەمۆ خۆبزوێنەکان پێچ خولاوەکان بەکاردێنن کە رێگا دەدەن بە کۆنترۆلکردنی بەرھەم ھێنانی ڤۆلتیەی دەستکەوتوو لە دینەمۆکان بە گۆرینی نرخی تەزوو لە بواری پێچەکانی خولاوە. مەکینە موگناتیسە ھەمیشەیەکان بە دوورن لە لەدەستدان بەھۆی موگناتیسبونەوەی لەناو خولاوەکە. بەلام دیاریدەکرێت بەھۆی قەبارە و نرخی مادەی موگناتیسی. لەو کاتەی بواری موگناتیسی ھەمیشەیی جێگیرە ئەوا تێرمینال ڤۆلتیە راستەوانە دەگۆرێت لەگەل خێرایی خولانەوەی جێنەرەیتەر. ئەو فەحمانەی ناو جەنەرەیتەری تەزووی گۆراو قەبارەیان گەورەترە لەوانەی کە بەکاردێن لەناو بەکارھێنانە خۆبزوینەکان.

ئامێری کۆنترۆلکردنی ڤۆلتیەی ئۆتۆماتیکی کۆنترۆلی بواری تەزوو(field current) دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە ڤۆلتیەی جێگیری بەرھەم ھاتوو. ئەگەر ڤۆلتیەی بەرھەم ھاتوو لە کۆیلی جێگیری ئارمێچەر کەم بوو ئەوا دەبیتەھۆی داواکردنی بەمەش تەزووی زیاتر دەچێتە ناو کۆیلی خولاوە بەناو ڤۆلتیە راستکەرەوە ((VR)voltage regulator). ئەو زیادبونەی لە بواری موگناتیسی چواردەوری کۆیلەکان پەیدادەبێت زیاترە لەو ڤۆلتیەی ناو کۆیلی ئارمێچەر. بەم جۆرە ڤۆلتیەی بەرھەم ھاتوو دەگەرێتەوە سەر ھەمان نرخی سەرەتایی خۆی.

دینەمۆکان بەکاردێن لە بەشی گرینگی وێستەگەکانی بەرھەمھینانی وزە ھەروەھا بۆ کۆنتڕۆلکردنی بواری تەزوو بۆ رێکردنەوەی وزەی پەرچدراوە، و یارمەتیدەرە بۆ جێگیرکردنی سیستەمی وزە دژی کاریگەریەکانی ھەڵە لەناکاوەکان. بەزۆری سێ جۆر لە پێچی جێگیر دادەنرێت کە پارسەنگی بواری موگناتیسی خولاوە دەکات کە سێ خەت تەزوو بەرھەم دەھێنێت.

خێراییە ھاوشێوەکان[دەستکاری]

یەک سووڕ لە تەزووی گۆراو کە بەرھەمدێت لەھەرکاتێک کە ھەرجووتێک لە جەمسەری بواریەکە لە ھەرخالێک پێچە جێگیرەکان دەبڕێت. پەیوندی خێرایی و لەرەلەر یەکسانە بە ئەم ھاوکیشەی خوارەوە:-

  • کاتێک() لەرەلەر بێت کە بە ھێرتز دەپێورێت
  •  : یەکسانە بە ژمارەی جەمسەرەکان (٢٬٤٬٦،...)
  •  : یەکسانە بە ژمارەی سورانەوەکان بە یەکەی خولانەوە بۆ ھەر خولەکێک (RPM).

یەکێک لە کۆنترین وەسفکردنی سیستەمی تەزووی گۆراو کە ھەندێک جار دەدرا بە لەرەلەر بە زاراوەی گۆرینەکان بۆ ھەر خولەکێک یان ژماردنی نیوە بۆ ھەر یەک سووری گۆرینەکە. نمونە ١٢٠٠٠ گۆرین (نۆرە) بۆ ھەر خولەکێک کە یەکسانە بە ١٠٠ھێرتز.

لەرەلەری بەرھەمھاتووی دینەمۆ بەندە لەسەر ژمارەی جەمسەرەکان و خێرایی خولانەوە. ھاوشێوەی خولاوە بە لەرەلەرێکی تایبەت پێشی دەگوترێ خێرایی ھاوشێوە بۆ ئەو لەرەلەرە.

ئەم خشتەیەی خوارەوە ھەندێک نمونە پیشان دەدات:

جەمسەرەکان خێرایی خولانەوە (RPM)
٥٠ ھێرتز ٦٠ھێرتز ٤٠٠ ھێرتز
٢ ٣٠٠٠ ٣٦٠٠ ٢٤٠٠٠
٤ ١٥٠٠ ١٨٠٠ ١٢٠٠٠
٦ ١٠٠٠ ١٢٠٠ ٨٠٠٠
٨ ٧٥٠ ٩٠٠ ٦٠٠٠
١٠ ٦٠٠ ٧٢٠ ٤٨٠٠
١٢ ٥٠٠ ٦٠٠ ٤٠٠٠
١٤ ٤٢٨٫٦ ٥١٤٫٣ ٣٤٢٩
١٦ ٣٧٥ ٤٥٠ ٣٠٠٠
١٨ ٣٣٣٫٣ ٤٠٠ ٢٦٦٧
٢٠ ٣٠٠ ٣٦٠ ٢٤٠٠
٤٠ ١٥٠ ١٨٠ ١٢٠٠

پۆلێنکردنەکان[دەستکاری]

دینەمۆ دەکرێت پۆلێن بکرێن بە چەند رێگایەک وەک: بە ھاندان، ژمارەی خەتەکان، جۆرەکانی خولانەوە وە ڕێگاکانی ساردکردنەوە و بەکارھێنانەکانی.

بە ھاندان (by excitation)[دەستکاری]

دوو رێگای سەرەکی ھەیە بۆ بەرھەم ھێنانی بواری موگناتیسی لە دینەمۆکاندا، بەھۆی موگناتیسی ھەمیشەیی یان بواری کۆیلەکان، لە دینەمۆ موگناتیسی ھەمیشەیی بەکاردێت کە بە گشتی پێی دەگوترێت مەگنەتۆس(magnetos).

لە ھەندێ جۆری دینەمۆکان بواری کۆیلەکان بەکاردێت لەلایەن ئەلیکترۆمەگنەتیک بۆ بەرھەم ھێنانی بواری موگناتیسی خولاوە.

ئەو ئامێرەی کە موگناتیسی ھەمیشەیی بەکاردێنت بۆ بەرھەم ھێنانی تەزووی کارەبایی گۆراو پێی دەگوترێت دینەمۆی موگناتیسی ھەمیشەیی، جێنەرەیتەری موگناتیسی ھەمیشەیی دەکرێت بەرھەم بھێنرێ بە یەکێک لە تەزووی کارەبای گۆراو یان تەزووی کارەبای نەگۆر ئەگەر تەزوو گۆر(commutator)ھەبێت، تەزوو گۆر ئامێڕێکە بۆ پێچەوانە کردنەوەی تەزوویی کارەبا.

جێنەرەیتەری تەزووی کارەبای نەگۆر (DC)[دەستکاری]

ئەم رێگایە لە ھاندان(excitation) پێکدێت لە بەشێکی بچوکی جێنەرەیتەری تەزووی کارەبای نەگۆر کە جێگیرکراوە لەسەر ھەمان شەفت لەگەڵ دینەمۆ، جێنەرەیتەری تەزووی کارەبای نەگۆر (DC) بڕێکی بچوک کارەبای پێویستە تا ھانی بواری کۆیلەکان دەدات بۆ بەیەکەوە بەستی دینەمۆ بە جێنەرەیتەری کارەبایی. گۆران لەم سیستەمە لە جۆرەکانی دینەمۆ بەکاردێت.

ھەمەجۆری لەو سیستەمە یەکێکە لەو جۆرانەی دینەمۆ کە تەزووی نەگۆڕ بەکاردێنێت لەڕێی پاتری بۆ ئەوەی دەست بەھاندانی سەرەتا بکات بەلام دوای ئەوە دینەمۆکە خودی خۆی ھاندا دەدات.

گۆران و راستکردنەوە[دەستکاری]

ئەم رێگایە پشت دەبەستێت بە پاراستنی ماوەی موگناتیسێتی لە ناواخنی ئاسن بۆ بەرھەم‌ھینانی بواری موگناتیسی لاوازی کە ڕێگا دەدات ڤۆلتیەکی کەم بەرھەمبێت ئەو ڤۆلتییەیە بەکاردێت بۆ ھاندانی بواری کۆیلەکان لە دینەمۆ بۆ بەرھەم ھێانی ڤۆلتیەی بەھێز وەکو بەشی پرۆسێسی بەرز کردنەوە (BUP). دوای بەرز کردنەوەی ڤۆلتیەی سەرەتایی، ئەو بوارە ڤۆلتیەی راستکەرەوەی ھەیە لە دینەمۆ.

دینەمۆ بێ فەحمەکان (فڵچەکان)[دەستکاری]

دینەمۆ بێ فەحمەکان (فڵچەکان) پێکدەھێنران لە بەستی دوو دینەمۆ کە کۆتاکانیان لەسەر یەک شەفت بوو. تا سالی ١٩٦٦ز دینەمۆکان فەحمەکانیان بەکاردەھێنا لەگەل پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای نیمچە گەیەنەر، دینەمۆ بێ فەحمەکان گونجاون. دینەمۆبچوکە بێ فەحمەکان وەک یەک یەکە دەردەکەون بەلام دوو پارچەی دیاریکراویان ھەیە لە جیلە گەورەکان. یەکێک لەو پارچە گەورەکە بەشی سەرەکی دینەمۆیەکەیە بەلام بەشە بچوکەکە ھاندەرە(exciter). ھاندەر کۆیلی جێگیری ھەیە لەگەل ئارمێچەری خولاوە.

دینەمۆی سەرەکی دیمەنی پێچەوانە بەکاردێنێت لەگەل بواری خولاوە و ئارمێچەری جێگیر. رێکتیفایەری گەیاندن کەپێی دەگوترێ رێکتیفایەری بەستراوی خولاوە جێگیر دەکریت لەسەر خولاوە(rotor). ھیچ کام لە فەحمەکان و خلیسکە ئەلقەکان بەکارنایەن کە ئەمەش ژمارەی پاڕجە زیادەکان کەم دەکاتەوە.

جیاوازی لە ڕێژەی تەزووی تێپەربوو بە کۆیلی ھاندەری جێگیر دەبیتە ھۆی پەیدابونی سێ خەتی دەرجوو لە ھاندەر. ئەو خەتە دەرچوانە رێکدەخرێن بەھۆی رەکتیفایەری بەستراوی خولاوە کە بەستراون لەسەر خولاوە، بەرئەنجامی سەرچاوەی کەمی تەزووی نەگۆر لە بواری خولاوەی دینەمۆی سەرەکی لەگەل دەرچوەکانی دینەمۆ. ئەو ھەموو ئەنجامە بە برەکی کەم لە تەزوویەکی نەگۆری ھاندەر کۆنترۆلی دەرچوەکانی دینەمۆی سەرەکی بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ دەکات.

ژمارەی خەتەکان[دەستکاری]

رێگایەکی تر بۆ پۆلێن کردنی دینەمۆکان ژمارەی ئەو خەتەکانەیە کە لە ڤۆلتیەی دەردەچێت، کە دەتوانرێت تاکە خەت بێت یان فرە خەت. دینەمۆ سێ خەتیەکان زۆرترین بەکارھێنانان ھەیە، بەڵام فرە خەتیەکان لە دینەمۆ دەکرێت دوو خەتی، یان شەش خەتی یان زیاتر بێت.

بە بەشی خولاوە[دەستکاری]

بەشە خولاوەکان لە دینەمۆ دەتوانن ببن بە ئارمێچەر یان بواری موگناتیسی. جۆری ئارمێچەری خولاوە کە پێچی ئارمێچەری ھەیە لەسەر بەشە خولاوەکەی، لەو شوێنەی پێچەکان بەناو بواری موگناتیسی جێگیردا تێپەر دەبن. جۆری ئارمێچەری خولاوە زۆر بەکار نایەت. جۆری بواری خولانەوە (revolving field) کە بواری موگناتیسی ھەیە لەسەر بەشە خولاوەکەدا دەخولێنەوە پێچەکانی ئارمێچەری جێگیر دەبڕن. ئەو سودانەی کە ھەیەتی سێرکتی خولاوە توانایەکی کەمتر لە دەست دەدات لەچاو سێرکتی ئارمێچەر ئەمە وا دەکات خلیسکە ئەلقە بچوکتر بێت و تێچوی کەمتر بێت، تەنھا دوو لەو خلیسکە ئەلقانە پێویستن بۆ تەزووی نەگۆر، ئەگەر چی پێچەکانی خولاوە سێ خەتە و شوێنی زۆرە پێویستی بە خلیسکە ئەلقەی زۆرترە. ئارمێچەری جێگیر دەتوانێت ببێت بە پێچ بۆ ئاستی ڤۆلتیەی ناوەندی لەبار کە دەتوانێت بەرز بکرێتەوە بۆ ھەزاران ڤۆلتیە. بەرھەم ھێنانی خلیسکە ئەلقەکان بۆ زیاتر لە ھەزار ڤۆلتیە تێچوویەکی زۆری ھەیە و لە باریش نییە.

رێگاکانی ساردکردنەوە[دەستکاری]

زۆربەی دینەمۆکان سارد دەکرێنەوە بە ھەوای دەوروبەر، ھێزەکان بە ھۆی پەرژین کردنەوە لە لایەن پانکە کە ئیشدەکەن لەسەر ھەمان شەفتی دینەمۆ. لە ھۆیەکانی گواستنەوە وەک پاسەکانی گواستنەوە ئەو سیستەمە کارەبایە گەورانە دینەمۆی گەورەیان پێویستە کە بە زەیت سارد دەکرێنەوە، وە لە جۆرە دەریاییەکاندا ئاو بەکاردێت بۆ ساردکردنەوە، وە لە ئۆتۆمبێلە گرانەکانیشدا دووبارە ئاو بەکار دێت بۆ ساردکردنەوە تا ئەوەی دینەمۆکان زۆرترین وزەی کارەبا بدەن.

بەکارھێنانە تایبەتەکان[دەستکاری]

جێنەرەیتەرە کارەبایەکان[دەستکاری]

زۆربەی وێستگەکانی بەرھەم ھێنانی وزە مەکینەکان بەکاردێنن وەک جێنەرەیتەرەکان. کۆکردنەوەی جێنەرەیتەرەکان بۆ قازانجکردنی تۆرەکانە کە مەرجی ھاویەکبونی پیویستە بۆ کۆردنەوەیان.

دینەمۆ خۆبزوێنەکان[دەستکاری]

دینەمۆ[بەستەری مردوو] جێگیر کراوە لەسەر بزوینەری ئۆتۆمبێل بە پولی قایش

دینەمۆکان بەکاردێن لە ئۆتۆمبێلە مۆدێرنەکان بۆ شەحنکردنەوەی پاتری و وزە دان بە سیستەمی کارەبایی کاتێک بزوێنەر دەست بە کاردەکات.

تا سالی ١٩٦٠ز ئۆتۆمبێلەکان داینەمۆ جێنەرەیتەری تەزوو نەگۆریان بەکاردێنا لەگەل تەزوو گۆرەکان. تا بەدەستکەوتنی رێکتیفایەری دایۆدی سلیکۆن کە دینەمۆکان شوینیان گرتنەوە.

دینەمۆ خۆبزوێنە کارەبایە دیزڵیەکان[دەستکاری]

لەم دوایانە لە خۆبزوێنە کارەبایی دیزڵ و فرە یەکە کارەبایی دیزڵ ,بزوێنەری جوڵێنەر(prime mover) کە دینەمۆیەکە ھەڵدەسوڕێنێتەوە (مەبەست لێی سەرەتای کارکردنی دینەمۆ تا دەست بە ئیش بکات) کە کارەبا دابین دەکات بۆ مۆتۆری ڕاکێشان(traction motors) جا تەزوو گۆراو(AC) بێت یان تەزوو نەگۆڕ(DC).

بە گشتی مۆتۆری ڕاکێشان دەبەسترێن لەگەل ڕێکتیفایەری دایۆدی سلیکۆن تا ئەوەی کارەبا بە مۆتۆری راکێشان بدات بە ١٢٠٠ ڤۆلتیەی تەزووی گۆراو (کە راستەوخۆ کارەبای تەزوو بەکار دێنێت) یان تەزوو گۆرەری باو بەکاردێنن کە تەزووی نەگۆر دەگۆڕێت بۆ تەزووی گۆراوی سێ خەت.

یەکەم خۆبزوێنی کارەبایی دیزڵ و زۆرێک لەوان کە تا ئێستاش لە کارکردن دان کە جێنەرەیتەری تەزوو نەگۆر پێش ئەوەی بگات بە سلیکۆنی ئەلیکترۆنی وزە کە ئاسان کۆنترۆلی خێرایی مۆتۆری راکیشانی تەزوو نەگۆری دەکات. زۆربەیان دوو جێنەرەیتەری ھەیە، کە یەکەم جێنەرەیتەر دەبێتەھۆی زیادبونی تەزوو بۆ جێنەرەیتەرە گەورە سەرەکیەکە.

جێنەرەیتەر پشتگیری سیستەمی وزە دەکات کە وزە دەدات بە شەمەندەفەر کە پێی دەوتری(HEP) ئەو سیستمە پێویستی بە خێرایەکی نەگۆر ھەیە کە بەگشتی لە نێوان ٩٠٠ خولانەوە بۆ خولەک بە ٤٨٠ ڤۆلتیە بە ٦٠ ھێرتز.

دینەمۆ مارینەکان[دەستکاری]

دینەمۆ مارینەکان بەکاردێن لە یەختەکان کە ھاوشێوەی دینەمۆ خۆبزوێنەکان بۆ دانان لە ژینگە ئاویە سوێرەکان. دینەمۆ مارینەکان نەخشەکراون بۆ تەقینەوە سەلماوەکان بۆیە فڵچەی سپارک تەقینەوەی تێکەڵەی ھەوا ناکات لەناو ژووری سووتانی بزوێنەر. لەوانەیە ١٢ بۆ ٢٤ ڤۆلت بێت بەندە لەسەر جۆری ئەو سیستەمەی کە دانراوە. بزوێنەرە گەورەکانی مارینی دیزل دوو یان زیاتر دینەمۆ بەکاردێنن بۆ باشکردنی لەگەل داواکردنی وزەی زۆر بۆ یەختە مۆدێرنەکان. لە سەر خولی دینەمۆی یەکی وزە جیادەبێتەوە لە نێوان پاتری دەست پێکردنی بزوینەر و پاتری مالان یان ھەر پاتریەکی دیکە لەڕێی بەکارھێنانی دوو ئامراز یان دایۆدی (شەحنکردن-جیاکردنە) وە (split-charge diode) یان بەھۆی گۆرینی ھەستیاری ڤۆلتیە (voltage-sensitive relay).

دینەمۆ رادیۆیەکان[دەستکاری]

دینەمۆ لەرەلەرە بەرزەکان کە جۆری جیاوازیان ھەیە خرانە بواری بازرگانی بۆ رادیۆی بلاوکراوە بە لەرەلەرێکی رادیۆیی کەم، کە بەکاردەھاتن بۆ گواستنەوەی کۆدەکانی مۆرس و تاقیگەیی و گواستنەوەی دەنگ و مۆسیقا. لە دینەمۆی ئەلێکساندەرسن ھەردوو پێچی ئارمێچەر و بوارەکە جێگیرن، تەزوو بەرھەمدێ لەناو ئارمێچەر بەھۆی چاکردنی گۆرینی بەرگری موگناتیسی بەشی خولاوەکە(rotor). ھەندێک مەکینە دروستکران بۆ بەرھەم ھێنانی تەزووی لەرەلەری رادیۆیی بۆ رادیۆ گوێزەرەوەکان ئەگەرچی چوستیان کەمە.